١٧\٢\٢٠١٠
گۆڕان و گرفتی
حیزبی ستالینی !
سه‌رنجێکی خێرا له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم.

نه‌وزاد بابان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (KNN) کردووه سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌که‌ی
خۆیان. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا ڕه‌خنه له مۆدێلی ئێستای حیزبه
کوردییه‌کان به‌تایبه‌ت یه‌کێتی‌و پارتی ده‌گرێت‌و به‌حیزبی ستالینی
ناویان ده‌بات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که سه‌رکرده‌کانی
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕه‌خنه له شێوازی ڕێکخستنی حیزبه سیاسییه‌کانی
کوردستان ده‌گرن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا پێویستی قسه
له‌سه‌ر کردن‌و ڕاوه‌ستان هه‌یه ئه‌و غه‌فڵه‌تانه‌یه که ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی
گۆڕان تێیه‌که‌وتوه‌و وه‌ک مه‌ستێکی سیاسی دڵخۆش به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
25/7 هه‌ندێک چه‌مک‌و ده‌سته‌واژه تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌کات.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت گۆڕان له مه‌فهومی حیزبیه‌تدا ده‌ڵێت
"جاران شتێک هه‌بوو پێان ده‌وت مه‌بده‌ئی مارکسی لینینی بۆ ڕێکخستن، مه‌بده‌ئی
ستالینی". سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی که ئه‌و به‌ناوی
مه‌بده‌ئی مارکسی لینینی بۆ ڕێکخستن ناوی ده‌بات، مه‌گه‌رته‌نها له "کۆمه‌ڵه"که‌ی
ئه‌واندا هه‌بووبێت، که وه‌ک که‌سی یه‌که‌میشیان چه‌ندین جار
دوپاتیکردۆته‌وه ئه‌و هه‌رگیز مارکسی نه‌بووه. ده‌سته‌واژه‌ی "مارکسی
لینینی"ش داهێنراوی بزوتنه‌وه چه‌په‌کانی له چه‌شنی ئه‌وانه. ئه‌وه‌ی
ئه‌وان به مه‌بده‌ئی مارکسی لینینی ناوی ده‌به‌ن خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا
شێوازی رێکخستنی لینینییه که زیاتر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بوو به هه‌ل‌ومه‌رجی
سه‌رکوتگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر. که‌وایه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌هێنانی
ناوی مارکسی لینینی هه‌م هێرش بکه‌نه سه‌ر مارکسیزم‌و هه‌میش سه‌ر
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان. هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی
نالۆژیکی دێت له‌باسی ڕێکخستنی حیزبی‌دا ناوی مارکس‌و لینین‌و ستالین
ده‌خاته پاڵ یه‌ک. له‌کاتێکدا مارکس هێنده‌ی سه‌رقاڵی تیۆر‌و فه‌لسه‌فه‌و
شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ما ئابوورییه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌داری بووه، ئه‌وه‌نده
خه‌ریکی کاری ڕێکخستن‌و حیزبی نه‌بووه تا بێت‌و پڕه‌نسیپێک بۆ
ڕێکخستنی حیزبی دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌باتی شاخه‌که‌ی ئه‌واندا
بگونجێت.
تیۆره‌ی لینینی یا به‌ڵشه‌ویکی بۆ ڕێکخستنی حیزبی له‌سه‌ر بنه‌مای
لێکدانه‌وه‌کانی مارکس بۆ ژیانی هاوچه‌رخ‌و شاڕیی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری
دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی سۆسیالیستی کرێکاران ڕێک بخات، نه‌ک بۆ
ڕێکخستنێکی میلیشیایی له شاخدا.
ئه‌گه‌ر ئێوه سوودتان له ناوی مارکس‌و لینین وه‌رگرتبێت بۆ به
هێزکردنی ڕێکخستنه‌کانتان‌و کۆکردنه‌وه‌ی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان ئه‌وا ئه‌مه چه‌واشه‌کارییه‌که که خۆتان‌و سه‌رکرده‌کانی
دیکه‌ی "کۆمه‌ڵه" که‌تان لێی به‌رپرسیارن. هه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و
چه‌واشه‌کارییه‌شه ده‌ڵێیت " ئه‌مه ڕه‌نگه له‌سه‌رده‌می شاخدا
گونجابێت" ده‌نا خۆت باش ده‌زانیت ڕێکخستنی لینینی بۆ خه‌باتی کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشان‌و خوێندکار‌و لاو‌و جوتیاران گونجاوه نه‌ک بۆ خه‌باتی
چه‌کداریی شاخه‌کان.
