١٠\٥\٢٠١٠
گولله‌بارانکردنی
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و ها‌وڕێکانی مه‌حکوم ده‌که‌ین.
ڕژێمی ئاخونده‌کانی ئێران، جارێکی تر تاوانێکی گه‌وه‌ره‌یان به‌رپا کرد
به‌رامبه‌ر به کورد و ئێرانیه ئازادیخوازه‌کان. ئه‌م ڕژێمه ئیسلامیه
خوێنڕێژه له‌م ڕۆژانه‌ی رابووردودا له زیندانی (ئڤین) له تاران هه‌ستان
به گوله بارانکردنی پێنج ئازادی خوازی بێ‌تاوان، له‌وانه( فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،
عه‌لی حه‌یده‌ران، فه‌رهاد وه‌کیلی و شیرین عه‌له‌مهوولی و< مێهدی
ئیسلامیان> که به ڕه‌گه‌ز فارسه).
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه ده‌که‌ین،
و له هه‌مان کاتدا ڕایده‌گه‌یه‌نین، که بێده‌نگ نابین و ده‌نگی
ئازادی خوازانی کورده‌کان به‌رز ڕاده‌گرین و ئه‌م ڕه‌فتاره قێزه‌ونه‌ی
ڕژێمی ئیسلامی ئێران جگه له‌وه‌ی مه‌حکومی ده‌که‌ین، سکالاش لای
ڕێکخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشوناڵ تۆمار ده‌که‌ین دژی ڕژێمی ئێرانی
خوێن‌ڕێژ. شایانی باسه که کاتی خۆی نامه‌ی شه‌هید(فه‌رزاد که‌مانگه‌ر)
که له سه‌ره‌تای زیندانی بوونیه‌وه نوسیبووی بۆ خانه‌واد‌ه‌کی، گه‌یاندمانه
باره‌گای ئه‌منستی له وڵاتی نه‌رویج و باره‌گای سه‌رکیشیان له به‌ریتانیا،
به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر ملهوڕێتی خۆی به‌رده‌وامه.
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، به باشی ده‌زانین، که باشترین وه‌ڵام بۆ ڕه‌تدانه‌وه‌ی
ئه‌م ڕژێمه خوێنڕێژه ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد، نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه
سیاسیه‌کانی گه‌لی کورده له یه‌یکتری و هاوخه‌باتیان له‌گه‌ڵ هێزه
سیاسسیه ئازادیخوازه‌کانی گه‌لی ئێراندایه. وه‌ڵامی دووهه‌میش، بێده‌نگ
نه‌بوون له ئاستی ئه‌م تاوانه‌دا به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
و مانگرتن و ڕێپیوان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئێرانی، له لایه‌که‌وه
و له لایه‌کی تره‌وه، ئاگادارکردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوه‌نده سیاسی و
یاسایه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌م ڕه‌فتاره دڕنده‌ییه‌ی ڕژێمی ئێران.
ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوکاری و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info
chak.org@gmail.com
|