حاجى ئەحمەدى: ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی کلاسیک نین که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ک تاوان ته‌ماشا بکه‌ین.
سازدانى: كه‌مال چۆمانى
له ساڵی 1963 له مه‌هاباد دیپلۆمی وه‌رگرتووه و ساڵی 1964 کۆچبه‌ری ئه‌وروپا بووه. له ساڵی 1976 ماجستێری ئه‌ندازیاری ئابوری کشت و کاڵ له پراگ ته‌واو ده‌کات و بۆ خولی دۆکتورا ده‌چێت بۆ ئاڵمان. ساڵی 1968 ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ساغ کردنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌وروپا. ساڵی 1978 ده‌گه‌رێته‌وه وڵات. له ساڵی 1980 وه‌ک یه‌که‌مین نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وروپا. له ساڵی 1985 واز له ئه‌ندامێتی حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێران دێنێت. دواتر له ساڵی 1998 ده‌بێته ئه‌ندامی پارله‌مانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا جیده‌گرێت. له ساڵی 2004 دا و له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی گشتی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ستاندەر: سەرەتاى دروستبوونى "پژاك"، دەوڵەتى تورك باسى لە لەتبوونى باڵەكانى ناو پەكەكە دەكرد و گوایە "پژاك"یش باڵێكى رۆژهەڵاتییە و جیا بۆتەوە.دەركەوت ئەمە پڕۆپاگەندە بوو.پێتانوایە ئێستا "پژاك" بووبێتە هێزێك پێویستى بە پەكەكە نەمابێت‌و بتوانێت خۆى ئیدارەى خۆى بدات؟ حاجى ئەحمەدى: په‌یوه‌ندی په‌ژاک و په‌که‌که ته‌نها له ئاستی هیندێک پێویستیدا نیه و به‌ڵکو په‌ژاک و په‌که‌که له هیندێک بواردا هاوپه‌یمانن و له قه‌واره‌یه‌ک به‌ناوی کۆما جڤاکێن کوردستاندا ده‌گه‌نه یه‌کتر. په‌ژاک پاڕتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن به‌رنامه‌و رۆژه‌ڤی کاری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی پێداویستی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کار ده‌کات.
ستاندەر: لە سەركردایەتى "پژاك"دا، زۆربەى سەركردەكان خەڵكى باكوورن، ئەوە كارناكاتە سەر بەهێزى "پژاك" لە رۆژهەڵات. بەڕاى ئێوە كۆكردنەوەى تەواوى سەركردەكانى رۆژهەڵات لەناو پەكەكە و هێنانەوەیان بۆ ئیشكردن لەسەر رۆژهەڵات، بازدانێكى گەورە بە بزاوتى شۆڕشى چەكدارى نەدات لە ئێران‌دا؟ حاجى ئەحمەدى: ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاپۆچی به هێلی نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراتیک چه‌مکی پاڕچه‌چێتی و هه‌رێم و عه‌شیره‌تچێتیمان ده‌رباز کردوه. هه‌وڵمانداوه له ئاستی خه‌بات و تێکۆشان‌دا و له ئاستی بیرکردنه‌وه و کار کردندا سنووره ده‌ستکرده‌کان له‌ناو خۆماندا کاڵ بکه‌ینه‌وه و خاوه‌ن تێکۆشانێکی نه‌ته‌وه‌یی بین. له‌ناو ئێمه‌دا کێ رۆژهه‌ڵاتیه، کێ باشووری یان باکووری هیچ واتایه‌کی نیه. ئێمه هه‌وڵمانداوه خۆمان بگه‌یێنینه ئاستێک که هێز له‌یه‌کتر وه‌ربگرین و هێز بده‌ین به یه‌کتر. له‌ناو تێکۆشانی ئاپۆچیدا هیچ که‌س رۆژهه‌ڵاتی، باکووری، رۆژئاوایی یان باشووری نیه، به‌ڵکوو هه‌موومان کوردستانین. چه‌نده هه‌ڤاڵ له پاڕچه‌کانی تری کوردستانه‌وه له ناو ڕیزه‌کانی ئێمه‌دانه له هه‌مان ئاستیشدا هه‌ڤاڵی رۆژهه‌ڵاتی له تێکۆشانی پارچه‌کانی تری کوردستاندا به‌شدارن.
