گومڕا بوونم لە ئاسمان و ئاسمانێکى ترم دەوێت .
دیار محهمهد لەجوانترین گوناهى ئێستامەوە دەڕوانم لە پایز ترین وەرزى زەییستانى قەدەردا، دەتلێمەوە و هەر چاوەڕوانى ئەوڕۆژەم تا بتبینم.. ناسکترین یاسى یەخە ڕوناکى ژورەکەم قەرەباڵغ دەکەم بە تۆ.. جارێک بڕوانە لە پێکەنین شەیتان برادەر بڕوانە لەپى دەستى و کوپێک خوێناو دەرخواردى ئەم شەوم ئەدات لە ئاسمانى فەیروزیدا.. مەترسە دەستى پایزم راِکێشە بێ هۆشە بە شەرابى سویرى چاوم.. ڕاومنێ بەرەو حەشارگەى منداڵیت بە جەنگەڵى دڕکو داڵى بێستونێکدا من هەر ڕازیم.. برادەر نامەوێت جێت بێڵم با چەند پرسیارێکت لێ بکەم؟ بۆ یەکەم جار فێرمکە بۆ توانجێکى پەمەى فێرم کە.. بۆپیاسەیەکى توی مەلیک چۆن جانتاکەى لێوەرگرم.. تا پێی بڵم بەیارمەتیت نامەوێت ئێستا هیلاک بیت یان پێش پێکەنین لێوەکانى داواى شەڕ بکات .. تۆ هەمو شتێک ئەزانى فێرم بکە چۆن بپەڕمەوە لە بۆشایى سێبەرى ئێستات.. ئەمەوێت ساتێک قورسایى بەهارت هەڵگرم بە جانتاکەتەوە بە پێڵاوەکانى ژورى میوانەوە ئەمەوێت دواى پیاسەیەکى سەخت ئەم شەو لەلام بمێنیەوە بۆ گەرم کردنەوەى کوپێک نەزەر مێز بڕازێنینەوە و جارەک جارەک لەیەک هەڵدەن تۆ بەخۆشى سەرى من و من بە خۆشى سەرى تۆوە دواتر بە یەکەوە بۆ خوادنى ناشتایەکى حازرنەکراو، بۆ لەتێ جگەرى من و مەزەیەکى حازر نەکراو بەراتمکە بهێلە دواى هیلاکیت پۆشاکەکانت بگۆڕم تا ستیانێکى پەمەیی و لیباسێکى ئەرخەوانیت پێ ببەخشم بۆ سەر جێگاى نوستنەکەت لەگەڵ تەوقەیەکى ئاوى..و داکەندنى گوارەکانت لەشوێن خەوتا بم کرۆژە تا بارگاوى بونى جەستە بۆ ئاوابونى شەکتیت بڕوانم ئەوکات بێزو بۆ لاپەڕەکانت بکەم هێڵکارى تاتۆى ئارەزوم لە لاشەتتا کەسک بکەم.. لە پشت ڕازى نوستنەوە ئێوارە تەم بپۆشێ بەهەشت دەرگاى موحیبەت و بەنجەرەى شکاومان لە سەر داخات لە تەک پەپولەکى یەک وەرزە هیجرەتى شەرابى دایکمان پێ بڕێژێ.. دێم بۆلات ئەزانم لەمەسترین خەوی خەت خەتێنەکەدا ماوی و پیاسە بە ئاسماندا دەکەى تا دەتگەمێ.. ئۆردوگا بە ئۆردوگا بۆت دەگەرێم.. قوژبن بەقوژبنى چاوشارکێکان.. بەدەم ڕێوە میکیاژەکەت تۆخ کەرەوە لێوەکانت لە سەر سوچى سەرینەکەم بەجێ بێڵە و تاڵ تاڵ بۆینباغەکەم شیکەرەوە.. تا سەر ئێسکو هیچى ترنا تا ئەو دەمەى کاتى هاوینەم لێ دەڕوات.. ئیتر نامەوێت جێت بێڵم.. تۆ ئەم شەڕانەت پێکرم برادەرى نمەک حەرام ئەى ئاگرى ژیر ڕوبارى ڕەوتى گومان.. تازە من هۆگرى تۆ بوم ئەویش تازەکى پێم دەڵێ ئەو لاستیکەى بەمنداڵى پێتم بەخشیوى ئێسا بەتافى پیریەوە ئیملاکان و نمرەکانى مامۆستاش و وشەى (د)ال و وشەى (ی)ا ْ و جارێکتر وشەى (د)ال و وشەى (ا) ەلف و وشەى (ر) ا ْ یش مندانە ڕەش بکەرەوە جانتا جانتا دەفتەرەکانیش بگەڕێ کە وەک دیارى داغڵ بنوى پۆلی یەکت دایە گەورە بۆى هێنابوى.. بۆم بگەڕێ.. دەستم بگرە دەستمبگرە گفم بەرێ سپیى خانم.. ئەژنۆم ئاسمانت ناگرێ بە بارینت بەهاتنت بە ئاوا بونم لەشەوت زیاتر مەشروبت دەگرێ مۆمى عید شیتان لە بەراتم بە دولێوى یەکەم ڕەوتا کوژێنەوە.. ئیتر تۆم ناوێت برادەر.. ئەت ناسم چ مەخلوقێکى (بەز) یت.
Deyar.mahamad@hotmail.com
|