په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٦\٢٠٢٦

    گۆڕفرۆش!

فه‌رهاد کەریم

هێندەی خوایەکی بچووک
ژیان دەنێژم
مردن جواندەکەم
گۆڕفرۆشم
ژیان گۆڕی نییە لە داهاتوو
ئێستا بمرە بێگۆڕیی واتا نادا
هەموو ڕێیەکان دەچنەوە سەر مردن
قەدبڕ لێدە
ڕێیەکی نزیک بدۆزەوە بۆ زووتر گەیشتن
درەنگ بگەی برسیت دەبێ
درەنگ بگەی تینووت دەبێ
درەنگ بگەی بە شوێن ناگەی
درەنگ بگەی نامری بە گۆڕ ناگەی
زووکە ژیان بنێژە بە مردن بگەی
زوو بمرە هەوا پیس بووە
زوو بمرە باوەڕ پیس بووە
زوو بمرە ئاین پیس بووە
زوو بمرە ڕەوشت پیس بووە
زوو بمرە ژیان پیس بووە
زوو بمرە مردن پیس بووە
مرۆڤ باش پیس بووە بمرە
مردن لە ژیان جوانتر بووە
ژیان لە مردن ونبووە
مرۆڤ پیس مردووە بمرە
ئاوەدانیی تاریک
ئاوەدانیی نەخۆش
ئاوەدانیی ڕشانەوە
ئاوەدانیی خوێن
ئاوەدانیی مردن
گۆڕانی هەناسە
مردنی گوڵ
فڕینی خەمگین
بارانی وشک
شادیی دیل
ماسی لە هەوا
زوو بمرە تا مردن نەمردووە
کارەساتە مردن نەمرێ
گۆڕ ژیان
ئاوەدانیی گۆڕ
گۆڕفرۆشم
بێگۆڕیی واتا نادا
ژیان باش پیس بووە
مردن باڵا
زوو بمرە تا مردن نەمردووە
بمرە مردن تا نەمردووی
بمری گۆڕت لەسەر من
گۆڕم زۆرە
ئیشی خوا چیە مردن؟
خوا ئیشی چیە!!!

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک