گوڵى من .
سههین نوعمان موفتى وا لەسەفەرى .... دوورى لێم ..... بێ خەبەرى چاوانت دیار نین !! پێم بڵێ ؟ لە کێوە ڕەشى یا لەوبەرى دەبڵێ ؟ لە کام خیابان ؟ لەنێو شار ... یا... بەندەرى ؟ بزانە ئەزیز ! تۆ تاجى سەرى لەنێو سۆزى ژینم رەهبەرى شازادەى .... کیژى کەوسەرى شەرمن و شۆخیت پڕ وەفایت زوو بگەڕێوە تا نەمدیوە دەربەدەرى توانام نییە بناڵم لە دووریت لە ئێش و غەم و کەسەرى گوڵى من تۆ لە سەفەرى ماوەیەکە بێ خەبەرى دەوەرە زووکە پڕ سۆزو گەوهەرى بهرگە ناگرم لە دەردى دوورى نامەوێ دەربەدەرى دەوەرە لە باغى دڵ لە ئەشقى من لە خۆشى ژینم داهێنەرى تۆ ... شازادەى تۆ قیبلەى ... سەروەرى ...تۆ سەروەرى .
ئەم شیعرە لە18/3/2004 لە هەولێر نووسیومە بۆ (ترووسکە )ى خێزانم ئەوکات خۆشەویستم بوو.
|