٩\٢\٢٠١٠
گۆشتی حه‌ڵال به
پاره‌ی حه‌رام!

سیروان ئه‌مین
له یه‌کێک له بازاڕه پڕ فرۆشه‌کانی شاردا له پایته‌ختی فینلاند،
هێلسنکی ناونیشانی فرۆشگایه‌ک سه‌رنجی ڕاکێشام که به خه‌تێکی پان
نووسیبویان "گۆشتی حه‌ڵال" واته بازاڕی گۆشتی حه‌ڵاڵ بۆ فرۆشتن، هه‌ڵبه‌ته
له‌و شاره‌دا به تایبه‌تی نزیکی ئه‌و بازاڕه خه‌ڵکانێکی زۆر موسڵمانی
وڵاتانی وه‌ک سۆمال و مه‌غریب، عێراق ، ئێران و تورکیا ده‌ژین و گۆشتی
حه‌ڵاڵ ره‌واجێکی باشی هه‌یه.
من وه‌ک کوردێک و په‌نابه‌رێک که له‌وێ ده‌ژیم یه‌کسه‌ر ژیانی ئه‌و
خێزانانهم بیر هاته‌وه که چۆن چۆنی ده‌ژین و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان
له کوێوه‌یه، ئه‌و حهڵاڵهش چۆن حه‌رامه.
لێره‌دا من بۆ نمونه ته‌نها سه‌رژمێرێکی ڕێکخراوی مایاکا بیاکۆنی ساڵی
2005 ده‌خه‌مه به‌رده‌ست تا بزانن ئه‌وانه‌ی گۆشتی حه‌ڵاڵ ده‌خۆن له
فینله‌ند له سه‌دا چه‌ندیان بێکارن و داهاته‌که‌یان چه‌ند حه‌ڵاڵه له
کاتێکدا ژماره‌ی بێ‌کاری له نێو خودی فینله‌ندیه‌کاندا ته‌نها له
9%یه.
له چوار هه‌زار عێراقی له 76% بێ کاره، له چوار هه‌زار و حه‌وت سه‌د
سۆمالی 58%یان بێکاره و ئێرانیه‌کانیش له 63%یان بێکارن، هه‌ڵبه‌ته
هۆی بێکاریه‌که زۆره و مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که تاوانی په‌نابه‌ران
و موسڵمانانێکه که به دوای حه‌ڵاڵدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵکو زۆربه‌ی
هۆکاره‌کان زمان و ئاستی خوێندن و شتی ترن که به‌ده‌ره له ئیراده‌ی
خودی په‌نابه‌ران.
هه‌موومان ده‌زانین سه‌رچاوی بژێوی خێزانه بێکاره‌کان دوه‌ڵه‌ت دابینی
ده‌کات وه‌ک بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و یارمه‌تی سۆسیال که ڕێک له باج و
خه‌راجی کرێکار و بازاره گه‌وره‌کان و باڕ و بازاڕه سێکسیه‌کان و ده‌زگاکانی
یاری کردنی قومارن. که کۆده‌کرێنه‌وه و جارێکی تر دابه‌ش ده‌کرێنه‌وه
به سه‌ر خێزانه بێکاره‌کاندا بۆ دابینکردنی لانی که‌می ژیانێکی ساده
بۆیان.
به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌م باج و خهڕاجه حه‌رامه وه‌ک مه‌شروب
و گۆشتی به‌راز و زینا کردن له به‌ر ئه‌وه‌ی
له ڕاستیدا پاره‌که قازانجی ئه‌و حه‌رامانه‌یه که باسمان کردن، له‌وه‌ش
کۆمیدی تر ئه‌وه‌یه که زۆرێک له موسڵمانانی ئه‌وروپا به‌م پاره‌یه
ده‌چن بۆ حه‌ج و زیاره‌تی ماڵی خوداکه‌یان ده‌که‌ن.
مرۆڤ کاتێک ئه‌م خه‌ڵکه ده‌دوێنێت و باسی خواردن و خواردنه‌وه و ژیان
ده‌کات له ئه‌وروپا موسڵمانه‌کان ده‌ڵێن خه‌لکی ئه‌م وڵاته کافرن و به
پێی شه‌ریعه‌ته‌کانی خوا ناجوڵێنه‌وه. موسڵمانه‌کان منداڵه‌کانیان وا
گۆشهگیرکردون که له کونجی قوتابخانه‌کاندا به جیا له منداڵانه ئه‌وروپیه‌کان
نان بخۆن نه‌بادا توشی گوناح ببن، منداڵانی خه‌ڵکی موسڵمان له
قوتابخانه‌کاندا به چاوێکی قێزه‌وه ده‌ڕواننه هاو پۆله‌کانیان چونکه
پێیان وایه ئه‌وان خه‌ریکی خواردنێکی زۆر پیس و خراپن . ئه‌مه‌ش وایان
لێده‌کات که به‌چاوێکی که‌م و به ڕقه‌وه له هاوپۆله‌کانیان بڕوانن
که سه‌رئه‌نجام وه‌ک که‌سانێکی دژوار هه‌ڵس و که‌وتیان له گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
زۆرێک پێیان وایه ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ی موسڵمانه‌کان له ئه‌نجامدا
منداڵ ده‌کاته که‌سێکی گۆشه‌گیر و توڕه و دواتریش ڕق له دڵ.
به دڵنیایه‌وه تیرۆریست بوونی لاوانی موسڵمان له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا
ده‌رئه‌نجامی داخراوی و توندڕه‌وی یه‌که‌م خێزانه‌کانه و دوه‌میش ڕۆڵی
مزگه‌وت و مه‌لا ئیسلامیه حهڵاڵخۆرهکانی ئه‌وروپایه.
خه‌ڵکانی موسڵمان له وڵاتانی خۆیاندا ڕێگا ناده‌ن هیچ بیر و باوه‌ڕێکی
سیاسی و ئاینی په‌یڕه‌و بکرێ. هه‌روه‌ها ده‌یان ده‌زگای فتوادان و مزگه‌وتیان
هه‌یه بۆ کوشتن و قه‌ده‌غه‌کردن که چی خۆیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ڵک
له بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌رده‌گرن و له
ئارامی و ئاسایش‌دا ده‌ژین که‌چی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌وه حکومه‌ته‌کانیان
به کافر و زه‌ندیق له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ده‌بێ هه‌موو موسڵمانێک ئه‌وه بزانێت که ئه‌گه‌ر حوکمی قورئانه‌که‌یان
له سه‌ر جێ به‌جێ بکرێ ئه‌وه نابێ ئاوی ئه‌و وڵاته‌ش بخۆنه‌وه، به‌ڵام
ئه‌وان هه‌میشه وا ده‌ری ده‌خه‌ن که خۆیان موسڵمانن و خه‌ڵکیش کافره
هه‌ر بۆیه له هه‌موو که‌س زیاتر گۆشتی حه‌ڵاڵ ده‌خۆن له پاره‌ی ئه‌و
داهاته‌ی که دێته ده‌ستیان و حه‌رامه له گۆشه‌نیگای ئیسلامه‌وه.
07/02/2010
|