٥\٦\٢٠٢٤
''گۆیژە'' و
''پۆسیتانۆ''ی ئیتاڵی.

شوان سدیق
چەند پەیجێکی
حیزب و مێدیایەکی یەکێتی و کۆمپانیاکانی
حیزب، بانگەشەی
ئەوە دەکەن، مۆدێلی پۆسیتانۆی ئیتاڵیا لە گۆیژە دووبارە دەبێتەوە، ئیدی
ئەم هەڵاو هوریایەی بۆ چیە و ڕقتان لە ئاوەدانکردنەوەی سلێمانییە!
ڕەخنەم لەپارتی سەوزی سلێمانی نییە، پاڵپشتی پرۆژەی ڕووحانی گۆیژە
دەکەن!
دیارە ئەوانیش وەکو یەکێتی+سۆشیال دیمووکرات و پارتی دیمووکرات و
حیزبی
دادگەری و نەوی نوێ پێچەوانەکانیان ڕاستن!
باوەڕناکەم کەس ڕقی لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی بێت، ئەوانەی زەوی
گشتی و مووڵکی میلەت تاپۆی سەر سەرمایەداری
حیزبی دەکەن، ئەمە خۆی
ڕقبوونەوەیە لە نیشتمان و خیانەتیشە.
گروپێکی کەمی سوودمەند و دەهۆڵ لێدەری
حیزب و نزیک کەسانێکی دەستڕۆیشتوو
گلاونەتە نێو مێدیاو ئۆرگانە جیاوازەکان زۆر بێشەرمانە خەریکی
چەواشەکارین و دەیانەوێ پێمان بڵێن ئێمە دۆستی وڵات و ئاودانکردنەوەین!
ئەوە زانیمان پرۆژەکەی بناری گۆیژەو دەوروبەری زەویەکانی مووڵکی گشتین
و دراون بەکۆمپانیای
و شەریک وهاوبەشی
حیزب.
ئەوانەش پشتیوانی پرۆژەی لەم شێوەیە دەکەن کەسانێکی سوودمەندن و
شوێنکەوتوانی
حیزب و گروپە بەناو سەرمایەدارەکانن.
لە کوردستان شتێک نییە بەناوی کەرتی حکوومی، کەرتەکان هەمووی بەتایبەت
و شەخسی کراون، سیاسەتی ئابووری گۆڕدرا بۆ بەنیولیبراڵیزم!
ئەگەر لانیکەم ئابووری هەرێم ئابووریەکی تێکەڵ بوایە حکوومەت خۆیشی
پرۆژەی گەشتیاری و وەبەرهێنانی هەبووایە دەکرا ئومێدت پێی هەبێ
بەرژەوەندی گشتی ڕەچاوکرابایە.
بەڵام کەرتی تایبەت و بەتایبەتی کەرتی
حیزبی هاوشێوەی ئەم پرۆژانەو
ئەوانەی شاسواری چاڤیلاند کەهی خەڵکە و پرۆژەکان لە سنووری هەولێریش
داهاتوویەکی باشیان بۆ کۆمەڵگە نابێت!!
با بزانین پۆسیتانۆ لە ئیتاڵیا کەوتۆتە کوێ و هی کێیە؟
حیزبیەکان دەڵێن
گۆیژە وەکو ئێرەی لێدەکرێت!
شارۆچکەی پۆسیتانۆ دەکەوێتە ناوچە کەناراوی و گەشتیاریەکانی سنووری
ئەماڵفی لە باشووری ئیتاڵیا.
لەڕووی ئیداریەوە سەربەهەرێمی کامپانیایە پایتەختەکەیان شاری دڵگیری
ناپۆلیە.
پۆسیتانۆ مێژووی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بۆ سەدەی ١٣ و پێشتر
دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی پێنج هەزار کەسێک دەبێت.
ژمارەیەکی زۆر شوێنی پشوو و گەشتیاری تێداکراوەتەوەو بۆتە ناوچەیەکی
گەشتیاری گرنگ.
خەڵکی ئەم شارۆچکە بچووکە بەگەشتیاریەوە سەرقاڵن و سوودی لێ وەردەگرن.
ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردان و هاتووچۆی ناوچەی پۆسیتانۆ
وئەمالفی دەکەن.
زۆربەی خانووەکانی پۆسیتانۆ لەسەر یەک دروستکراون و بەڕووی دەریادا
دەڕوانن.
خانووەکان هی هاوڵاتیانن، نەک هی کۆمپانیایەکی تاکەکەسی و سەرمایەدارێک.
هەموو کەسێکش دەتوانێ خانوو یان دووکان و هۆتێل لەم ناوچەیە بکڕێ و
ئازادە چۆن گۆڕانکاری بکات.
بەڵام بەپێی ڕێنمایی شارەوانی چونکە خانوو لەم شوێنانە زیاتر بەشی
دەرەوەی پەیوەستە بەڕووی گشتیەوە نابێ خاوەن مووڵک بەویستی خۆی
دەستکاری بکات.
ئێسته تێگەیشتن جیاوازی پۆسیتانۆی ئیتاڵیا و پرۆژەکەی سنووری گۆیژە
چەند جیاوازیان زۆرە!!
جیاوازیە بنەڕەتی و گشتیەکان ئەوەیە لە کوردستان ڕۆح و ئیرادەی موڵکی
گشتی و کەرتی گشتی نەما هەمووی فرۆشراوە
حیزب دەستی بەسەرداگرت و کردیان
بەناوی نزیکەکانی خۆیان!!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|