گۆشه‌یه‌ک له کار و هه‌ڵسوڕانه‌کانی ''هۆزان مه‌حمود''. به‌رپرسی ڕێکخراوی ئازادی ژن - نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه.
هۆزان مه‌حمود له‌نده‌ن- به‌ریتانیا: 24/10/2007
له سه‌ر بانگهێشتی ڕێکخرای ژنانی کۆنسه‌رڤاتیڤی به‌ریتانی هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق و ڕێکخه‌ری که‌مپینی جیهانی له دژی به‌رده‌باران و ڕه‌شه‌کوژی ژنان له کوردستان به‌شداری کرد له کۆنفڕاسێکدا که له په‌رله‌مانی به‌ریتانی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر کوشتنی ژنان له‌ژێر به‌هانه‌ی" ناموس"دا.
شایه‌نی باسه که‌سانێکی زۆر له سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی به‌ریتانی و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌م کۆنفرانسه‌دا ئاماده بوون. وه له‌م پانێله‌دا هۆزان باسێکی له‌سه‌ر کوشتارو تیرۆری ژنان پێشکه‌ش کرد به‌به‌هانه‌ی پاراستنی "شه‌ره‌فی"خانه‌واده چ له کوردستان وعێراق، و چ له ئه‌وروپاو که‌یسی دوعای وه‌کو وه‌حشیانترین شێوه‌ی ئه‌م کوشتارانه باسکرد. هه‌روه‌ها هۆزان سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیای خسته ژێر ره‌خنه که په‌ره به هێشته‌نه‌وه‌ی "کولتوره جیاکان" ئه‌دات وه داوای کرد که چیدی چه‌وسانه‌وه و توندوو تیژی ژنان له‌ژێر"نیسبیه‌تی کولتوریدا" په‌رده‌پۆش نه‌کرێت و کۆمه‌ڵێک پێشنیهادی خسته‌ڕوو بۆ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی و پۆلیسی ئه‌م وڵاته له‌به‌رچاوی بگرن بۆ به‌رگرتن به‌م لێشاوی کوشتاری ژنانه.
http://www.conservativewomen.org.uk/article.asp?art_id=بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه بکه: 68
ئیپێر- به‌لجیکا: 20/10/2007
له سه‌ر بانگهێشتی پارێزگاری شاری ئیپێری به‌لجیکا وه ڕێکخراوی شورای ژنانی به‌لجیکی هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق به‌شداری کرد له کۆنفرانسێکی جیهانی که یه‌ک ڕۆژی خایاند. له‌م کۆنفرانسه‌دا نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی ژنان له زۆرێک له وڵاتانی دوونیاوه بانگهێشت کرابوون بۆ خستنه ڕووی دۆزی ژنان له وڵاته‌کانی خۆیاندا. له وڵاتانی وه‌کوو ئیسرائیل، فه‌له‌ستین، ئێران،وڵاتانی ئه‌فریقا، بۆسنیا، ڕوسیا، ئه‌فغانستان به‌شداربوون.
هۆزان مه‌حمود له وته‌کانیدا وه‌زعیه‌تی ژنانی عێراق و کوردستانی خسته‌ڕوو له بێ مافی، و کوشتن و، چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک که چه‌ندین ساڵه ژنان له چوارچێوه‌ی ئه‌م جوگرافیایه‌دا قوربانین. جیاواز له‌وه‌ی هۆزان هۆکاری شه‌ڕو نائارامی ناوچه که‌ی به فاکته‌رێکی ئه‌سڵی وه به‌هانه‌یه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و پارت و گروپه ئیسلامیه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان به کوشتارو چه‌وسانه‌وه‌ی ڕۆژانه له دژی ژنان له‌قه‌ڵه‌م دا. وه هه‌روه‌ها هۆزان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی که ژنان له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌نها گیرۆده‌ی جه‌نگ نین به‌ڵکوو گیرۆده‌ی کولتور‌و به‌ها ئیسلامیه‌کانن که ژنیان کردووه به کۆیله‌و ئه‌مه ئه‌و جه‌نگه نه‌بڕاوه‌یه‌یه که هه‌زاران ژن له‌ماوه‌ی چه‌ندین ده‌هه‌ی ڕابردوودا بۆته قوربانی. هه‌روه‌ها هۆزان جه‌غتی له‌سه‌ر پشتیوانی جیهانی بۆ بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌و وڵاتانه‌ی که شه‌ڕ و نائارامی تیایه به کارێکی گرنگ زانی و داوای کرد که هاوپشتی و هاوکاری زیاتر ببێت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ژناندا له وڵاتانی دونیادا.
