گۆشه‌یه‌ک له خه‌باتی کرێکاران و نه‌قابه‌کانیان .له کۆریای باشوور
عامر سابیر
سه‌ره‌تا کورته مێژوویه‌ک، له مانگی دووی ساڵی 1945 ڕێکه‌وتنی یاڵتا (Yalta) به‌سترا له‌به‌ینی هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیستی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، کۆریا له خه‌تی (38) ه‌وه دابه‌شکرا، که به‌شی باکووری بۆ سۆڤیه‌ت و به‌شی باشووری بۆ ئه‌مریکا بێت.
هێزه‌کانی سۆڤیه‌ت له مانگی 8/1945 چوونه به‌شی باکووره‌وه، وه له 8ی سێپته‌مبه‌ری 1945 هێزه‌کانی ئه‌مریکا چوونه به‌شی باشووره‌وه، که ئه‌کاته شه‌ش ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کۆریای باشوور و کۆنگره‌ی نیشتمانی دژی داگیرکاری یابان، شکستیان هێنا به هێزه‌کانی یابان و پاشه‌کشه‌یان پێ‌کرد، وه دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی که کۆنگره‌ی دژی یابان کۆماری گه‌لی کۆریای ڕاگه‌یاند، که یه‌کسه‌ر هه‌موو زیندانیانی سیاسیان ئازاد کرد و یابانییه‌کانیان چه‌ک کرد و سیخوره‌کانیان زیندانی کرد.
له‌وکاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام (٤٠) هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی له کۆریای باشووردا هه‌یه، ئه‌م هێزانه‌ی ئه‌مریکا هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه به‌رده‌وام وه‌ک داگیرکا‌ر چاویان لێکراوه و له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی کرێکاران و قوتابیان و خه‌ڵکی کۆریادا به‌ره‌وڕووبۆته‌وه.
یه‌که‌م سه‌رۆک که ئه‌مریکا سه‌پاندی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کۆریای باشووردا کابرایه‌کی 41 ساڵ بوو به ناوی (Syngman Rhee) که 39 ساڵی ته‌مه‌نی له ئه‌مریکا به‌سه‌ربردبوو، وه له ساڵی 1960 دا حکومه‌ته‌که‌ی به خۆپیشاندانی قوتابیان و کرێکاران ڕووخا.
هه‌ردوو کۆریا له شه‌ڕێکی سێ ساڵیدا بوون (که به شه‌ری کۆریا ناسراوه) له مانگی شه‌شی 1950 ه‌وه بۆ 27/7/1953 که سێ ملیۆن له خه‌ڵکی هه‌ردوو کۆریا کوژران تیایدا. وه دنیای بردبووه سه‌ر لێواری جه‌نگی جیهانی سێهه‌م، له ساڵی 1948 ه‌وه به ڕه‌سمی کۆریا دابه‌شکرا بۆ دوو ده‌وڵه‌ت، باکوور و باشوور، له‌و کاته‌دا نزیک به 300 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له باشووردا بوون، وه زیاتر له 500 هه‌زار سه‌ربازی چینی له باکوردا بوو.
له کۆریای باشووردا ڕژێمی سه‌پێندراو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و قوتابیان به‌ره‌وڕووبۆته‌وه، ته‌نها له ماوه‌ی 8 مانگدا 1/9/1948 تا 30/4/1949 (89710) که‌س له خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵسوڕاوان زیندانی کراون وه هه‌زارانیش تیرۆرکران و بێسه‌روشوێن بوون.
کۆریای باشوور له 1960 ه‌وه تا 1992 له لایه‌ن جه‌نه‌راڵانی سه‌ربازییه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، وه چه‌ندین کوده‌تای عه‌سکه‌ری تیایدا ڕوویداوه، به‌رده‌وام جه‌نه‌راڵانی عه‌سکه‌ری و ڕژێمه گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆریای باشوور به‌هره‌مه‌ند بووه له پشتیوانی ئه‌مریکا.
له ئۆکتۆبه‌ری 1979دا له کاتێکدا هه‌موو شاره‌کانی کۆریای باشوور خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی تیادا بوو سه‌رۆکی کۆریای باشوور جه‌نه‌راڵ (Park Chung Hee) که له 1961 تا 1979 سه‌رۆک بوو، له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1979دا تیرۆرکرا، دوایی ده‌رکه‌وت که له لایه‌ن نزیکترین که‌سی خۆیه‌وه (Kim Jae Kye) کوژراوه که ئه‌ندامی CIA به‌شی کۆریا بوو، که به (KCIA) ناسراوه، ئه‌مریکا ئه‌م کاره‌ی کرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان و تووڕه‌یی خه‌ڵک دامرکێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی دوای ئه‌و جه‌نه‌ره‌ڵ (Chun Doo Hwan) که له 14/4/1980 ه‌وه تا 1987 سه‌رۆک بوو، له کاتێکدا زۆر دڕندانه خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکاران و قوتابیانی سه‌رکووتکردبوو، به‌ڵام له فێبریوه‌ری 1981 دا له کۆشکی سپی له لایه‌ن (ڕۆناڵد ڕه‌یگه‌ن)ه‌وه وه‌ک کۆتری ئاشتی و مه‌ڵبه‌ندی دیموکراسی پێشوازی لێ‌کرا.
هه‌ر له‌کاتی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کۆریاوه، کرێکاران نه‌قابه‌ی خۆیان هه‌بووه به ناوی کۆنفیدراسیۆنی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کانی کۆریا (Korean Confederation of Trade Union ) واته KCTU که زیاتر ده‌وڵه‌ت ده‌ستی تیادا هه‌بووه، له کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا هێڕشی بۆرژوازی کۆریا له‌وپه‌ڕی خۆیدابووه بۆ سه‌ر کرێکاران، له کرێی که‌م و سه‌عات کاری زۆر و خراپی هه‌لومه‌رجی کار، کرێکاران ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دامه‌زراند له به‌رانبه‌ر نه‌قابه زه‌رده‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تدا. که DTUM)) واته Democratic Trade Union Movement ، وه KTUC که به Cheonnohyeob ناسراوه واته Korean Trade Union Congress ، که چه‌ندین نه‌قابه‌ی جیا جیا له‌خۆده‌گرێت.
له هه‌شتاکاندا ئابووری کۆریا به ڕێژه‌ی 10% زیادی ئه‌کرد ساڵانه، که ئه‌م گه‌شه‌کردنه له‌و کاته‌دا دوو ئه‌وه‌نده‌ی یابان و سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مریکا ئه‌بوو، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه، هێزی کاری هه‌رزان بوو له کۆریای باشووردا، وه‌ک ئێستای چین. بۆ نموونه له ساڵی 1980 دا کرێکارێکی کۆری 10%ی کرێکارێکی ئه‌ڵمانی وه‌رده‌گرت، وه 50% کرێکارێکی مه‌کسیکی وه‌رده‌گرت، وه 60% کرێکارێکی به‌رازیلی وه‌رده‌گرت، له 1980دا کۆریا یه‌که‌م وڵاتی دنیا بوو له درێژی سه‌عات کاری هه‌فتانه‌ی کرێکاراندا.
ئێستا که دانیشتوانی کۆریای باشوور 48 ملیۆنه، له ساڵی 1960دا ته‌نها 10%ی داهاتی وڵات له‌سه‌ر پیشه‌سازیی بووه، وه ته‌نها 11% هێزی کاری کۆریا له به‌شی پیشه‌سازییدا کاری کردووه، بۆ نموونه له 1963 دا 600 هه‌زار کرێکاری به‌شی پیشه‌سازیی هه‌بووه، له 1973 دا بووه به 1.4 ملیۆن، وه له 1980 دا بووه به 3 ملیۆن و له 1986 دا بووه به 5 ملیۆن، وه له‌وکاته‌شه‌وه تا ئێستا زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رانه زیادی کردووه. کۆریا به دوای یاباندا دووه‌م وڵاته له دروستکردنی به‌له‌می گه‌وره و بچووکدا، ئێستا سه‌یاره و ئامێری ئه‌له‌کترۆنی کۆریا که به مژینی هه‌رزانی شیله‌ی گیانی کرێکاران له کۆریادا دروستبووه هه‌موو دنیای ته‌نیووه.،
له 1983دا کۆریا چواره‌م ده‌وڵه‌تی قه‌رزاری جیهان بووه که 43 بلیۆن قه‌رزار بووه، به دوای هه‌ریه‌ک له به‌رازیل 98 بلیۆن و مه‌کسیک 93 بلیۆن و ئه‌رجه‌بتین 45 بلیۆن قه‌رزار بووه. له ده‌یه‌ونیوی ڕابردوودا حکومه‌تی کۆریا به فشاری سندوقی داراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) زۆربه‌ی مومته‌له‌کاتی ده‌وڵه‌تی فرۆشتووه به که‌رتی تایبه‌ت، بۆ نموونه له 1994 بۆ 1998 په‌نجا و هه‌شت کارگه و کۆمپانیای له سه‌رجه‌می 133 فرۆشتووه .
له به‌رانبه‌ر هێڕشی بۆرژوازی و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاراندا، ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی کرێکاران به‌رده‌وام قوڵپی داوه، بۆ نموونه ته‌نها له ماوه‌ی سێ مانگدا (جوڵای بۆ سێپته‌مبه‌ر)ی ساڵی 1987 دا 3372 مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران له کارگه‌و کۆمپانیاکانی کۆریادا ڕوویداوه، له پێش ئه‌و خۆپیشاندانه سه‌راسه‌ر‌ییه‌ی که له 10/6/1987 دا ئه‌نجام درا حکومه‌ت په‌نجا هه‌زار پۆلیس و سه‌ربازی ته‌نها له پایته‌ختدا (سیئۆل) کردبووه سه‌ر شه‌قامه‌کان، سێ هه‌زار له ڕابه‌رانی کرێکاری و 140 له هه‌ڵسوڕاوانی حیزبی ئۆپۆزسیۆن (New Korean Democratic Party) ده‌ستگیر کرد، که سه‌ره‌نجام داواکارییه‌کانیان به‌دی دێت که یه‌کێکیان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌یه. وه به خه‌باتی کرێکاران و ڕێکخراوه‌کانیان کرێی کرێکار له ساڵی 1990 ه‌وه بۆ 1996 به‌ڕێژه‌ی 67% زیاد کراوه.
حکومه‌تی کۆریا له ساڵی 1996دا به نیاز بوو یاسای کار بگۆڕێ (Labour Code Reform) و مافی کرێکاری تیادا که‌م بکاته‌وه، له دژی ئه‌وه گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، که له 1948 ه‌وه بێوێنه بووه، سه‌رجه‌م کارگه و شه‌قامه‌کانی کۆریای گرتبۆوه، که له 26/12/1996 دا ڕوویدا، حکومه‌ت ناچارکرا پاشه‌کشه بکات، به‌ڵام چینی بۆرژوازی به هۆی ئه‌و ئه‌زمه ئابوورییه‌ی که له 1997 دا ئاسیای ڕۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه، که تیایدا پاره‌ی کۆری (Won) 96% نرخی شکا به‌رانبه‌ر پاره‌ی ئه‌مریکی، ئه‌مه‌ی کرده بیانوو بۆ هێرشکردنه سه‌ر مافه‌کانی کرێکاران و پاشه‌کشه‌پێکردنیان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانیان.
چینی بۆرژوازی کۆریا پیویستی به هێزی کاری ده‌ره‌وه هه‌بووه، بۆیه له وڵاتانی وه‌ک (به‌نگلادش، نیپاڵ، لاوس، ئه‌نده‌نوسیا، تایلاند، ڤێتنام......هتد) کرێکارانی بردووه و به کرێیه‌کی که‌متر چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، بۆرژوازی به‌رده‌وام ئه‌یه‌وێت ناکۆکی له نێوان کرێکارانی کۆچکردوو و کرێکارانی تردا دروست بکات، تا به هه‌رزانتر هێزی بازوویان بمژێت، ئه‌م کرێکارانه که ڤیزای کارکردنی سێ ساڵیان پێدراوه، حکومه‌ت مه‌رجی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون که نابێت له‌و سێ ساڵه‌دا خاوه‌نکار و کۆمپانیاکانیان بگۆڕن، وه ناتوانن ببنه ئه‌ندامی یه‌کیتییه کرێکارییه‌کان.
به پێی داتای نه‌قابه‌ی (KCTU) له ساڵی 2003 دا (640) هه‌زار کرێکاری کۆچکردوو له کۆریادا هه‌بووه، که 220 هه‌زاریان بێ به‌ڵگه‌نامه بوونه (Undocumented) وه 420 هه‌زاریان (Documented) بوونه، نه‌قابه کرێکارییه‌کان و چینی کرێکاری کۆریا زۆر هۆشیارانه، به پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی سه‌رمایه‌دارانه‌وه نه‌ک ڕقیان له کرێکارانی کۆچکردوو نه‌بووه که به کرێیه‌کی که‌متر ئه‌چه‌وسێندرانه‌وه، به‌ڵکو پشتیوانیان بوونه و به‌رگرییان لێکردوون تا هه‌مان مافی کرێکاری کۆریا بۆ ئه‌وانیش به‌ده‌ست بهێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یارمه‌تیان داوون تا له مانگی ئه‌پرلی 2005 دا کرێکارانی کۆچکردوو ڕێکخراوی تایبه‌ت به خۆیان درووستکرد، به ناوی Migrant Trade Union (MTU) وه کرێکارانی کۆریا ئه‌م نه‌قابه‌یه‌شیان کردۆته ئه‌ندامی کۆنفیدراسیۆنه‌که‌یان. وه له 1ی فێبریوه‌ری 2007 دا دادگای باڵای کۆریا بڕیاریدا که کرێکارانی کۆچکردوو مافیانه که ڕێکخراوی خۆیان دامه‌زرێنن و ببنه ئه‌ندامی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که به ڕه‌سمی له‌وێن یان به قاچاغ واته (Documented or Undocumented).
حکومه‌تی کۆریا به‌بێ گوێدانه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاش له 27/11/2007 دا سێ که‌س له ڕابه‌رانی نه‌قابه‌ی (MTU) به ناوه‌کانی Kajiman Khapung و Raju Kumar و Abdul Basher Masum که سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و سگرتێری نه‌قابه‌که بوون، ده‌گرێت و له گه‌ڵ 20 کرێکاری تردا له 13/12/2007 دا دیپۆرتی وڵاته‌کانی که لێوه‌ی هاتوون (نیپاڵ و به‌نگلادیش و ئه‌نده‌نوسیا) ده‌کاته‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی (Undocumented) بوونه. له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌قابه‌ی KCTU که (MTU) یش ئه‌ندامییه‌تی، سکاڵای کردبوو له لای ڕێکخراوی کاری جیهانی (ILO ) له دژی ئه‌م کاره‌ی حکومه‌تی کۆریا که پێچه‌وانه‌ی یه‌کێک له بنه‌ماکانی ڕێکخراوی (ILO) یه که ئازادی ڕیکخراووبوونه واته (Freedom of Association).
له‌به‌رئه‌وه‌ی له کۆریادا ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له به‌رانبه‌ر هه‌ر بیرۆیه‌کی دیپلۆماتی وڵاتانی تردا بکرێت، ئه‌بێت سه‌د مه‌تر لێوه‌ی دور بێت، بۆیه زۆر له کۆمپانیاکانی کۆریا له‌وانه (Samsung) سود له‌مه وه‌رده‌گرن و ده‌عوه‌تی سه‌فاره‌ت و باڵوێزی وڵاته‌کان ده‌که‌ن، تا بێن له بیناکانیاندا جێگه به‌کرێ بگرن، تا ئه‌گه‌ر کرێکاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی سه‌د مه‌تر له ئۆفیسه‌کانیانه‌وه دوور بێت.
حکومه‌تی کۆریا له هێرشی تازه‌یدا یاساکانی گۆریوه، بۆ نموونه ئه‌ڵێت مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکاران ئه‌بێت ته‌نها تایبه‌ت بێت به‌کاره‌کانیانه‌وه، وه‌ک (کرێ، هه‌لومه‌رجی کارکردن) و ئه‌بێت داواکارییه‌کانیان خاڵی بێت له هه‌ر داواکارییه‌کی سیاسی تر. بۆیه که کۆنفیدراسیۆنی نه‌قابه کرێکارییه‌کانی کۆریا واته (KCTU) که سه‌ر به ده‌وڵه‌تیشه له 2/7/2008 خۆپیشاندانی سه‌دان هه‌زار که‌سیان له زۆربه‌ی شاره‌کانی کۆریادا به‌رپاکرد له دژی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ دووباره هێنانه ناوه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌مریکا، که نزیک به یه‌ک هه‌فته‌ی خایاند و ببووه هه‌واڵی یه‌که‌می میدیاکانی جیهان، له‌سه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه به‌م داواکارییه‌وه که مانای سیاسی خۆی هه‌بوو، حکومه‌تی کۆریا سه‌رۆکی کۆنفیدراسیۆنه‌که که ناوی (Lee Suk-haeng) وه سکرتێره‌که‌ی که ناوی (Lee Yong-shik) له گه‌ڵ شه‌ش ڕابه‌ری نه‌قابه‌ی کرێکارانی شه‌ریکه‌ی Hyundai زیندانی ده‌کات و ئازاریان ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی حکومه‌تی کۆریا، ڕیکخراوی International Trade Union Confederation (ITUC) که 168 ملیۆن کرێکار ئه‌ندامییه‌تی له 155 وڵات‌دا که 311 سه‌ندیکای جیا جیایه، نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نێرێت بۆ سه‌رۆکی کۆریا (Lee Myung-bak).
له 13/10/2000 دا خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ ئاشتی به‌خشرا به (Kim Dae-Jung) سه‌رۆکی کۆریای باشوور له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کۆریای باکوور و په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی به‌خشه‌ری خه‌ڵاته‌که وه‌زعی کرێکاران و ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر به نه‌قابه کرێکارییه‌کانی له به‌رچاو بگرتایه، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و شاییسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته نه‌بوو.
__________________________________ سه‌رچاوه‌کان ١) South Korea The Miracle Unmasked له نووسینی Eric Toussaint . ٢) سێرڤه‌ی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی کۆنفیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌قابه کرێکارییه‌کان (ITUC) له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافی نه‌قابه کرێکارییه‌کان له جیهاندا، بۆ ساڵی 2008.
30/11/2008
|