به‌ندی عه‌لی په‌نجه توته‌ت بنێره‌بان زامی دڵم با نه‌زیفی په‌رێشانییم له‌وه زیاتر له‌به‌رنه‌ڕوا گیانه بێ تۆ واخه‌ریکه گیانی زه‌ردم وه‌ک گه‌ڵای دارێکی بێزار هه‌ڵئه‌وه‌رێت من ئه‌مساڵم هه‌ر خه‌زانی جودایی بوو ساڵێک له‌هه‌ر شتێک ئه‌چوو ته‌نیا له‌په‌ڕه‌ی ده‌فته‌ری عومرێکی ئاسایی نه‌بێت ساڵێکی پڕ له‌لێدانی زه‌نگه‌کانی ماته‌مینی که‌نیسه‌ی دڵ ساڵێکی پڕ له‌پۆسته‌ری چاوه‌ڕوانی به‌دیار ته‌رمی جه‌نگاوه‌رێکی نامۆوه پاش دۆڕانی جه‌نگی به‌خت پیاوه خێره‌ومه‌نده‌کانی شاری غوربه‌ت ئه‌یسپێرن به‌دواهه‌مین باوه‌شی گڵ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت زۆری خایاند واهه‌ست ئه‌که‌م له‌ڕۆژانی چاخه به‌ردینه‌وه ته‌نیام ته‌نانه‌ت شێوه‌شم شێوه‌ی نییانده‌رتاڵی گرتووه‌و ژووره‌که‌شم هه‌ر به‌ئه‌شکه‌وت دێته به‌رچاو ئه‌ی سپیده‌ی دوای سه‌ده‌یه‌ک شه‌وی یه‌ڵدا که‌نگێ هه‌ڵدێیت ئه‌ی گوڵشه‌نی به‌هه‌شتی روح ڕۆژی به‌چه‌ند ڕکات نوێژ‌و ساڵی به‌چه‌ند مانگی ڕۆژو به‌ردی دڵی خوا نه‌رم ئه‌بێ و جارێکی تر وه‌ک یاسه‌مین له‌سه‌ر خاکی دڵم ئه‌ڕوێیت.
پاییزی 2008
هه‌موو سالێک وه‌کو ئه‌مڕۆ په‌رییه‌کی گه‌نم ڕه‌نگی که‌مێ گۆشتن ، که‌مه‌ر ته‌نگی چاو قاوه‌یی گه‌ردن به‌خاڵ ناسک‌تر له‌په‌ڕه‌ی گوڵ و فێنکتر له‌شنه‌ی شه‌ماڵ ئاسمانی پڕ نیعمه‌تی خوا به‌جێدێڵێ و ئه‌فڕێ و ئه‌فڕێ تائه‌گاته کوخه بچکۆله‌که‌ی دڵم له‌و ڕۆژه‌دا ، منیش له‌وێ ته‌نیا یه‌ک مۆمێ خنجیله‌ی بۆ هه‌ڵده‌که‌م چونکه لای من ، هه‌موو ساڵێ ئه‌و تازه له‌دایک ده‌بێ.
11/12/2008
|