په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٥\٢٠٢٤

    گۆتن.

فه‌رهاد کەریم

بێده‌نگییت ده‌پارێزم
ماندووم ژیان زۆری گوت
پێش من مه‌ڕۆ
تاریکه‌ ده‌ڕێسێ و پڕ گۆته‌یه ژیان
بێده‌نگییت جوانه‌
مردنێکی قووڵه‌ ژیان
سه‌ری گام هێنده‌ی گوت
مردن کورته‌ و زوو ده‌گه‌ی،
چه‌قیوم له‌ رێ
ده‌ترسم له‌ ده‌می ژیان
بمرم و مردن نه‌گا
سه‌ری گام هێنده‌ی گوت
تارماییی گێم
مردنم پڕناکا ژیان
تارماییم جێده‌مێنێ
مردن نه‌گا،
که‌ رۆژ ئاواده‌بێ
گۆرانیی بۆ بڵێ
حه‌زی له‌ گۆرانی ئارامه‌ رۆژ
ماندووه‌
پیر‌ و ره‌نگ زه‌رد
په‌شێو و خه‌مباره رۆژ‌
له‌ تاریکیی خه‌ویلێکه‌وێ
وه‌ئاگانێ رۆژ،
پڕ ژیان به‌ مردن
دوور له‌ مرۆڤ وشه‌یه‌ک نێته‌ ناو زمان
مردن مرۆڤ ده‌گێ و مرۆڤ ژیان
رۆژ نوستوه‌ له‌ دوێنێ ناچم
په‌رتم له‌ ناو ده‌می ژیان
ده‌مت داخه‌
مرۆڤت بۆ جوان ناکرێ
بۆ گایین لێره‌یه‌ و
گوو له‌ ژیان ‌
ژیان که‌می ویست
زۆری ویست مرۆڤ
بێده‌نگییت ترسه‌
ترسه‌ له‌ رۆژ
ترسه‌ له‌ ژیان
هه‌ر بڵێ و تا ده‌ڕۆی
بیرت نه‌چێ مردن قووت نادرێ.

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک