په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠١١

لێدوانی رۆژنامەنووسی:

گۆڤارێک و دوو رۆژنامە بە ١٧ ملیۆن دینار سزادران.


سلێمانی، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١:

سەنتەری میترۆ لەپاڵ کاراکردنی مادەی (نۆ)ی یاسای کاری رۆژنامەنوسی دوای کاراکردنی بڕگەکانی مادەی (حەوت)یش دەکات بڕگەکانی ماف و ئیمتیازاتی رۆژنامەنوسانە لەیاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی٢٠٠٧.

بەپێی بڕگەی ٥ی یاسای کاری رۆژنامەنوسی کە تایبەتە بە تاوانەکانی (ناوزڕاندن و سوکایەتی) لەیەک رۆژدا، دادگای کەتنی ھەولێر (گۆڤاری وارڤین و رۆژنامەی ئاوێنە سپۆرت و رۆژنامەی باس)ی بە ١٧ ملیۆن دینار سزا دا.

رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم دادگای کەتنی ھەولێر بە پێی مادەی(٩ برگەی٥ ) لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی ژمارە ٣٥ی ٢٠٠٧ کە تایبەتە بە (جنێودان و ناوزڕاندن) بریاریدا رۆژنامەی (ئاوێنە سپۆرت)ی بە پێنج ملیۆن دینار غەرامە کرد ھەروەک رۆژنامەنوس ھیوا محەمەد قادری بە یەک ملێۆن دینار غەرامەکرد.

پێشتر رۆژنامەی ئاوێنە سپۆرت راپۆرتێکی لەسەر یانەی ھەولێر بڵاوکردەوە کە باس لەدۆڕاندنی ئەو یانەیە دەکات لە خولی نایابی عیراق. یانەکە سکاڵای لەسەر رۆژنامەنوس و ڕۆژنامەکە تۆمارکرد.

رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم دادگای کەتنی ھەولێر بە پێی مادە٩/ دوھەم (سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی ئاینی) لە یاسای کاری رۆژنامەنوسی ژمارە ٣٠ی ٢٠٠٧ بریاریدا دەرکرد گۆڤاری (وارڤین) بە پێنج ملیۆن دینار غەرامە بکرێت ھەروەھا رۆژنامەنوس (لەنجە عبداللە و مەسعود ئیبراھم) ھە ریەکێکیان یەک ملیۆن دینار غەرامەبکرێن بەھەمان یاس و لەبرگەی پێنجدا کە تایبەتە ( بەجنێودان و سوکایەتی).

گۆڤاری وارڤین بابەتێکی سەبارەت بە فیلمێک بڵاوکردۆتەوە تایبەتە بە کارەکانی وەزارەتی رۆشنبیری لە بەرامبەردا وەزارەتی رۆشنبیری سکاڵای یاسای لەسەر گۆڤارەکە تۆمارکردوە.

رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم دادگای کەتنی ھەولێر بە پێی مادەی٩برگەی٥ لە یاسای کاری رۆژنامەنوسی ژمارە ٣٥ی ٢٠٠٧ کە تایبەتە بە (جنێودان و ناوزڕاندن) بریاریدا رۆژنامەی (بەرھەم عەلی) سەرنوسەری رۆژنامەی (باس)ی بە چوار ملیۆن دینار غەرامە کرد.

رۆژنامەی ناوبراو بابەتێکی رۆژناموانی بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی نامەیەکی ئاراستەی ئەمینداری حزبی ئیسلامی عێراقی کردبێت.

سەنتەری میترۆ لە زۆربەی بەیاننامە و ھەوڵوێستەکانیدا داوای لەدەزگای دادوەری ھەرێم کردوە لەبری پەنابردن بۆ یاسای مەدەنی لەیەکلاکردنەوەی تاوانەکانی تایبەت بەبڵاوکردنەوە پەنا بۆ یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ (یاسای کاری رۆژنامەگەری لەھەرێمی کوردستان) ببرێت.

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەننێت "لەپاڵ کاراکردنی مادەی (نۆ) داوادەکەین داواکاری گشتی ھەرێم دوای یاسای لەسەر ئەو کەس و لایەنانە تۆمار بکات کەپێچەوانەی بڕگەکانی ماف و ئیمتیازاتی رۆژنامەنوسانە لەیاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی٢٠٠٧ رەفتاریان لەگەڵ رۆژنامەنوسان کردوە"

یاسای کاری رۆژنامەنوسی جەختدەکاتەوە، "ھەر کەسێک بەھۆی کارەکەیەوە سوکایەتی بەرۆژنامەنوس بکات، یان دەستدرێژیی بکاتە سەر ئەوا ھەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک لەکاتی یان بەھۆی بەجێھێنانی ئەرکەکانی دانراوە"

___________________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.


بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی بکەن بە:

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300  rahmangarib@yahoo.com
نیاز عەبدوڵا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014    niyazabdulla@yahoo.com
ئاوات عەلى، ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ: 07701435822 awatali@journalist.com
 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک