١\٥\٢٠٢٢
گورگه مرۆڤ.

فەرهاد مازێ
هه‌ندێ جار بۆ ئه‌وه‌ی په‌رت نه‌بم له ژیان و نه‌بمه با له ئاوێنه، نازانم پێبه‌که‌نم یا بگریم له تاریکیی ناوه‌وه‌مدا، له‌وەته‌ی هه‌م
پیت و وشه و رسته‌م له تارادا، ترساوم مرۆڤ بم و گورگ نه‌بم، گورگ و
مرۆڤ بم له بۆشایی نێوان مردن و ژیاندا، چۆنت بوێ ناوم بێنی و با‌نگم
بکه‌ی منیش نه‌بم، خه‌ریکه خۆم ناناسمه‌وه فریشته‌م و له ناو جه‌نگم
، ماندووم له‌و هه‌موو گووکردنه و ورده شه‌ڕ و جه‌نگی گه‌وره..
ئاسمان زه‌وی مرۆڤ دڕا
خه‌یاڵ خوێن ویژدان وێران له با
گورگ له ناو مرۆڤدا مه‌ڕ
کوشتارگه‌یه مرۆڤ له ناو گورگدا
رووم هه‌میشه له سروشته به پاکیی نوێژ
لووره لوورم به‌یانیم ده‌با نوێژم ده‌شوا بۆ مانه‌وه
چه‌ند به ئازار و به ترسه لووره‌ی مرۆڤه گورگ
گورگه مرۆڤ نه‌دڕێ
دڕان ده‌که‌وێته ناو بیرچوونه‌وه له خه‌یاڵ، خه‌یاڵ له ناو کێشه ده‌پووکێته‌وه وه‌ک مرۆڤ له ناو ژیان، بۆئه‌وه‌ی پارسه‌نگی ژیان و مردن تێکنه‌چێ، دڵۆپێ
ژیان و رووبارێ مردن، رووبارێ ژیان و ده‌ریایێ مردن، مرۆڤه گورگ له
سێبه‌ری مردن ده‌مرێ و ده‌ژی بۆ مردن، پرده‌کان رووخان و دیواره‌کان
بڵند، روو له ئاسمان و زه‌وی پڕبووه له دابڕان و ئاوێنه‌ی مرۆڤه
دیوار،
له نێوان نه‌وه‌کان و من و هاوسه‌رم، له‌به‌ر دیوار که‌س گوێی له که‌س
نییه، دیوار
بڕووخێ ده‌مرین و بڵند بێ ده‌ژین، با هه‌موومان ده‌ست به دیواره‌وه
بگرین، نوێژ بۆ هه‌ڵاتن و ئاوابوونی
دیواره ماسی
دره‌خته دیوار
دیواره ئاژه‌ڵ
مرۆڤه دیوار
پاڵ به دیواره‌وه ده‌نێ بۆ تۆزێ هه‌ناسه‌ی فڕێدراو و ژیانێک به که‌ڵکی
مردن نایێ. نه ده‌ژی و نه ده‌مری، له نێوان هه‌ڵاتن و ئاوابوونی،
شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌یه.. جه‌نگ بۆ وێرانی.
مردنم ماچ کرد و ژیانم جێهێشت، گوتم ئاگات له خۆت بێ نه‌که‌وی.
دژه دیواربه، تا من و هاوسه‌ر یه‌کتر بناسینه‌وه، پاڵ به دیواره‌وه
بنێ.. هه‌موو دیواره‌کان نزمترن له باڵای مرۆڤ، چونکه مرۆڤ پێی له زه‌وییه و سه‌ری له ئاسمان
گورگه مرۆڤ گورگ نییه
مرۆڤه گورگ مرۆڤ نییه
گورگ که تێری خوارد ده‌ڕشێته‌وه و پێده‌که‌نی، مرۆڤ هه‌میشه برسی و
روو گرژه له ژیان دێته ده‌رێ
ده‌ریا پڕ له ماسی بێ
زه‌وی ماڵی دره‌خت و ئاژه‌ڵ بێ
ئاسمان پڕبێ له باڵنده
ده‌ریا و زه‌وی و ئاسمان ماڵی هه‌مووان بێ
پێکه‌وه بگرین و پێکه‌نین، چه‌ند جوانه مردن بنو‌ێ و دیوار نا
به زه‌وی و ئاسمان و ده‌ریا
به ماسی و دره‌خت و باڵنده بڵێی
شه‌و ئێواره نیوه‌ڕۆ به‌یانی
رۆژ
مرۆڤ با تێر گوو بخوا و بڕشیته‌وه و پێبکه‌نێ
گورگیش له ناو سروشتی خۆی به ئارامیی چاولێکبنێ
له کات له مێژوو وه‌ره ده‌رێ
به‌یانی نیوه‌ڕۆ ئێواره شه‌و
شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌یه جه‌نگ بۆ وێرانیی
چراکه‌ت بیر نه‌چێ بۆ مردن
گۆڕ به رووناکیه‌وه فێنکه
ژیان حه‌زی له سارد و گه‌رمیی نییه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|