٢٠\٤\٢٠١١
گروپى
مۆزیکى تازەپێگەیشتوانى رانیە
ئاهەنگێکى
گۆرانى و مۆزیک ئەنجامدەدا.
بە
بەشدارى سێزده ژەنیارى گەنج، و لە یەکەمین و چالاکى و دەرکەوتنی
کۆمەلێک بەهرەمەندى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە، گروپى مۆزیکى
تازەپێگەیشتوانى ئاهەنگێکى گۆرانى و مۆزیک بەرێوە دەبەن.
ئەمەو رۆژى دووشەممە رێکەوتى 18/4/2011 کاتژمێر چواری دواى نیوەرۆ لە
هۆڵى سەنتەر، ئاهەنگێکى گۆرانى مۆزیک ئەنجامدرا، کە تێێدا ههشت
بەرهەمى مۆزیک و دوو گۆرانى لەلایەن گروپى مۆزیکى تازەپێگەیشتوانى
سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیەوە پێشکەش کرا.
ئەم گروپە ماوەى چەند مانگێکە لە بەشى مۆزیکى سەنتەر و لە لایەن هەردوو
مامۆستاى بەشەکە (هیوا بابەکر و هەردى رەمەزان) راهێنانیان پێدەکرێت.
ئەم چالاکیەش یەکەم دەرکەوتنى ئەو گروپە بوو کە توانیان ئاستێکى باش
نیشانبدەن و کۆمەلێک بەرهەمى مۆزیک و گۆرانى نمایش بکەن.
چالاکیەکى لە لایەن (هەستار) بەرێوە براو رێژەیەکى زۆرى گەنجان
ئامادەبووى بوون و سەرجەم ماوەى کاتژمێرێکى خایاند. لە کۆتایى
چالاکیەکەش خەڵات و بڕوانامەى رێزلێنان بەسەر ژەنیاریەکاندا دابەشکرا.
سەنتەرى چالاکى گەنجانى
ganjan.rania@yahoo.com
|