گوڵى سانسۆر.

سه‌ردار
عه‌بدوڵا
جه‌نگ
له سه‌ره‌تایدا بوو، خه‌ڵکى تا ئه‌وکاته له ده‌رد و ئازاره‌کانى نه‌گه‌شتبوون.
به‌رنامه‌کانى ته‌له‌ڤیزیۆن هێشتا تام و چێژى خۆى له‌ده‌ستنه‌دابوو، خه‌ڵکى
به ئاره‌زووه‌وه به دیار به‌رنامه‌کانییه‌وه داده‌نیشتن. باوکم،
تاکوو ئه‌وکاته ئاره‌زوو و خرۆشى گه‌نجێتى به ده‌ماره‌کانیدا ده‌گه‌ڕا،
ئیواران به مه‌ستى به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه و ده‌ستى ده‌کرد به
گاڵته و یاریکردن له‌ته‌کمان. مه‌ستێتى باوکم لاى ئێمه کارێکى شیاو
نه‌بوو، به‌ڵام زۆر دژیشى نه‌ده‌وه‌ستاینه‌وه. هه‌موو جارێک که به
مه‌ستى ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵێ، پێمان ده‌ووت:
ــ خواردنه‌وه، به‌س نییه؟
ئه‌ویش به پێکه‌نینه‌وه، به ئاوازه‌وه وه‌ڵامى ده‌داینه‌وه:
ــ نه‌که‌م نه‌خۆمه‌وه، به جوانه‌مه‌رگى سه‌ر بنێمه‌وه.
ئه‌مه‌ى ده‌ووت و پرسیارى له فیلمى شه‌وانه ده‌کرد. ئه‌ویش وه‌ک ئێمه
دانیشتنى فلیمه میسرى و بیانییه‌کانى پێ خۆش‌بوو. ماچوموچ و یه‌کترگه‌وزان
له زۆربه‌ى ئه‌و فیلمانه‌دا هه‌بوو، ئه‌وانه‌ش به ئاسایى بۆ هه‌موان
ده‌هاته به‌رچاو به تایبه‌ت باوکم هیچ دژایه‌تییه‌کى له‌خۆى پێشان نه‌ده‌دا
له دانیشتنى ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و فیلمانه‌دا.
له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونى به‌ره‌کانى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیرانى ئیسلامی‌دا،
بۆنى بارووت گه‌شته نێو ستودیۆى که‌ناڵه‌کانى ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان و
ئاراسته‌ى هه‌موو شته‌کان گۆڕان.. به‌رنامه ئاینییه‌کان زیادکران، به‌رنامه‌ى
منداڵان کارى ئاماده‌کردنى زه‌ینى مناڵانى بۆ سه‌ربازى و کوشتار پێ
سپێردرا، هه‌رچى به به‌شى ئه‌و فیلمانه‌ى شه‌وانى ئێمه ده‌گه‌ڕایه‌وه
تاکو ده‌هات بڕگه‌ى ماچ و له ئامێزگرتنى لێ ده‌رده‌کێشرا، تێنه‌ده‌گه‌شتم
ماچ و له ئامێزگرتنێکى ساده که هه‌موو که‌سێک پێی خۆشه، هه‌تا مه‌لا
و که‌شیشه‌کانیش، بۆچى ده‌بێ قه‌ده‌غه بێت! ئه‌و بڕگانه زۆربه‌ى جار
له شوێنى خۆى یه‌کسه‌رى سانسۆر ده‌کران، گولێکى ده‌خرایه سه‌ر تاکو
دوو دڵدار له ماچ و قسه‌ى دڵى خۆیان ده‌بوونه‌وه. تاکو ده‌هات، هه‌موو
کین و ڕقمان له‌و گوڵه ئه‌ستوورتر ده‌بوو، ناومان نابوو گوڵه نه‌عله‌تییه‌که.
