١\٢\٢٠١٠
گوو.

فەرهاد کەریم
بەلامەوە گرنک نییه لە دختۆری دەروونییهوە،
بانگم بکەن دختۆری کەران،
کەی گرفتە لە جیاتی بەفر....گوو ببارێ ..
سەرۆک بە بەردەوامیی بەرد بە گوو دا
دەدا و عەتر دەپرژێنێ،
چەند میهرەبانە حەز ناکا ئێمە بحەپین،
چەند دانایە نایەلێ بۆ سەربەخۆیی بزەڕیین...
(شام شەکرە ، ولات شیرینترە) باوی
سۆز بە سەر چووە .. کوردە،
نان لە ئەغام ئەغامە و
حەیران حەیرانی چیتە، چارەکە سەدەک
بەر لە ئێستا لە شیعری داگیرکەر
گوتوومە:
(عەیامێ بوو
خەنە و گوو
لێکتر دەخلیسکان
خەنە سووری لێکەوتەوە
گووش داگیرکەر).
لە دووریی ماڵهوەش
وام لێهاتبوو خۆشم پیسبکردایە نەدەچوومە ئاودەستی
مزگەوتەکان، بێنە بەرچاوی خۆت ئەو
گوومبەتە گووە چبوو تەنها(پێنج سم)گووی
گووکەرەکەی پێش خۆت نێوانتان بوو، هەرجارەی
دێتەوە یادم رشانەوەم دێ، هاورێیەکی شاعیرم
لەخۆشەویستیی دەیگوت:
(فەرهاد کەریم)
یا رۆژێک گووت دەرخوارد دەدەن یا بەو گووگووە ناوبانگ دەردەکەی
.. بیست و دوو
ساڵه لە ترسی گووخواردن لە
هەندەرانم و نیشتمان لەناخمدایە
.. تا مشەخۆرانی ئێمە سیاسەت بۆ گەندەڵیی
و گووکردن بۆ زۆرخواردن مەبەستیان بێت
رێکخراو و پارتی سەیر سەیر دروست دەبن،
هێندە پرم لە نیشتمان خەریکە بێمە سەر چۆک و
تکای لێبکەم بێتە دەرەوە دەهۆڵ بکوتێ و منیش
هەڵپهڕم
.........
___________________________________
-
من دختۆر نیم لە
خۆشەویستییهوە چەند ئازیزێک بانگم دەکەن
دختۆر.
-
چەپکە گوڵێک
و سەری رێز بۆ (جگەر خوێن)ی شاعیر.
farhad4hamad@yahoo.com
|