په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٣\٢٠١٤

گورچیلە.


بەنگین پیرۆت نورى  


زەنگى تەلەفونەکەى خەبەرى کردەوە "ئەلو بەڵێ سەرچاوم جەنابتان؟ بەڵێ بەڵێ کاک "س" چۆنى فەرموو لەخزمەتدام، چى؟ کاکە باسى چى دەکەى تێناگەم بزانە ژمارەکە هەڵە نییە، ئێ با من "م" چى؟ ببورن گوتتان کێ و چى بەسەرهاتوە؟ لە کام نەخۆشخانەیە؟ ئێستا دێم. تەلەفونەکەى داخستەوە، هەناسەیەکى قوڵى پڕ بەسیەکان هەڵمژى و کردى بە ئاخێکى دورو دریژ. تەلەفونى بۆ "ا"ى هاورێى کرد، ئەلو "ا"گیان زۆر بەپەلە وەرە لام تا نەخۆشخانەى گشتى بچین کە هاتى بۆتى باس دەکەم چى بووە. لەڕێگا بۆى گێڕایەوە تەلەفونێکى بۆ هاتوە ئەوها و ئاواى گوتوە. کە گەیشتنە نەخۆشخانە، "م" پەیوەندى بە ژمارەکە کرد کە ئەوان لە کوێى نەخۆشخانەن: قاوشى ژنان نهۆمى دوو هۆڵى سێ؟ ئێمە لەخوارەوەین، باشە، باشە خۆت دێیت؟ دەى چاوەڕوانین. کە "س" هات بۆلایان گوتی: وەرنە ئەو پەنایە با کەس و کار نەزانن کە تۆ"م"یت ئەو کۆمەڵە خەڵکە خزم و مامەکانمن. با بۆتى باس بکەم "ک"ى خوشکم شەوى ڕابردو لەناکاو هەردوو گورچیلەى ئازارى پەیدا بوو بەپێى قسەى پزیشک پاش کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر کۆتایی بەژیانى دێت، هۆشى نییە تەنیا لێوەکانى دەجوڵێت، تاکە وشەیەک بیدرکێنێ ناوى تۆیە ماڵەوەمان ئەزانن خۆشەویستەکەى "ک" تۆیت، بەڵام لێرە بتبینن ناتناسن، ئێستا کە بانگم کردوى بۆ نەخۆشخانە بۆ دواجار بیبینى و بتبینێ. نە کەس گورچیلەى خۆى دەفرۆشێت نە کەسیش شک دەبین بیداتێ نە ئەو پارەیەشمان هەیە بیدەین بە کابراى عەرەب کە داواى ٢٠ دەفتەر دۆلار دەکات. لەگەڵ "ا" و "س" م" چو بۆ لاى"ک" کە چاوى پێى کەوت موچڕکى تاسان لەتاو حاڵى خۆشەویستەکەى هەموو گیانى سمى، وەخت بوو شێت بێت، بەلاداهات هاوارى کرد هاوارەکەى دەنگى نەبوو فرمێسکى لەچاوان وشک بوو جەستەى وەک جەستەى خۆشەویستەکەى لەرز و تاى مردوانى لێ نیشتبو. "ک"ش تەنیا دارەمەیتێک بوو لەسەر جێگا جلەکانى بەرى جەستەى بەوەزن تر بوون.


"ک" وەک بۆنى خۆشەویستەکەى کردبێ ناڵەیەک لەژێر لێوەکانیەوە هاتەدەر "م" "م" گیانەکەم "م" من لەسەرمەرگم توخوا پێش مردنم با بتبینم. لەو کاتەدا دایکى "ک" هات و گوتی: کچم "ه" "ک" حاڵى چۆنە؟ ئەو کورە کێیە؟ "س" و "ه" دەنگیان نەکرد، بەدارشەقەکان زانى کورە کەمئەندام و خۆشەویستەکەى کچەکەیەتى، بە "م"ى گوت : بەمردنیش واز لەکچەکەم ناهێنى؟ لەمردنى کچەکەم تۆ بەرپرسى، ئەو کچە عەشقى تۆ سوتاندویەتى، ئەگەر خوا هەزار رۆحى پێ بدات کچەکەم نادەم بەتۆ، لێرە برۆ دەرەوە لەبەرچاوم مەمێنە. قاوشەکە سەرتاپا بەدەنگى گریانى دایکى "ک" دەنگى دەدایەوە.


"م" کە هاتەدەر چو بۆ لاى پزیش و گوتی: من ئامادەم گورچیلەى خۆم بدەم بە "ک" . پزیشک گوتی: برۆ بە کەس و کارى بڵێ نەک من. بانگى "س" کرد و پێى گوت: با تا دواى نەشتەرگەرى کەس نەزانێت کە منم گورچیلەم داوە بە"ک" بە باوکت بڵێ کەسێک هاتوە لەبەر ئەوەى پێویستى بە پارەیە بە دوو دەفتەر لەگەڵى رێککەوتوم.


کە "م" چو بۆ هۆڵى نەشتەرگەرى "ک" لەوێ بوو ناوچاوانى ماچ کرد،"ک" بە ماچەکە ڕا زانى ئەوە لێوى خۆشەویستەکەیەتى چونکە هەر کات بەدیدارى یەک دەگەیشتن ماچکردنى ناوچاوانى شوێنى لێوەکانى بوو. بەرامبەرى لەسەر قەرەوێڵەى نەشتەرگەرى درێژ بوو.


خەبەر و باس بڵاو بۆوە، خزمان دڵخۆش بوون پزیشک دەڵێ: نەشتەرگەرى "ک" سەرکەوتوە، بەڵام بۆ حاڵى "م" نیگەرانین ڕەنگە نەژیت. "ا" بەگریانەوە تەلەفون بۆ ماڵى "م" دەکات کە سەردانى نەخۆشخانەى گشتى بکەن ڕەنگە "م" نەژیت، ماڵى "م" نازانن چ باسە، تا گەیشتنە نەخۆشخانە "م" گیانى سپارد بوو، چونکە خاوەنى یەک گورچیلە بوو ئەویشى بە خۆشەویستەکەى بەخشى.
 

ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک