گۆڕان و یه‌کێتی
هه‌ردوولا راست ده‌که‌ن
خه‌ڵکی کوردستان چاویان له پارتییه‌کانیشه.

شوان سدیق
پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کوردستان و له دوای هه‌ڵبژاردن و جیابوونه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به یه‌کجاری له یه‌کێتی نیشتمانی هێدی هێدی ئه‌وه‌ی
له‌ژێر ناخ و هه‌ست و بیره‌وه‌رییه نهێنییه‌کانی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و حزیبه‌دا ساڵانێک حه‌شاردرابوو یان هیچ که‌سێک زانیارییه‌کی نه‌ده‌زانی،
له باره‌ی کاروباری چه‌ند ساڵه‌یان له سنووری سلێمانی، به‌روون و
ئاشکرا بۆ خه‌ڵکی کوردستانی به‌یان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له رێگای
راگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوولا خۆیان راستییه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان روون
ده‌که‌نه‌وه، بێگومان هه‌ردوولاش راست ده‌که‌ن، چونکه هه‌رچییه‌ک
بڵێن، ساڵانێک له ده‌سه‌ڵاتدابوون پێکه‌وه، تا ئه‌مڕۆیان هێناوه، به‌ڵام
دوای جیابوونه‌وه‌یان له یه‌کتری ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که ئیدی سه‌برنه‌ماوه
و شه‌ریکایه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له ئه‌مڕۆدا کۆتایی پێهات و هه‌رکه‌سه‌و
ئامانجێکی هه‌یه.
مێژووی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای
دروستبوونییه‌وه به عه‌لمانی و ناسیۆنالیست و ده‌کرێت ئیسلامییه‌کانیشی
پێوه بچوێنین، مێژووه‌یه‌کی روون و واقیعیانه‌ی نه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان و کۆمه‌ڵگه‌دا، که چ ئه‌فکار و بیرکردنه‌وه و جوڵانه‌وه‌یه‌کیان
هه‌یه و چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵکی ئه‌و سیاسه‌ت و
ئامانجه‌یان بۆ روون ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
که دروستبوونی ئه‌و هێزانه به‌زۆربه‌ی باڵه‌کانییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای
خێڵ و عه‌شیرت و چه‌ند که‌سێک به ناوی پیاو ماقول َدامه‌زاروه و هه‌ر
ئه‌مه‌شه وایکردووه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تێڤییانه‌ی هه‌بێت بۆ
ناو ره‌وڕه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌رانی ئیداریی که‌واقیعی ئێستا له
ناعه‌داله‌تی و ناره‌وایه‌تی ژیانی لێ دروستبووه.
ئه‌گه‌رچی بۆ خه‌ڵکی کوردستان، 18 ساڵی حکومڕانی رابردوو و بوونی
حکومڕانی حیزبه باڵاده‌سته‌کان راستی ژیانیان لێ شارابوونه‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له ئێستادا خۆیان بۆخه‌ڵکی روون ده‌که‌نه‌وه پێشتر خه‌ون و
خه‌یاڵ بووه، چونکه زۆر ئه‌سته‌م بوو لایی هه‌رتاکێکی کورد ئه‌و هه‌موو
گومانه‌ی که ده‌کرا له (راو روت و به هه‌نددانی سامانی گه‌ل) بۆمان
روون ببوایه‌ته‌وه، که‌سێک له جێگای به‌ر پرسانی یه‌کێتی ئێستا و یه‌کێتی
کۆن به‌سه‌رهاته‌که‌ی بگێرابایه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان له ئه‌نجامی بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆجه‌ی به‌ده‌ستی
به‌رپرسانی کورد جیلێک له مرۆڤایه‌تی پشتگوێخران و دواکه‌وتن له و
پێشوه چوونه‌ی که کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کانی دونیا تێدان، ئه‌مه‌ش
له ئه‌نجامی ئه‌و شێوه به‌ڕێوه‌بردنه پاشاگه‌ردانییه بوو، که
خۆیان ئێستا له رێگای بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه ده‌یخه‌نه روو. به‌داخه‌وه‌ی
هه‌ر له ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌ق به‌ستوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نزیک له
حکومراِنی تۆتالیتاریی و بۆرژوازییه‌ی کوردوه خه‌ڵکی کوردستان کرا به
دوو چینه‌وه‌ی چینی برسی و هه‌ژار که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه هیچ
کات ئه‌وان بیر له سه‌فه‌ر و گه‌ڕان و گه‌شت و ئاینده بینییه‌کی
رووناک ناکه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات ته‌نیا بۆ ژه‌مێکه و بیری
لای جیهانێک و ژیانیکی ترنییه. هه‌روه‌ها چینی باڵاده‌ست و سه‌روو که
به‌چینی ده‌ره‌به‌گ و به‌رپرس و نه‌وه‌ی به‌رپرس و دۆست و ماستاوچییه‌کانی
به‌رسان ناسراون، له خۆشگوزه‌رانییه‌کی بێوێنه‌دان و شه‌وانی سوری
خۆیان به باده‌نۆشی ده‌که‌نه‌وه.
ئێستا خه‌ڵکی کوردستان چی تێڕوانینێکیان هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی که‌دروست
بووه؟، له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری که 18 ساڵ حکومڕانی
سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی بووه به تاقیگه‌یه‌کی تاقیکردنه‌وه بۆیان.
لاموایه خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ته‌نیا له بێده‌سه‌ڵاتییاندا ئه‌وه‌یه
که (زه‌مه‌ن ناعه‌داله‌تی قه‌بووڵ ناکات)، چونکه گه‌ل و کۆمه‌ڵگا
چاوترسین کراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی باڵاده‌ست له‌م وڵاته هیچ
تێزیکی بیرکردنه‌وه و پاراستنی مافی هاوڵاتی بوونیان له ئه‌جێندا نه‌بووه،
بۆیه ئه‌وانه‌ی تا دوێنی (شه‌ریکه به‌ش بوون)، ئه‌مڕۆ دێن قسه له‌سه‌ر
یه‌ک ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی بیریان بۆ ئه‌م رۆژه نه‌ده‌چوو له ئێستادا
دۆکیومینته‌کانی رابردووی خۆیان به بیر یه‌ک دێننه‌وه، که‌واته ئه‌مه
فیلم یان نماشێکی شانۆیی نییه و بگوترێته‌وه به‌ڵکو واقیعه.
کاتێک باس له حکومه‌ڕانی کوردی ده‌کرێت به‌ته‌نیا یه‌کێتی نیشتمانی
نییه و نه‌بووه، چونکه به‌شێکی زۆر له کوردستانیش له ژێر حوکم و
ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتیشدا بووه، بێگومان پارتیش ئه‌وه‌ی له یه‌کێتییه‌کان
ده‌بینرێت و پێشتر تا ئه‌مڕۆش ده‌کرێت، ئه‌وانیش به‌ده‌رنین، چونکه هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕوونی ده‌یزانن چ جۆره ژیانێکیان بۆخه‌ڵک به‌رهه‌م
هێناوه، به‌ڵام باشتر وایه پارتییه‌کانیش خۆیان له رێگای قه‌ڵه‌م و
راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه بیگێڕننه‌وه بۆ مان، گومان له‌وه دانییه خه‌ڵکیش
سه‌یرو چاوه‌ڕوانی پارتییه‌کانیش بێت، که ئه‌وانیش رۆژێک دابێت خۆیان
مێژوو دۆکیومێنت و لاپه‌ره تۆمارکراوه سه‌روه‌رییه‌کانی هی یه‌ک هه‌ڵبده‌نه‌وه،
له باره‌ی چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی وڵات.
دڵنیام له‌هه‌ر هاونیشتمانییه‌ک بپرسیت وه‌ک چۆن کوردستانێکی یه‌ک
پارچه خه‌ونییه‌تی، ئاوه‌هاش حه‌ز به‌وه ده‌کات، چیتر ئه‌و
خۆنمایشکردنه‌ی یه‌کێتی و پارتی به‌پیاهه‌ڵدان به نیشتمان په‌روه‌ری
ته‌واو بێت، چونکه ئامانجی ئه‌وانمان لا روون بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێی پرسیاره و بیرکردنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وه‌ی له یه‌کێتییه‌کان
بینیمان و قه‌وما چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له پارتییه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌بێت؟،
ئه‌مه مه‌حاڵه قه‌ت ئه‌و خه‌ونه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نایه‌تی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی پارتی جیاوازییه‌کی هێجگار زۆری هه‌یه، ناکرێت
لێره‌دا باسی بکه‌ین، به‌ڵام دیسان ئه‌مه زه‌مه‌نه‌و دونیا هه‌مووشتێکی
تێدا روو ده‌دات به‌و هیوایه‌ین!!
shwansdiq@yahoo.com
|