په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٢\٢٠١٢

گوشاری حکومه‌تی نه‌رویج بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و

مانگرتنی قوتابیان له‌ به‌ریتانیا دژ به‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.


گوشاری حکومەتی نەرویجی بۆسەر پەنابەران بەردەوامە.

نەرویج - ئۆسلۆ: ٢٧\٢\٢٠١٢:

عیرفان حسین پەنابەری کوردی عێراقی بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی راگەیاند"حکومەتی نەرویج بەردەوامە لە گرتن و گوشار خستنە سەر پەنابەران. ھەفتەی دوو جار ئیمزایان بۆ داناوم..  رەسمیانگرتووم، ناردویانە بۆ حکومەتی عێراقی تا فیزەپاسمان بۆ بکەن و پێچەوانە بە خواستی خۆمان دیپۆرتی بەغدامان بکەنەوە".


عیرفان ووتی" دوای ئەوەی سێ سال پۆلیس بووم..‌ رێگای سەختو دژوارم بری .. بە چوپ بە رێگای دەریا لە گەڵ ٢٣ کەسی دیکەدا کە ٣ژن و ٤ منداڵمان لەگەڵدا بوو لە گەڵ مەرگدا شەرمانکرد تا لە ‌ژیانێکی ئینسانی بەھرەمەند بم، بەلام بەداخەوە دەسەلاتداران لە عێراق و کوردستان لیرەش یەخەمان بەرنادەن".


عیرافان ئەوەشیووت" داواکارم لە حکومەتی ھەریم کە ژیانی ئێمەتان پێخۆشنەکرا، خراپی مەکەن. داوابکەن لە حکومەتی عێراقی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا وەرنەگرنەوە و دەستھەڵگرن لە ھاوکاری سیاسەتی سنورداشکردنەوە".


بە پێی ئەو ھەلانەی بە دەست فیدراسیۆن گەیشتوە لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا چەند پەنابەر لە وولاتی نەرویج لە کاتی ئیمزای پۆلیسدا دەستگیرکراون و ئامادەکراون تا دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا بکرێنەوە و سەرجەم ئەو پەنابەرانە ھاولاتیانی ھەریمی کوردستانن.‌
 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


کۆمەڵێک قوتابی زانکۆی نوتینگھام لە پێناو پشتگیریی لە مافی پەنا‌بەری مانیانگرت.


بەریتانیا - نوتینگھام:


سەعدی رەسول ھەڵسوراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا بە فیدراسیۆنی راگەیاند:

وەکو دەنگێکی پشتگیری بۆ پە نابەران. لە ولاتی بەریتانیا، لە پێناو بە زۆر نەناردنەوەیان بۆ ولاتەکانیی خۆیان، رێکە وتیی ٢٣-٢-٢٠١٢، خوێندکارانی ھەر دوو زانکۆیی نۆتینگھام، نۆتینگھام ترێینە تیی وینڤێرستیی، بریاریان دا. کە لە پارکێکی زانکۆدا، مان بگرن. تا بەیانیی نەخەون، زیاتر لە ٨٠ خوێندکار بەشدار بوو لەو چالاکیە دا، تا بەیانیی بە دەم قسە و گفتوگۆکردن لەسەر ژیانیی پەنابەر، ئالوگۆرکردنیی بیرورا و، پلاندانان بۆ زیاتر ھاوکاریی کردنیی پەنابەران، بریاردرا لەمەو بەدوا چالاکیەکان بەرفراوانتر بکرێتەوە..".

سەعدی ئەوەشی وت "لە سەرماوسۆلەی شەودا بێ خەوتن، ئەم خوێندکارە مرۆڤدۆستانە، کە زۆربەی ھەرە زۆریی کور و کچی روح سووک و مرۆڤدۆستی ئینگلیز و ولاتانی تریی ئە وروپیی بوون، لە کاتژمێر ٨ ئێوارە، تا ٨ بەیانی ئەو چالاکیە دەوام بوو بێ خە وتن".


سەعدی وتیشی" ئە و شوینەی کە مانگرتنی ویان لێ برد، شوێنێکی گرنگ بوو بۆ راکێشانیی سه‌رنجی خوێندکارانیی تریش، کە بەرامبه‌ر بە بەشە ناوخۆیەکان بوون، بە سەدان خوێندکاریی تر، ھاتن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بزانن کۆبونەوەی ئەمشه‌و بۆ چ مەبەستێکە، هه‌روا یەکێک لە ھەرە گرنگترین خال، کە دەبێت باسی لێوە بکرێت ئەوەیە، ٢ خوێندکار ھەر ئەو شەوە بریاریان دا، کە خوێندکاری قۆناخی کۆتایین لە بە شی یاسایی زانستە مرۆییه‌کان، بریاریاندا کە بابەتی کۆتاییه‌کەیان لەسەر ژیانی پە نابەران پێشکەش بکەن، بە زانکۆ".
 

 

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک