گوناهێ له نیشتمان .
سالار جه‌وهه‌ر تۆ هۆ هه‌ناسه‌ی شیرینم هه‌موو شه‌وێ وه‌کو بڵێ ی ئازارێ دێ و..... ڕوحم به خاچێ ته‌زیوا هه‌ڵئه‌کێشێ گریانێكی هێند هه‌تیووم ئه‌م ڕمووزنی غوربه‌ته له‌ژێر گه‌ڵای لاڕێکانا بێ ناسنامه‌یه ئه‌منێژێ ئیدی هه‌رچی فرمێسك هه‌یه چاوه‌کانم ئه‌خۆنه‌وه‌و پاییزانێ چۆڕ ... چۆڕ ته‌مه‌نم ئه‌ڕێژێ هه‌ناسه‌که‌م تۆ ئه‌زانی ئه‌م دووری یه‌م له نیشتمان ئا ئه‌م گه‌ردوونه‌ی لێ کردووم به‌ناو له‌پێکی گۆڕستان شه‌وێ نی یه خه‌ونێكی ئاڵ.... یا له‌ژێر سایه‌ی سێبه‌ری بارانێکا به‌ره‌که‌تی گوڵه گه‌نمێ شینم ئه‌کا یا له ئاسمانی پڕ خۆزگه‌ی عاشقێکا باسی هه‌تیوویی فرمێسك ئاوێزانی ئاهه‌کانی زینم نه‌کا ڕۆژێ نی یه شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره به‌و سه‌رنجه نامۆیانه‌ی که تێم ئه‌گرن په‌ستیی ته‌ژی نه‌کردبم کاتێ ....... خوله‌کێ ...... چرکه‌یه نابینمه‌وه خه‌یاڵ ووشكی نه‌کردبم ئاخر من بۆ له‌نیشتمانێ هه‌ڵاتم؟ خۆی هێشتا برین ئه‌یگریان ئاخر من بۆ نیشتمانێكم به‌جێ هێشت ؟ ته‌نانه‌ت خواش به‌ئایه‌تی خۆی ئه‌یسووتان هه‌ناسه‌که‌م ساڵانێکه من له‌نیشتمانێ دوورم به‌گه‌واهی هه‌موو خواکان دڵیان کرد به چوار پارچه‌وه‌و ..... هیچیان نه‌ووت کێ دوا گوناهی چاندبا ده‌مه‌و به‌یانێ ئه‌هاتن..... به‌خوێنی من ده‌ستیان ئه‌شت ئێ ی ی ی هه‌ناسه شیرینه‌که‌م لێره ، خاك و ... سنۆبه‌ر و..... چناره‌کان بۆنیان نی یه لێره سۆزی جاویدانی عاشقه‌کان .... ڕه‌نگیان نی یه وه‌کو ئه‌وێ له‌ناو له‌پی ( بایه‌کان ) تاڵی ته‌ڕی پرچه‌که‌ی تۆ نادۆزمه‌وه وه‌کو ئه‌وێ شیلاوی ئێسك سووکانه‌ی ڕێژنه‌ی باران ناخۆمه‌وه من لێره‌ش هه‌ر پێغه‌مبه‌ره شێتانه‌که‌ی ڕووگه‌ی عه‌شقم من لێره‌ش هه‌ر ئارامترین شاعیره‌که‌ی کۆیله‌ی عه‌شقم که‌چی هێشتا نه‌خواوه‌ندێ ، نوخشه‌ی ماچێکم ئه‌داتێ و نه هه‌ورێ ڕێحانه‌ی دروود دێم و ئه‌بم به‌دووکه‌ڵ و ... له چاوه‌کانی پێکێکا ئه‌توێمه‌وه که‌چی هه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌م هاوجووت ئه‌ڕژێمه ناو بێستانی گۆرانی یه‌وه‌و من هه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ما هاوجووت هه‌ناسه‌که‌م ده‌من چی بکه‌م لێره زه‌مه‌ن په‌نجه‌کانم ئه‌وه‌رێنێ لێره ژیان پشکۆی خه‌مێکی زیندووه‌و ... ئه‌مسووتێنێ لێره گریانێ هه‌تیووم ئامێزی هیچ بن دیوارێ نازه نانی هیچ شه‌قامێ وه‌ك که‌لاوه‌کانی ئه‌وێ .... نایا دڵم ژیر کاته‌وه هه‌ناسه‌که‌م من خۆم بارانێ گوناهم کێ دێ لێره نیشتمانێكم باته‌وه .
نه‌رویج - 2007 Salar74.j@hotmail.com
|