گوڵ.
زاریا شێخانۆڤه
دایكم
ئه‌یوویست له‌حه‌وشه‌كه‌مان ڕیزێ گوڵه‌باخ شینبدات، بۆئه‌مه
سه‌رگه‌رمی هه‌ڵكه‌ندنی ڕیزێك چاڵ بوو ، چاڵه‌كان ده‌كه‌وتنه ته‌نیشت
دیواری ژووری دانیشتنی هاوسێكه‌مانه‌وه ،كه‌حه‌و‌شه‌كه‌مانی ده‌كرد
به‌دووبه‌شه‌وه . براكه‌م ده‌یگوت: دایه‌گیان مه‌گه‌رنازانی ئه‌م
گوڵانه شانسی خونچه كردن و په‌لهاویشتنیان نابێ . دایكم بێ ئه‌وه‌ی
خۆی تێكبدات ، وڵامی ئه‌دایه‌وه : زمانت به‌بڕین چێ.. بۆ؟ خۆ
له‌به‌هه‌شته‌وه نه‌مدزیوون تالێره نه‌ڕوێن ، ئه‌گه‌ر گوڵ
له‌ئه‌فریقا بڕوێ ، لێره‌ش ده‌ڕوێ . براكه‌م ده‌یگوت: ئاخر مانگا‌و بزن
ده‌یانخوا . دایكم وڵامـی ئه‌دایه‌وه : ته‌یمانی بۆده‌كه‌م ،
ته‌یمانێكی وا كه زمانی درێژی مانگا‌و لمۆزی تیژی بزن نه‌یگاتێ. كوڕم
بائێمه‌ش له‌حه‌وشه‌كه‌مان دووچڵه گوڵمان هه‌بێ ، تا به به‌هاران
په‌پووله‌ی به‌سه‌ر بنیشێته‌وه. كوڕم حه‌وشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چڵه گوڵێك
و لقه دره‌ختێكی تیا نه‌بێ ، حه‌وشه نیه‌و زیندانه . براكه‌م دڵی
نه‌رم بوو ،چاڵی گوڵه‌كانیان ته‌واوكردو پێكه‌وه چوون له‌چه‌مه‌كه
چه‌ند چڵه گوڵه‌باخیان هێنایه‌وه، له‌حه‌وشه‌كه‌و له‌ته‌نیشتی دیواری
هاوسێكه‌مان له‌ڕیزێكی جوان و ڕێكدا چاندنییان و ئاوییاندا . بۆڕۆژی
دووایی سه‌رگه‌رمی درووستكردنی ته‌یمان بوون به‌ده‌ورییدا. باوكم
ئێواره كه‌له‌كار گه‌ڕایه‌وه " به‌بێ سه‌لام و كه‌لام"
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی: ئه‌مه چیه شینتان داوه ؟ دایكم
به‌گاڵته‌وه گوتی: بۆمه‌گه‌ر تانه كه‌وتۆته بان چاوت تانه‌یبینی و
نه‌زانی .. گوڵه‌باخمان شینداوه ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌وشه‌یه كه‌مێك
به‌حه‌وشه‌وبانبكا . باوكم به‌ده‌م وچاوێكی گرژه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆی
ده‌ربڕی و گوتی : ئه‌مه له‌كه‌یه‌كه‌وه بوون به‌شارستانی ، دایكم
وڵامی دایه‌وه ، ئینسان ئه‌توانێ له‌دێ بژێو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شارستانی
بێت ، به‌ڵام تۆ هه‌موڕۆژێ به‌ڕێگای شاره‌وه‌یی و نه‌توانیوه ببیه‌ته
شارستانی ، باوكم زۆر توڕه بوو ، كیسه‌كه‌ی دانا‌و كه‌مێك ملی
خواركرده‌وه‌و له‌سه‌رخۆ له‌دایكم چووه پێشه‌وه‌و به‌ده‌نگێكی به‌رز،
گوتی : ئافره‌ت له‌وه‌تی من كرێكاری ده‌كه‌م ، ڕه‌نگه تائێستا سه‌دان
خانوبه‌ره‌و باخچه‌م بۆخه‌ڵكی تر درووستكردبێ ، به‌ڵام باخچه‌و ئه‌م
حه‌وشه‌یان نه‌وتووه . باشه ، ئێوه ئه‌مڕۆ ته‌یمانه‌كه ته‌واو كه‌ن
، سبه‌ی من له‌سه‌رخۆ هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنمه‌وه . دایكم به‌ده‌نگێی
شێلگیرانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌شای باوكم كات ده‌ستی كرده هه‌ڕه‌شه
، نه‌وه‌ڵا ده‌تۆ یه‌ك چڵه‌گووڵ ده‌ربێنه ، بزانه یه‌ك مانگ یه‌ك
كه‌وچكه چێشتی ده‌ستی من ده‌چێته قوڕگته‌وه . باوكم كه‌مێك داماو
له‌گوڵه‌كان نزیك بوه‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاوێكی ساردیان كردبێ
به‌سه‌ریا به‌هێورییه‌وه‌گوتی : مه‌گه‌ر نازانن ، ئه‌گه‌ر چڵه گوڵێك
له‌م حه‌وشه‌یه هه‌بێ ، ئه‌وه ئیتر به‌یانیان مێشهه‌نگوین چاومان
ده‌رده‌كاو ناهێڵن به‌ئاسانی پێڵه چایه‌ك له‌قوڕگمان بچێته‌خواره‌وه
. ئه‌وچه‌مه پڕی گوڵه‌باخه ، ماڵه‌وه گوڵی بۆچیه؟ یه‌شتا باوكم
قسه‌كانی ته‌واو نه‌كردبوو ، هاوسێكه‌مان هاته سه‌ر بان و بانگی
دایكمی كردوو به‌ده‌نگێكی خه‌مگین و پڕ له‌گازنده‌وه گوتی: مه‌گه‌ر
هاوسێتی ئه‌وها ده‌بێت ، باشه ئێوه ئه‌وگوڵانه‌تان بۆله‌پشت ماڵی
منه‌وه لێداوه ؟ ئێ باشه ، هه‌رنه‌بووایه پرسێكتان به‌من بكردایه
؟ دایكم به‌جۆرێك سه‌ری سوڕما بوو نه‌بێته‌وه ، سه‌ره‌تا وویستی
به‌تووڕه‌ییه‌وه وڵام بداته‌وه ، به‌ڵام هه‌رچۆنێ بوو خۆی پێ
كۆنترۆڵكراو گوتی: عوسمان.. من تائێسته نه‌مبیستووه خه‌ڵك
له‌حه‌وشه‌ی خۆی گوڵ شینبداو بۆ ئه‌مه پرس به‌هاوسێكه‌ی بكا، خۆ
دیواره‌كه‌تان كون ناكه‌ین تا پرس و ڕاتان پێبكه‌ین . "با.. با".. چۆن
كونی ناكه‌ن ، ئه‌ی مه‌گه‌رنازانی ڕه‌گی ئه‌م گوڵانه به‌كوێدا
ده‌چێته خوار ؟ دایكم گوتی: به‌ناو زه‌ویدا . عوسمان له‌كاتێدا
په‌نجه‌ی بۆ پشتی دیواره‌كه‌یان درێژده‌كرد، كه سنووره‌كه‌ی
ده‌كه‌وته حه‌وشه‌كه‌ی ئێمه‌وه، به‌ده‌نگێكیی بڵند كه‌وته
ڕۆشنكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه .. ئاخر مه‌گه‌ر تۆ نازانی ،
ئه‌م گوڵانه سبه‌ی گه‌وره‌بن ڕه‌گه‌كانیان به‌ژێڕ زه‌ویدا
درێژده‌بنه‌وه‌و هه‌ر به‌ربه‌ستێك بێته پێشیان كونی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش
ڕێك دیواره‌كه‌ی ماڵی ئێمه ده‌گرێته‌وه ، خۆت ئه‌زانی ئه‌گه‌ر مستێ
باران ببارێ ئه‌وه ئاوی بارانه‌كه له‌گه‌ڵ ڕه‌گی گوڵه‌كان دزه‌ده‌كاو
به‌م شێوه‌یه ئاو ده‌زێته ماڵی ئێمه‌وه. ئێمه به‌زستانان به‌ده‌س
تكه‌وه په‌ت په‌تێنمانه، ئێستاش نۆبه‌ی ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی ڕه‌گی
گوڵه‌وه ئاوبزێته ژێرمان ، ئه‌وه‌ش ڕێك له ژووری دانیشتن و خه‌وتن ،
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌بێت ڕێك له‌ده‌س ئێوه‌و گوڵه‌كانتان باركه‌ین . دایكم
سه‌رێكی له‌قان و به‌نه‌باوه‌ڕییه‌كه‌وه گوتی: كه‌وایه ئه‌ی بۆ ڕه‌گی
ئه‌و پیره" توو"ه‌ی كه ١٠ساڵ زیاتره له‌وحه‌وشه‌كه‌تانه ،
دارودیوارتان كونناكا ؟ كه‌وایه ده‌بێت ئه‌و "دارتوو"ه‌ش ببڕنه‌وه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ، ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ی تۆ ڕاست بێت ، ئه‌وه هه‌رچی
دار‌و دره‌خت هه‌یه له‌كوچه‌و كۆڵانی ئه‌م به‌قوڕگیراوه ده‌بێت
ببڕدرێته‌وه ، چونكه وه‌ك تۆ ده‌یڵێیی ، هه‌موو دیواری حه‌وشه‌وبان
كون ئه‌كه‌ن . عوسمان گوتی : ئه‌ودارانه گوڵ نین ، گوڵ ڕه‌گی زۆر
تیژه، به‌تایبه‌تی گوڵه‌باخ ... ، دایكم نه‌یهێشت عوسمان قسه‌كه‌ی
ته‌واوكا،خێراولامی دایه‌وه ، ئه‌زانی چی عوسمان! من حه‌یفم دێ
بۆعه‌قڵت ، هه‌مووكه‌س ده‌زانێ گوڵه‌باخ دڕكی تیژه ، به‌ڵام كه‌س
تائێسته نه‌یبیستووه ڕه‌گه‌كه‌شی تیژبێت . قسه‌یه له‌م و قسه‌یه‌ك
له‌و ، هه‌ر نه‌یان توانی قه‌ناعه‌ت به‌یه‌ك بهێنن ، له‌كۆتاییدا
عوسمان خۆی پێ به‌رزه‌وتنه‌كراو به‌ده‌نگی به‌رزو به‌توره‌ییه‌وه به
دایكمی گوت: ئه‌گه‌ر به‌خۆشی ئه‌یكه‌ن باشه ، ئه‌گه‌ر‌نا، خۆم دێم
له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵیان ده‌كه‌نم . دایكم به‌ڕه‌مزی به‌رگری ، بێڵه‌كه‌ی
گرت به‌ده‌سیه‌وه ، به‌ڵام ڕاینه‌وه‌شاندو گوتی: قه‌سته‌م به‌وخوایه
عوسه مل چه‌وت پات بكه‌وێته ئه‌م حه‌وشه‌یه ، پات ده‌شكێنم .
له‌ناكاوێك باوكم قیڕاندی : عوسمان تۆ بووی به‌وپیاوه له‌ماڵی خۆم
گوڵم ده‌ربێنی ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئازای به‌س بوه‌سته بۆم ! باوكم
تاوی دایه بێڵه‌كه‌ی ده‌ستی دایكم و به‌زۆر له‌ده‌ستی ده‌رهێناو به
پلیكانه‌كه‌دا بۆ عوسمان سه‌ركه‌وت . عوسمانیش تاوی دایه خشتی حایلی
سه‌ربانی خه‌وتنه‌كه‌یان ، باوكم یه‌شتا نه‌گه‌یشتبووه سه‌ربان ، كه
عوسمان خۆی كێشایه‌وه‌و تا هێزی تیا‌بوو خشتێكی كێشا به‌قه‌برخه‌ی
باوكمدا ، باوكم وه‌ك ئه‌وه‌ی گولله‌ی به‌ركه‌وتبێ ، شل وشاو
بووه‌وه‌و به‌سه‌ر پلیكانه‌كه‌دا خلۆربوه‌وه‌و كه‌وته حه‌وشه‌كه‌وه
. عوسمان كه‌مێك به‌ترسه‌وه ته‌مه‌شایی كاره‌ساته‌كه‌ی كرد ، كه‌زانی
باوكم گیانی تیانه‌ماوه، خێرا خۆی فڕێدایه ئه‌ودیوو و ڕایكرد .
له‌ماڵی ئێمه بوو به‌شین و ڕۆ ڕۆ . من خێرا ڕامكردو سه‌ری باوكمم
به‌رزكرده‌وه ، باوكم چاوی زه‌ق بوبوونه‌وه‌و ڕه‌نگ به‌ڕوویه‌وه
نه‌مابوو . من به‌ده‌نگی به‌رز بۆ باوكم ده‌گریام ، كه‌هه‌رنه‌ختێك
له‌وه پێش خۆی خه‌ریك بوو گوڵه‌كان ده‌ربێنێ و له‌سه‌ر ئه‌مه له‌گه‌ڵ
دایكمدا ده‌مه‌ته‌قێی بوو، كه‌چی ئێستا له‌پێناوی مانه‌وه‌ی گوڵه‌كان
خۆی به‌كوشتدا . دایكم له‌حه‌ژمه‌ت وله‌تاوه ده‌ستی دایه ئه‌و ستڵه
ئاوه‌ی ، كه بۆگوڵ ئاودان له‌ته‌ك گوڵه‌كانه‌وه داینابوو ، هه‌مووی
پرژان به‌سه‌روبه‌چكی ئێمه‌دا ، هه‌رچۆنێ بوو باوكم پاش چه‌ندخوله‌كێك
هۆشی هاته‌وه سه‌رخۆیی و نه‌مرد . له‌كاتێكدا ده‌یناڵاند، به‌بێ
باوه‌ڕییه‌وه ده‌یگوت : ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر گوڵ شیندان
ئینسان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی بكوژن ! بڕۆ ئافره‌ت بڕۆ خه‌مت نه‌بێ ، ته‌نها
به‌شه‌رتێ له‌عوسه خۆشده‌بم ، كه‌چیدی فزه‌ی له‌ده‌م نه‌یه‌ته
ده‌ره‌وه . عوسمان كه له‌ترسا بۆ دێییه‌كی تر ڕایكردبوو له‌ماڵی
خزمێكیان خۆی شاردبووه‌وه ، كاتێ زانی بوو باوكم نه‌مردووه ، شه‌و
هه‌ندێ خه‌ڵكی نارد بۆماڵمان بۆ ڕێكه‌وتن وئاشتبوونه‌وه . به‌ڵێنی
دابوو به‌مه‌رجێ لێیی خۆشبن ، ئه‌گه‌ر ڕه‌زێكیش لێده‌ین ئه‌و ده‌نگ
ناكاو ڕازی ده‌بێت . من نازانم چۆن ڕێكه‌وتن ، به‌ڵام باش ده‌زانم ،
دایكم له‌داخه ، لایه‌ك له‌حه‌وشه‌كه‌ی كرد به‌باخچه. دووای ئه‌م
ڕووداوه بیستمان عوسمانیش له‌داخه و به‌دزیه‌وه به‌ته‌نیشت دیواری
خه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه‌وه ڕیزێ گوڵه‌باخی شینداوه . له‌دووای ئه‌م
ڕووداوه دایكم و عوسمان په‌یوه‌ندیان زۆر پته‌وه‌و و دراوسێتیمان
خۆشتر بوو ، له‌هه‌ر فرسه‌تێكدا به‌یه‌ك بگه‌یشتنایه ده‌رباره‌ی
باخچه‌وگوڵه‌گانیان گفتوگۆییان ده‌كرد. ئیتر له‌وساته‌وه به‌به‌هاران
له‌حه‌وشه‌ی هه‌ردووكلا گوڵ خونچه‌ده‌كات و بۆنی خۆشی گوڵه‌باخ
هه‌ناسه‌دانمان خۆش و بیرمان بۆخه‌یاڵی جوان و گه‌ش ئه‌بزوێنێ. باوكیشم
هه‌ندێك جار ئامۆژگاری من و دایكم ده‌كات ،چیبكه‌ین باشه بۆ ئه‌وه‌ی
گوڵه‌كان سیس نه‌بنه‌وه.
sarya_shexanova@yahoo.de
|