١٧\٥\٢٠١٢
گرێبەستە
نەوتییەکانی نێچرڤان بارزانی
لەگەڵ نەوشیروان
مستەفادا
لە ڕێگای ئاشتی
هەورامییەوە ئیمزاکرا.
کوردستانپۆست ئینفۆ
ئاشتی هەورامی بە نوێنەرایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی نەوشیروان
مستەفایکرد . ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشتی هەورامی و نەوشیروان مستەفا،
هەروەک ناوەرۆکی دانیشتنە نهێنییەکان مەسعود بارزانی و نەوشیروان
مستەفا، نێچرڤان بارزانی و نەوشیروان ئاشکرا نەکرا . ئاشتی هەورامی بە
ناو وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانە . ئاشتی هەورامی بە
پێی ڕاپۆرتی هەندێک ڕۆژنامەی ئەوروپی، بەرپرسی هەموو پرۆتۆکۆڵە
نەوتییەکانی نێوان نێچیرڤان بارانی و ئەو کۆمپانیانەیە کە ئەمڕۆ لە
بواری دەرهێنانی نەوت لە کوردستاندا سەرمایە گوزاری دەکەن . ئاشتی
هەورامی یەکێک لە وەزیرە گەندەڵەکانی هەرێمی کوردستانەو وەک مافیایەکی
شەریکی نێچیرڤان، نهێنی هەموو ئەو پارەو سەرمایە بەدەستهاتووانە لە
فرۆشتنی نەوتی کوردستانی لەژێر دەستدایە کە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی،
بەتایبەتی لەگەڵ نێچیریدا، ڕشتوویانەتە ناو بانکەکانی ئەوروپاوە .
نەوشیروان مستەفا، لەگەڵ ئەم دزە گەورەیەدا بە نهێنی کۆبوویەوە.
نەوشیروان مستەفا هیچ بەرپرسیارێتییەکی
حکومی لە هەرێمی کوردستاندا نییە و ئەو سەرۆکی حیزبێکی سیاسییە . وەک
چەند ئەندام پەرلەمانێکیش لە یاداشتێکی ناڕازەیاتی نووسیویانە،
نەوشیروان بە چ هەقێک لەگەڵ وەزیری هەستیارترین بەشی ئابوریی
کوردستاندا کۆبوونەوەی تایبەتی و داخراو دەکات ؟... ئەمەیە ئەو
شەفافیەتەی کە نەوشیروان باسی دەکات و ئێمەش پێی دەڵێین شەفافیەتی
ساختە . ئەم ناکۆکییە لە نێوان قسەو کرداری نەوشیرواندایە کە ئێمەی
والێکردووە هاوار بکەین " نەوشیروان درۆزن و ساختەچییەکی سیاسییە
هەروەک مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی ئاغای ". لە سەر ئەو دووڕووییە
سیاسیی و چەواشەکارییە، دەبێت نەوشیروان ڕیسوا بکرێت .
بنەماڵەی بارزانی لە ئێستادا لەگەڵ گێژاوێکی سیاسییدا بەرەوڕوو
بوونەتەوە و لە هەرکاتێکی دیکە زیاتر پێویستیان بە نەوشیروان مستەفا
هەیە، چونکە دەزانن کە سیاسەتی گشتی یەکێتی نیشتمانی، نەوشیروان مستەفا
لە ژێر ناوی بزووتنەوەی گۆڕاندا دایدەڕێژێت و بەڕێوەی دەبات .
لەبەرئەوە، ئەم بنەماڵەیە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەوشیرواندا دەکەن تا
لەگەڵ ئەو بەشەی دیکە لەسەرکردایەتی یەکێتی کە بە ناوی " یەکێتی
نیشتمانی کوردستان "ەوە کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح بەڕێوەی دەبەن .
نەوشیروان بە ناوی گۆڕانەوە، لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە بۆ هەر کارێک
مخەوەلکراوە کە ئەنجامی بدات . نەوشیروان مستەفا، لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١
بەدواوە، نوێنەرایەتی تالەبانی دەکات لەچۆنێتی مامەڵەکردن و هەڵوێست
وەرگرتن لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا . بنەماڵەی بارزانی لەو ڕاستییە
تێگەیشتوون و بەمهۆیەشەوە، لە ١٧ی شوبات بەدواوە، بەتەواوی مامەڵە
لەگەڵ نەوشیرواندا دەکەن، نەک لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، یان کۆسرەت ڕەسوڵ
و بەرهەم ساڵحدا . یەکتر بینینی تایبەتی ئاشتی هەورامی و نەوشیروان لەو
بازنەیەدا دەخولێتەوە . بنەماڵەی بارزانی لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە،
بەشی شێریان لە داهات و سەرمایەی خەڵکی کوردستان بۆ خۆیان زەوتکردووە و
کەمترین بەشیان بە یەکێتیداوە . نەوشیروان بە دروستکردنی بزووتنەوەی
گۆڕان، دەیەوێت بنەماڵەی بارزانی ناچار بکات تا هاوسەنگییەک لە دزیکردن
لە داهات و سەرمایەی خەڵکی کوردستان لەنێوان یەکێتی و پارتیدا
پێکبهێنێتەوە . ئەوە هەموو فەلسەفەی بوونی بزووتنەوەی گۆڕانەکەی
نەوشیروان و جەلال تاڵەبانییە . دیسان سەردانی گەورە دزو مافیایەکی
نەوتی وەک ئاشتی هەورامی دەکەوێتەو هەمان خانەوە.
ئاشتی هەورامی کەسێکی سیاسیی نییە تا سەردانی نەوشیروان بکات، بەڵکو
ئەو بە ناو وەزیری سامانە سروشتییەکانەو بەرپرسێکی گرێبەستە
نەوتییەکانی بنەماڵەی بارزانییە. سەردانەکەی بۆلای نەوشیروان، هیچ
تەفسیرو تەحلیلێکی دیکە هەڵناگرێت، جگە لە داواکردن بۆ بوون بە شەریکە
دزی لە نەوتی کوردستاندا . ئەوە کە بۆچی لە ئێستادا لەڕێگای ئاشتی
هەورامییەوە ئەم گربەستە لەسەر دزینی هاوبەشی نەوتی کوردستان لەنێوان
نەوشیروان و بنەماڵەی بارزانیدا دەکرێت، وەڵامی ئەو پرسیارە
لەسەردانەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران وەردەگرینەوە کە ئیتلاعاتی
ئێران داوایلێکردووە بەزوویی بگاتە تاران.
|