لیل-فه‌ڕه‌نسا: 21/10/2007 له‌سه‌رباگهێشتی "دایکان بۆ ئاشتی" که ڕێکخراوێکی ژنانی فه‌ڕه‌نسیه هۆزان مه‌حمود به‌شداری کرد له پانێلێکدا له‌سه‌ر ژنانی عێراق و کوردستان که له شاری لیلی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕێوه‌چوو. هۆزان له‌م سیمیناره‌دا باسی له کوشتاری ڕۆژانه‌ی ژنان کرد به ده‌ستی گروپ و تاقمی چه‌کدارو که له ئه‌نجامی داگیرکاری عێراقدا دروست بووه. هه‌روه‌ها هۆزان باسی له سه‌پاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و په‌ره‌سه‌ندنی ژنکوشتن کرد له کوردستان و جه‌غتی له‌سه‌ر هاوکاری و هاوپشتی جیهانی کرده‌وه بۆ به‌هێز کردنی کار‌و هه‌ڵسوڕانی ژنان له‌م ناوچه‌یه‌دا.
بێلفاست-باکوری ئیرله‌ندا: 15/09/2007
له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ هۆزان مه‌حمود به‌شداری کرد له کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ئه‌منێستی له بێلفاست. له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێز که‌یت ئالن سه‌رۆکی ئه‌منستی له به‌ریتانیا، دوکتۆره مارگرێت وارد به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ری گه‌شه‌کردنی ژنان له ئیرله‌ندا، و هێزه‌ر هارڤی به‌رپرسی که‌مپینی دژی توندوتیژی ژنان له ئه‌منستی له قسه‌که‌رانی ئه‌م کۆنفڕانسه بوون. له‌م پانێله‌دا به‌ڕێز که‌یت ئالن به چه‌ند پرسیارێک له قسه‌که‌رانی پانێله‌که ده‌ستی پێ‌کرد بۆ کردنه‌وه‌ی باسێک له‌سه‌ر توندوتیژی له دژی ژنان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا.
چاوپێکه‌وتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ میدیا جیهانیه‌کان
هۆزان مه‌حمود له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان، هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان، وه تیرۆر‌و ڕه‌شه‌کوژی ژنان له عێراق له مانگی ڕابردوودا چه‌ندین چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دا سازدراوه:
- آلجه‌زیره به‌شی ئینگلیزی: له هه‌واڵه‌کانی دا له‌سه‌ر هێرشی ئحتیمالی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هۆزان کرد. -ڕادیۆی بی بی سی جیهانی: بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به‌رنامه‌یه‌کی له‌سه‌ر هێرشی تورکیا سازدا له‌گه‌ڵ هۆزاندا.
له‌سه‌ر کوشتار و تیرۆری ژنان له به‌سره-عێراق
الجه‌زیره به‌شی ئینگلیزی: بۆ بینینی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه تکایه کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://www.youtube.com/watch?v=Gj3W-wHYBKA
بی بی سی رادیۆ 4 :له به‌رنامه‌ی به‌یانی به‌ناوی توده‌یس پرۆگرام که گرنگترین پرۆگرامی ئه‌م رادیویه‌یه چاوپێکه‌وتنێێکی سازدا له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود به‌مه‌به‌ستی ڕون کردنه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تێک که ژنان له عێراقدا له‌سایه‌ی باڵاده‌ستبوونی ئیسلامی سیاسی دووچاری بوون.
سی ئێن ئێن به‌شی جیهانی: چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هۆزان سازدا هه‌ر له‌سه‌ر تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی ژنان له عێراق به ده‌ستی ئیسلامیه‌کان.
ڕادیوی بی بی سی جیهانی: له هه‌واڵه‌کانی سه‌عات 10 ی به‌یانیاندا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هۆزان سازدا
ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی جیهانی: له هه‌واڵه‌کانی سه‌عات 1 ی دواینیوه‌ڕۆیاندا چاوپێکه‌وتنیان کرد له‌گه‌ڵ هۆزان.
ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی 24: له هه‌واڵه‌کانی سه‌عات 5 ی ئێواره‌یاندا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هۆزان کرد.
سایتی ئۆپن دێمۆکراسی: بڵاوبونه‌وه‌ی وتارێکی هۆزان محمود له سایتی ئۆپین دیموکراسی دا، که سایتێکی ئه‌مریکیه و خوێنه‌ری زۆری هه‌یه. وتاره‌که‌ی هۆزان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی له دژی توندوتیژی له دژی ژنان ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و وتاره‌یه: http://opendemocracy.net/blog/5050/middle_east_the_terrorized_half_of_our_society
میدیای کوردی:
ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژ له برۆکسل له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود و کازیوه سالح له به‌رنامه‌ی پێڤاژودا چاوپێکه‌وتنێکی زیندوویان ئه‌نجام دا له سه‌رتیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی ژنان له کوردستانی عێراق.
گۆڤاری گوڵان: له سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی دوای جه‌نگ له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام دا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه تکایه کلیکی ئه‌م لینکه بکه: بۆ http://www.gulan-media.com/h657/60-61.pdf
رادیۆی ده‌نگی ژنان له سوید له سه‌ردیارده‌ی له‌شفرۆشی ژنان له کوردستان له گه‌ڵ هۆزان چاوپێکه‌تنیان ئه‌نجامدا.
ڕێکخراوی ئازادی ژن - نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه
|