ئێوه که ده‌تانه‌وێت لیبراڵیزم وه‌ک ڕه‌وتێکی سیاسی‌و حیزبی له
کوردستاندا به‌هێز بکه‌ن بۆ به ڕوونی ئه‌مه باس ناکه‌ن‌و دێن به وه‌سف
کردنی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان به حیزبی ستالینی وبه
هێرش کردنه سه‌ر ئایدۆلۆژیا ده‌تانه‌وێت سنوربه‌ندی خۆتان له‌ته‌ک
پارته ده‌سه‌لاتداره‌کاندا نیشان بده‌ن‌و له‌ملاشه‌وه ده‌تانه‌وێت چه‌پ
ناشرین بکه‌ن. کاک محه‌مه‌د مۆدیلی ستالینی وه‌ک مۆدیلێک بۆ دوورخستنه‌وه‌ی
هاوڵاتی له ناوه‌ندی بڕِیار‌و هۆکارێک بۆ به‌شداری نه‌کردنیان له
بڕیاری سیاسی‌دا باس ده‌کات که به‌بڕوای ئه‌و ناگونجێت له‌گه‌ڵ
سیستمی دیموکرسیدا به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر مۆدیلێکی زۆر
گونجاوتر‌و کارسازتر بۆ به‌شداریی سیاسی خه‌ڵکی که ئه‌ویش شورایه. هه‌ڵبه‌ته
ئه‌وئازاده که چ مۆدیلێکی سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت‌و چی پێ قبوڵه به‌ڵام
ئازاد نییه له‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌واشه بکات‌و خۆشخه‌یاڵیان بکات به‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌و ده‌توانێت به‌شداری سیاسی‌و نزیک که‌وتنه‌وه‌ی
هاولاتی له بڕیاری سیاسی‌دا بۆ خه‌ڵکی ده‌سته‌به‌ر بکات، چونکه نه
ئه‌و‌و نه بزوتنه‌وه‌که‌ی ته‌نانه‌ت تاقه یه‌ک میکانیزم‌و رێگاشیان
پێ نییه بۆ فراوان کردنه‌وه‌ی به‌شداری سیاسی خه‌ڵکی. ستالین،که له‌سه‌ر
دار‌وپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکۆتۆبه‌ر جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گرته
ده‌ست، به‌ر له‌وه‌ی ئێوه ره‌خنه له حیزبیه‌ته‌که‌ی بگرن چه‌پ‌وکۆمۆنیزم
رخنه‌یان له سیاسه‌ته دژی ئازادی‌و دژه کرێکاریی‌و مرۆییه‌کانی
گرتوه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا محه‌مه‌د تۆفیق ده‌ڵێت" ئێمه
بڕوامان به ئایدۆلۆژیا نییه" ئه‌م خۆ بێبه‌ری کردنه له ئایدۆلۆژیا
له پاڵ ئایدۆلۆژیادا، هه‌ر بۆچوونی ئه‌مان‌و ڕه‌هه‌ندییه‌کان نییه
که ئێستا لایه‌نگرییان ده‌که‌ن، به‌ڵکو بۆچوونی ڕه‌وتێکی لیبراڵیشه
که له‌دوای ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ته‌وه له ئاستی جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا‌و
ئایدۆلۆژیایان کردبوو به دێو‌و درنج‌و خه‌ڵکیان پێ ده‌ترساند‌و به
هۆکاری دروست بوونی تۆتالیتاریزم‌و دیکتاتۆرییه‌تیان ده‌دایه قه‌ڵه‌م.
به‌ڵام جگه‌له‌وه‌ی له دنیادا کورتبینی‌و مایه‌پوچ بوونی ئه‌م
لێکدانه‌وه‌یه ده‌رکه‌وتوه، سه‌یریش له‌وه‌دایه له باسی په‌یوه‌ندی
خه‌ڵک‌و حیزب‌و حکومه‌تدا، پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا‌و پارتی
کۆمۆنیستی سۆڤییه‌ت به نمونه ده‌هێنێته‌وه که هه‌ردووکیان پارتی
ئایدۆلۆژین!.
ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئێوه هێناتان، فه‌زڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه
که گوایه ئێوه دژایه‌تی ئایدۆلۆژیا‌و حیزبیه‌تی ستالینی ده‌که‌ن، به‌ڵکو
له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ئێوه سودتان له‌و ناره‌زاییه‌ی
خه‌ڵکی له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و نائاماده‌یی به‌دیلی سیاسی له
کوردستاندا وه‌رگرت. قۆستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناڕه‌زایی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی‌و پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی پاردا فرسه‌تێک بو بۆ ئێوه
که ده‌نگی پێبهێنن، ئه‌گینا ئێوه هه‌رگیز هه‌ڵسوراو‌و چالاکی ناره‌زاییه‌کانی
خه‌لکی کوردستان نه‌بوون‌و هه‌موو هاولاتییه‌کی کوردستان باش ده‌زانێت
که به‌درێژایی پانزه بیست ساڵی رابردوو ئه‌وه چه‌پ‌و کۆمۆنیسته‌کان
بوون که سیمبۆڵی به‌ڕێخستنتی ناره‌زایی کرێکاران‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان
بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان. به‌ڵام کوشتن‌و له
مه‌یدان ده‌رکردن‌و ڕاوه‌دونانی چه‌پ‌و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه، که له‌لایه‌ن
هه‌ر ئه‌و حیزبه ستالینییه‌وه ئه‌نجامدرا که ئیوه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن‌و
که‌سی یه‌که‌میشتان پشکی سه‌ره‌کی له‌و سه‌رکوته‌دا هه‌بوو، بووه هۆی
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ناڕازی پشت‌و په‌نایه‌کی سیاسیان نه‌مێنێت که
لایه‌نگری له داخوازییه‌کانیان بکات‌و دواجار ئیوه ببنه خاوه‌نی ئه‌و
ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵک‌و ئومێد به‌ستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به ئێوه‌وه
جارێکی‌تر دووچاری ڕه‌شبینیان ده‌کات، چونکه ئێوه ناتوانن به‌رگریکه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی داخوازییه‌کانی خه‌ڵک بن.
n_baban67@yahoo.com
|