ئیستا بیرئه‌که‌مه‌وه که غه‌درێکى گه‌وره‌م له سروشت کردووه، گوڵ
چۆن ئه‌بێت به نه‌عله‌ت بکرێت! له‌و کاتانه‌دا چۆن گوڵ سروشتى قیزه‌ون
ببوو، ئاواش من خاوه‌نى ئیستاى خۆم نه‌بووم!
هاتنى ده‌یان جارى دیمه‌نى ئه‌و گوڵه له میانه‌ى ئه‌و فیلمانه‌دا،
براکه‌مى زیاتر هانده‌دا له گه‌ڕان به شوێن کوپیه‌ى بێگوڵدا، کون و
قوژبنى مه‌زادخانه‌ى شارى ته‌ی ده‌کرد و به شێوه‌یه‌کى نایاسایى به
پاره‌ى رۆژانه‌که‌ى ئه‌و فیلمانه‌ى قه‌رز ده‌کرد و ده‌یخسته نێوه‌خنى
کتێبه‌کانییه‌وه و به‌ره‌و ماڵه‌وه به په‌له ده‌گه‌ڕایه‌وه تاکوو
فریاى چه‌ند جارێک لێدانى به ڤیدیۆ شڕه‌که‌مان بکه‌وێت.
کاتێکیش، حکومه‌ت له کوردستان شکستى خوارد و داموده‌زگاکانى پێچایه‌وه
و هه‌ڵهات، له په‌له‌یی خۆیدا زۆر شتى بیرچوو که بیبات، بۆ نه‌گبه‌تى
ئێمه، یه کێک له‌و شتانه گوڵه نه‌عله‌تییه‌که بوو! نازانم ئه‌و نه‌عله‌تییه
چۆن چۆنى ئه‌وه‌ى له‌یادکرد! به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌و به ئاگایانه
ناسکترین قه‌ڵه‌م و باشترین شه‌تڵى ئه‌و گوڵانه‌ى له دواى خۆى
جێهێشتبوو به دیارى بۆ تێڤێ تازه‌به‌کاره‌کان، ئه‌و گوڵانه‌ش وه‌ک هه‌رێز
هه‌موو لایه‌کیان ته‌نى، ئه‌وه‌نده زانرا له شاشه‌ى تێڤێکانه‌وه
هاتنه‌ده‌رى وه‌ک گوڵه‌بزمار و پێنج په‌نجه‌ى خانم به قاچوقول، گه‌ردن
و ده‌مووچاومان سه‌رده‌که‌وتن، هه‌ناسه‌ى سوار ده‌کردین و له تاواندا
هێڵنجمان ده‌دا.
* * * * * *
ئه‌و گوڵه تێشووى سه‌فه‌رى پێ هه‌ڵگرتین، وڵاتى پێ جێهێشتین و له ئه‌وروپا
خۆمان گرته‌وه، زۆر ترسام له‌وه‌ى تۆوى ئه‌و گوڵه که‌وتبێته نیو که‌لوپه‌له‌کانمان
یاخود لۆچ و گیرفانى جله‌کانمان، داوامکرد که هه‌موو جل و به‌رگه‌کان
هه‌ڵته‌کێنن.
له جێگیربونمان له ئه‌ورپا و پاشى ماوه‌یه‌ک گه‌راى ئاڵوگۆڕێکى سه‌یر
له مێشکى باوکمدا تروکا، ده‌ستبه‌ردارى خواردنه‌وه‌ى کهولى بوو، که
ئه‌مه‌یان دڵخۆشى کردبووین، بێکارى و شیێوازى ژیانى ئه‌وروپا له کونى
ژوورێى نا، خوڵکى سه‌یرکردنى فیلیمى نه‌ما، نان و ئاوى بووه گوێگرتن
له هه‌واڵه‌کان و ڕۆژانى هه‌ینیش چه‌ند سه‌عاتێک بۆ نوێژى جومعه ده‌چوو
بۆ مزگه‌وتى سوماڵیه‌کان.
وشه‌ى (ته‌ڵاق) ى که‌وته سه‌ر زار که پێشتر به ده‌میدا نه‌هاتبوو،
ڕۆژى ده‌یان جار به هه‌ق و ناهه‌ق ئه‌م سوێنده‌ى ئه‌خوارد.
ئێمه‌ش، زیاتر له جاران دانیشتنمان به دیار ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه پێ
خۆشتر بوو، چونکه فیلمه‌کان چۆن به‌رهه‌مده‌هاتن، ئاواش پێشانده‌دران،
یه‌کێک له جاره‌کان، له سه‌ر ته‌نیا سووکه ماچێکى دوو دڵدار، ته‌ڵاقى
له یه‌کێک له که‌ناڵه‌کان خوارد که به هیچ جۆرێک نابێت سه‌یرى بکه‌ین
و له لیستى که‌ناڵه‌کان ده‌ریکێشا.
دایکم، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌ى باوکمى پێ خۆش نه‌بوو، هه‌ر
کاتێک باوکم بۆ کارێک چووبایه‌ته ده‌رێ، ده‌بووه حه‌سحه‌س به
دیارمانه‌وه، نه‌کا که‌ناڵى ته‌ڵاق له‌سه‌رخواردوو بگه‌ڕێنینه‌وه
لیستى که‌ناڵه‌کان، یاخود بۆ چه‌ند ساتێک سه‌یرى بکه‌ین، هۆکه‌شى ئه‌وه
بوو که دایکم ئامادده نه‌بوو بچێته ژێر لێفه‌ى مێردێکى ته‌ڵاق که‌وتووه‌وه،
هه‌رچه‌ند ده‌شیزانى که ئێمه به خاترى ماچ سه‌یرى ئه‌و که‌ناڵانه
ناکه‌ین، به‌ڵام ناچار بوو ته‌واوى به‌رنامه‌کانى ترمان لێ حه‌رام بکات،
به خاترى نه‌که‌وتنى ته‌ڵاقه‌که‌ى.
زۆرى نه‌برد، ته‌ڵاقى دووه‌مى باوکم که‌ناڵێکى تر‌ى جوانه‌مه‌رگ کرد،
چونکه دوو دڵدار پاش ماوه‌یه‌کى زۆرجودایى و له ئه‌نجامى به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه‌یان،
ده‌میان نایه نێو ده‌مى یه‌کتر. ته‌ڵاقه‌کانى ئه‌و کارى هه‌مان گوڵه
خیرابه‌ده‌سته‌کانى نیشتمانى! پێسپێردرابوو، هه‌ر بۆیه هه‌موو کات ڕه‌حمه‌تى
بۆ که‌ناڵه خۆماڵییه‌کان ده‌نارد و ستایشى گوڵه مڵۆزمه‌که‌شى
نیشتمانى ده‌کرد.
ئێمه گیانمان داهێزرا، ئه‌وه‌ى لێى هه‌ڵاتین، ئێستا وا خه‌ریکه
دووباره یه‌خه‌مان ده‌گرێته‌وه، چۆنى ده‌کرێت! ساته‌وه‌ختێک بوو،
باوکم وه‌ک ئێمه و ته‌واوى خه‌ڵکى چاره‌ى ئه‌وگوڵه‌ى نه‌ده‌ویست، به‌ڵام..
هێشتا پرسیاره‌کان به شوێن وه‌ڵامدا وێڵ بوون!
پاش ماوه‌یه‌کى که‌م، ته‌ڵاقى سێیه‌میش هاته بان دووانه‌که‌ى پێشوو،
ته‌ڵاقه‌کانى باوکم که‌ناڵێکى تریشى شه‌هید کرد! هه‌رچه‌ند ئێمه له
قوتابخانه بووین و کاتى شه‌هیدبوونى ئه‌وکه‌ناڵه ئاماده نه‌بووین،
به‌ڵام کاتێک هاتینه ماڵه‌وه دایکم هه‌واڵه‌که‌ى داینێ، هۆى ئه‌و
ڕوداوه‌ش؛ بوونى به‌رنامه‌یه‌کى زانستى بووه له‌سه‌ر کێشه سێکسییه‌کان.
ته‌ڵاقه‌کانى باوکم، کارێکى کرد ته‌نانه‌ت ئه‌و برابچووکه‌م که له
دایک بووى ئه‌وروپا بوو، که بیانووى له شتێک ده‌گرت ته‌ڵاقى ده‌خوارد.
ئه‌و برایه‌م ئه‌وه‌نده‌ى ده‌زانى که باوکم ئه‌و که‌ناڵانه‌ى له‌به‌ر
ماچ و بڕگه‌ى سێکسى قوفڵداوه، زۆرجار داواى له باوکم ده‌کرد، که ئه‌و
که‌ناڵانه ئازاد بکات، چونکه به‌رنامه‌ى مناڵان‌یش ببووه قوربانى.
دواکه‌ناڵیش، که بووه قوربانى هۆکه‌ى ماچێکى مردوو بوو، که له نێو
فیلیم کارتۆنێکدا کوڕ و کچێکى کارتۆنى کردیان.
ڕۆژێک، برا بچووکه‌که‌م ده‌رگاى ژوورى خه‌وتنى دایک و باوکم ده‌ترازێنێ،
ده‌بینێ که باوه‌شیا به‌یه‌کدا کردووه ماچ و موچ ده‌که‌ن! به بێ ئه‌وه‌ى
ئه‌وان بزانن ده‌کشێته دواوه. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه دواى ماندوو ده‌رکردنیان
پێکه‌وه ده‌چن بۆ بازاڕ بۆ کڕینى هه‌ندێ که‌ل و په‌ل، کاتێک که گه‌ڕانه‌وه،
باوکم ویستى بچێته ژوورى خه‌وتنه‌که‌ى، به‌ڵام بێهووده بوو، چوونکێ
برا بچووکه‌که‌م ده‌رگاکه‌ى کلیل دابوو، کلیله‌که‌شى شاردبووه‌وه. سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وه‌ى که مناڵه گه‌وره‌کان ئاگایان له‌و کاره نه‌بوو؛ به‌ڵام
هێشتا به کارى ئێمه‌ى ده‌زانى. توڕه‌بوونى باوکم تا ده‌هات زیادى ده‌کرد
و ئێمه‌ش له ترسان ته‌نیا بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام برا
بچووکه‌که‌م هاته به‌رده‌مى باوکم و وتى:
ــ من ئه‌و ده‌رگایه‌م کلیل داوه، چوونکه ئه‌و ڕۆژه تۆ و دایکمم
بینى ماچى یه‌کترتان ده‌کرد و....
باوکم به تووڕه بوونێکه‌وه،قسه‌که‌ی پێ بڕی و لێى هاته وه‌ڵام:
+ هه‌تیو، خیرا ئه‌و کلیله بێنه و ئه‌و ده‌رگایه بکه‌ره‌وه!
برا بچووکه‌که‌م، له سه‌ر خۆ وه‌ڵامى دایه‌وه:
- ئاخر، منیش ته‌ڵاقم خواردووه تاکو تێڤێکه وه‌ک خۆى لێنه‌که‌یته‌وه
منیش کلیلى ژوورى خه‌وتنه‌که‌ى تۆ و دایکم ناده‌مه‌وه.
پاشان، بۆمان ده‌رکه‌وت که تۆوى گوڵه‌که‌ى نیشتمان بوو، خۆى له
سوچێکى عاسى نێو گیرفانێکى نزیک که‌مه‌رى باوکم نابوو، به‌رگه‌ى ئه‌و
هه‌موو هه‌ڵته‌کانانه‌شى گرتبوو، که‌شى ئارام و بێده‌نگى ئه‌ورپاش که‌شێکى
له بارترى له‌وه‌ى نیشتیمان بۆ تروکانى ڕه‌خساندبوو، به‌لام ئاهێک به
دڵمدا هاته‌وه که ده‌رمانى له‌ناوبردنیش ئاسان ده‌سده‌که‌وێت!
sardar2@spray.se
|