په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

                گوڵم.

 

ئازاد سۆرانی‌

 

دۆێنێ شهوبوو هاتم بۆلات

له کاروانسهرای بهرماڵتان

ڕێبوارێک بووم بۆ مهنزڵگای

ماڵی ئێوه سهرگهردان بووم

بۆت ئهگهڕام تا بۆ تاوێک

له پهرستگای چاوهکانتا

کهمێک ماندویهتیم دهربچێ

دڵم تۆزێ ئارام بگرێ

فریشتهکهم له کاتێکا

پایز که گهڵای ئهوهران

منیش ئهوینم ئهباران

دهریا ئاوی ئهکرد بهههور

بهسهر زهویدا ئهی باران

منیش حهسرهتم کرد بهگوڵ

لهسهر ڕێی تۆدا ئهمپرژان

پهڕهنده ئهیدا له باڵ و

بهرهو هێلانهکهی ئهچوو

منیش ڕۆحم به ئاسماندا

بهرهو هێلانهی دڵهکهت

باڵی گرتوو لهگوێ سهبانهی

ماڵتان لهنگهری گرت و نیشتهوه

به هێواشی له دهرگایدا

ترسا لهوهی ڕاتچڵهکێنێ

ههناسهکهم ،لهبهردهمی

چاوی مهستت کڕنوشی برد

دڵم بۆ دڵهناسکهکهت

بوو بهدهروێش و ڕێگهی گرت

شۆخوشهنگم  شیرینهکهم

دهرمانی گشت برینهکهم

نهکهی ڕۆژێ ئهم ڕێبواره

لهئهوینت بێبهش بکهیت

چونکه مهستی چاوانته

پابهندی خهندهکانته

تاکو مردن ههر چاوهڕێی

ماچێکی جووت لێوانته.