ستاندەر: پێگەى "پژاك" لە رۆژهەڵاتدا روو لە زیادییە، كەچى لە قەندیل و ناوچەكانى تر‌ى هاوسنوور لەگەلأ ئێران زۆربەى گەریلاكان باكوورین، پێتانوانییە دیسان ئەمەش ببێتە هۆكارێك بۆ سستى كارەكانتان لە ناوخۆى رۆژهەڵاتدا؟ حاجى ئەحمەدى: ده‌بێت بڵێم که ئه‌و زانیاریه‌تان هه‌ڵه‌یه. په‌ژاک ته‌نها له هه‌رێمه‌کانی قه‌ندیل هه‌بوونی نیه و به‌ڵکو له دالاهۆوه بگره هه‌تا کێله ڕه‌ش له تێکۆشاندایه. له‌و تێکۆشانه‌شدا هه‌ڤاڵانی گشت پارچه‌کانی کوردستان هه‌بوونیان هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ڤاڵان به ڕه‌چه‌له‌ک خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن. هه‌ر وه‌ک باسمان کرد هه‌بوونی هه‌ڤاڵانی تر وه‌ک کێشه و ئاسته‌نگی نابینین به‌ڵکو وه‌ک خاڵی هه‌ره به‌هێزی ده‌ینرخێنین و هێزی لێوه‌رده‌گرین.
ستاندەر: لە ئێستادا "پژاك" بە تەواوى لەژێر هەژموونى كۆما جڤاكێن كوردستانە، بیرتان لەوە نەكردۆتەوە ئازادییەكى زییاتر بۆ پارتەكەتان دەستەبەر بكەن؟ حاجى ئەحمەدى: کۆما جڤاکێن کوردستان سیسته‌مێکی هێژێمۆنیک نیه. قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، حقوقی، ئابووری و پاراستنیه که رۆلی کۆکردنه‌وه و کۆردینه کردنی تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراتیکی له ئاستی کوردستاندا له‌سه‌ر شانه. قه‌واره‌یه‌کی که خاوه‌ن ده‌یان کۆمیسیۆن و ناوه‌ند و ده‌زگای جۆراوجۆره و خاوه‌ن پارله‌مانێکی بریارده‌ره به‌ناو کۆنگره‌ی گه‌لی کوردستان. له‌و قه‌و‌اره‌یه‌دا گشت هێزه‌کانی سه‌ربه تێکۆشانی ئاپۆچێتی له ئاستی کوردستاندا ده‌گه‌نه یه‌کتر و له له ده‌وری سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراتیکدا رۆل و به‌رپرسیارێتی خۆیان و یه‌کتر ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و له پێناو بنیادنانی کوردستانێکی ئازاد و کۆنفیدراڵدا ده‌گه‌نه هاوپه‌یمانیه‌کی ستراتێژی و ئیدئۆلۆژیک.
ستاندەر: پەیوەندییەكانتان لەگەلأ ئەمریكا چۆنە. سەردانەكەى تۆ بۆ ئەمریكا، هیچ بەرپرسێكى باڵاى ئەو وڵاتەت بینی. بۆ تا ئێستا "پژاك" نەیتووانیوە سوود لەو دوژمنایەتییەى نێوان ئێران و ئەمریكا وەربگرێت؟ حاجى ئەحمەدى: ئێمه له‌گه‌ل ئامریکا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان نیه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی که بۆ ئامریکا هه‌مان بوو ته‌نها به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بوو. بۆ ئه‌وی که ئێمه بتوانین له‌گه‌ل هه‌ر لایه‌نێکدا خاوه‌ن په‌یوه‌ندی بین ئه‌وه پێویسته ئه‌و لایه‌نه خاوه‌ن به‌رنامه و سیاسه‌تێکی روون و ئاشکرا بێت له دژی ئێران. هاوکات ئێمه هێزێکی کلاسیک نین که ببینه دارده‌ست یان سه‌ربازی یان سیخوری وڵاتانی ده‌ره‌وه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسی هێزی گه‌له‌که‌مان و ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان ناتوانین بازرگانی بکه‌ین. هه‌تا ئێستاکه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی روون و ئاشکرا له دژی ئێران نیه و ته‌نانه‌ت ناراسته‌وخۆ خزمه‌ت به ئێران ده‌کات. هه‌ر وه‌ک ئێوه‌ش ئاگادارن هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ئامریکا ئیزنی داوه به سوپای تورکیه که له رێگای ئاسمانی ئێرانه‌وه بێته ناو خاکی باشووری کوردستان و ناوه‌نده‌کانی ئێمه بۆمباران بکات. هه‌ر رۆژ کۆماری ئیسلامی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل تۆپباران ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی که ئامریکا خاوه‌ن هه‌ڵوێستێک یان کرده‌وه‌یه‌ک بێت.
ستاندەر: بۆ توركیا هەوڵدەدات پەیوەندییەكانى ئێران و ئەمریكا ئاسایى بكاتەوە لەسەر حیسابى پەكەكە، بەڵام ئێوە هێشتاش لەو دۆخەدا دەژیێن كە پێتانوایە تاوانە پەیوەندی بەستن لەگەلأ وڵاتە زلهێزەكان، بۆ تا ئێستا نەتانتوانیوە فەنى ئیمكان لەگەلأ ئەمریكا پەرەپێبدەن؟ حاجى ئەحمەدى: ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی کلاسیک نین که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ک تاوان ته‌ماشا بکه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه ئێمه زۆر کراوه‌ین و ئاماده‌ین له سه‌ر ئه‌ساسی په‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان و تێکۆشانی ئازادی خوازیمان له‌گه‌ل هه‌ر لایه‌نێک له په‌یوه‌ندی دابین به‌ڵام بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کیش پێوان و پره‌نسیپی خۆمان هه‌یه.
ستاندەر: گەنجانێكى زۆرى رۆژهەڵاتى سەر گەرم، ئاواتەخوازن بێنە ریزەكانى "پژاك" و ببنە گەریلا. پێتانوانییە ئەو رووكردنەى گەنجان لە ئێوە لە بۆشایى هەبوونى حیزبە چەكدارەكانى رۆژهەڵاتە. دەگوترێت ئەگەر دیمۆكرات بێتەوە شۆڕشى چەكدارى كاریگەرى لەسەر باڵانسى هێزى ئێوە دەبێت؟ حاجى ئەحمەدى: په‌ژاک ته‌نها له‌به‌ر تێکۆشانی چه‌کداریه‌وه گه‌وره نه‌بووه و پێش نه‌که‌وتووه. هۆی پێشکه‌تن و په‌ره‌سه‌ندنی په‌ژاک جیاوازی په‌ژاکه له‌گه‌ل حیزبه کلاسیکه‌کانی تری کوردی. هۆی ئه‌وه‌ی که جه‌وانانی رۆژهه‌ڵات روو له په‌ژاک ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که په‌ژاک هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگێکی نوێی سیاسیه، خاوه‌ن تێڕوانینی تایبه‌ته له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا. هۆکاری ئه‌وه‌ی که بۆچی گه‌لی کورد په‌ژاک وه‌ک هیوایه‌ک ده‌بینێت ئه‌وه‌یه که په‌ژاک حیزبی شارێک یان هه‌رێمێک نیه به‌ڵکو له هه‌ر گوند، شارۆچکه و شارێک، له هه‌ر شوێنێک تاکێکی کورد لێبێت خۆی گه‌یاندۆتێ و هه‌وڵی داوه کۆمه‌ڵگا به گشت چین و توێژه‌کانیه‌وه به‌رێکخستن بکات. خاوه‌ن تێروانین و تێکۆشانه بۆ ئازادی ژنی کورد له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، خاوه‌ن رامانی تایبه‌ته بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرس پیرسالاری و پیاوسالای له کۆمه‌ڵگادا و له‌پێناو ئه‌وه‌دا خاوه‌ن رێکخستن و تێکۆشانه. به پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌کانی تری کلاسیکی کوردی، په‌ژاک خاوه‌ن ئیدئۆلۆژیه، نه‌ک ئیدئۆلۆژیک که له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌را هێنرابێت، به‌ڵکو خاوه‌ن ئیدئۆلۆژی رێبه‌ر ئاپۆیه که هه‌ڵقوڵیوی ناخی کوردستانه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکی تر بێته ناو تێکۆشانی ئاکتیڤی کوردستانه‌وه هیچ ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری نێگاتیڤی نابێت، به‌ڵکو فه‌رق و جیاوازیه‌کانمان باشتر ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وه‌ش هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی په‌ژاک دایه.
ستاندەر: پەیوەندییەكانتان لەگەڵ هێزە رۆژهەڵاتییەكان چۆنە، ئەوان پێیانوایە ئێوە لەكاتێكدا دەستتان كردۆتە شۆڕشى چەكدارى كە كورد لەوكاتەدا پێویستى پێنییە و بەڵكو دەبێت جارآ تا چانسێكى باش هێرشە چەكدارییەكان رابگیرێت. ئەو قسانەت تا چەند پێڕاستن؟ حاجى ئەحمەدى: مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت په‌یوه‌ندی هه‌یه و نیه. چاوپێکه‌وتن هه‌نه به‌ڵام هیچیان له ئاستێک‌دا نین که مرۆڤ بتوانێت چاوه‌ڕوانی هیندێک شتی جدی لێ بکات. هاوکات ئه‌وه‌ی که ئه‌و لایه‌نانه ده‌یڵێن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه نیه که باوه‌ریان به خه‌باتی چه‌کداری نه‌ماوه، به‌ڵکوو پێیان ناکرێت و ڕێگه‌یان پێ نادرێت.
ستاندەر: ئەى پەیوەندییەكانتان لەگەڵ حیزبە كوردیەكانى باشور؟ حاجى ئەحمەدى: هه‌تا ئێستاکه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له ئارادا نیه.
ستاندەر: ئێوە پەیوەندیەكانتان لەگەڵ پەكەكە لەسەر چ بنەمایەكە؟ حاجى ئەحمەدى: وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌تانم له سه‌ره‌وه داوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه‌ی لێ زیادبکه‌م که ئێمه و په‌که‌که خاوه‌ن یه‌ک ئیدئۆلۆژیهاوبه‌شین و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ینه یه‌کتر. هاوکات له کاتێکدا که ئێران و تورک به‌یه‌که‌وه له هاوکاریدانه و رۆژانه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له دژمان به‌رێوه ده‌به‌ن، ئێمه و په‌که‌که‌ش له هاوکاری پاراستنی داینه و خۆمان ده‌پارێزین.
ستاندەر: ئێستا ئێوە باسى كۆنفیدرالیزمى دیموكراتیك دەكەن و پێتانوایە چارەسەرى كێشەكانى رۆژهەڵات دەكات. چیتان كردووە بۆ بڵاوكردنەوەى ئەو فیكرەیە؟ حاجى ئەحمەدى: لێره‌دا پێویستی به هیندێک خۆ ره‌خنه کردن هه‌یه. له ئاستی پێویستدا هه‌تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌و فکره نوێیه و ئه‌و شێوازه چاره‌سه‌ریه بڵاو بکه‌ینه‌وه.
ستاندەر: لەگەڵ رۆشنبیر و سیاسییەكانى ناوخۆى رۆژهەڵات هیچ كۆنتاكتێتان هەیە. ئایا هیچ خوێندنەوەیەكتان بۆ ئەو فیكرەیە نوێیە كردووە لەگەڵ خەڵكە رۆشنبیر و سیاسییەكانى ئەو‌ێ؟ حاجى ئەحمەدى: بێ گومان، په‌ژاک هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه و راسته‌وخۆ له ناو ئه‌و گه‌له‌دا، به گشت چین و توێژه‌کانیه‌وه کار ده‌کات و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ر رۆژ شه‌هید ده‌ده‌ین و رۆژانه هه‌ڤاڵانمان ده‌که‌ونه ناو گرتووخانه‌کان و رووبه‌رووی ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام ده‌بنه‌وه. ئه‌و ڕه‌وته هزرییه‌ی که هه‌نووکه له ئارادا هه‌یه خۆی له خۆیدا خاڵێکی وه‌چه‌رخانه به‌ڵام هێشتاش کرچ و كاڵی پێوه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له گۆڤاره‌کاندا ده‌یبینین و ده‌خوێنینه‌وه جێگه‌ی دڵخۆشکه‌ریه. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وته پێویسته زیاتر خۆماڵیتر بێت و خۆی له هیندێک تێڕوانین و تێئۆری رۆژئاوایی که له‌گه‌ڵ راستینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان له ناکۆکی دایه ڕزگار بکه‌ن.
ستاندەر: ئەوەندەى ئێمە ئاگادار بین ئەو فیكرەیە نوێیە، خوێندنەوەى تازەى عەبدوڵا ئۆجەلانە بۆ كۆمەڵگا، بێگومان عەبدوڵا ئۆجەلان تەنها رۆژێكیش لە رۆژهەڵات نەژییاوە. ئەو فیكرەیە تا چەند لەگەلأ رۆژهەڵات دەگونجێت؟ حاجى ئەحمەدى: هزر و ڕامانی رێبه‌ر ئاپۆ، تێڕوانینی فه‌لسه‌فیه که سنووره سیاسیه‌کان هیچ واتایه‌کیان له‌و پێکهاته هزریه‌دا نیه. رامانێکه که نه ته‌نیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکوو هه‌نکوو وه‌ک رێگه‌چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا باسی لێده‌کرێت. تێڕوانینی رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ئه‌ساسی نرخاندنێکی به‌رفراوانی مێژووی مرۆڤایه‌تی تۆکمه بووه و هه‌وڵدانێکه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و ته‌نانه‌ت رووحی مرۆڤ له سه‌رده‌می ئێستاکه‌دا.
ستاندەر: چى بەو خەڵكانە دەڵێیت كە پێیانوایە وەزعى رۆژهەڵاتتان قوڕس كردووە لەسەر دانیشتووانى رۆژهەڵات؟ حاجى ئەحمەدى: ڕه‌وشی خه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تێکۆشانی ئازادی خوازی دژوار نه‌بووه، به پاسیڤ بوون و که‌مپ نشینی و ساز کردنی بۆشایه‌تی سیاسی ساز بووه. ره‌وشی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ژێر سیاسه‌ته نامرۆڤیه‌کانی کۆماری ئیسلامی که بۆته هۆی گیرۆده بوونی هه‌زاران جه‌وانی کچ و کوڕی کورد به ده‌رمانه هۆشبه‌ره‌کان، له‌شفرۆشی، قه‌یرانی ناسنامه و ناسیاسی بوونی کۆمه‌ڵگا خراپ بووه.
ستاندەر: رێكخستنەكانتان چۆنن لە رۆژهەڵاتدا، ئەى گوایە ئێوە تەنها لە شاخن و زۆر نەپڕژاونەتە ناوخۆى ئێران؟ حاجى ئەحمەدى: له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی ناتوانم زۆر باسی کار و خه‌باتی ناوخۆ و شێوازه‌کانی رێکخستنیمان بکه‌م به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه به ڕاشکاو بڵێم که خه‌باتی په‌ژاک و هه‌ڤاڵانمان له هه‌ر شوێنێک هه‌بوونیان هه‌یه. ئێمه به دروشمێک ده‌ستمان به کار کرد، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که له هه‌ر شوێنێک کوردێک هه‌بێت، ئێمه‌ش ده‌بێت له‌وه بین. نه‌ک ته‌نیا له‌ناو شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ڵکوو له خۆراسانیش هه‌بوونمان هه‌یه.
ستاندەر: گەنجانى ئاپۆچى لە تاران و باكۆ و تەواوى كوردستان و ئازەربایجانى غەربى و كەرمانشان بوونییان هەیە. لەم ماوەیە لە تاران جموجۆڵى ئەو بزاوتە بەدیكرا. ئێوە تا چەند ئاگادارى ئەو گروپانەن و تا چەندیش لەگەڵییاندا كۆنتاكتان هەیە؟ حاجى ئەحمەدى: ئه‌و مژاره پێویست به شی کردنه‌وه ناکات و هه‌ر وه‌ک پێم گووتن ئێمه له هه‌ر شوێنێک هه‌ین و له‌ته‌ک گه‌له‌که‌ماندا په‌یوه‌ندی چر و پڕ مان هه‌یه.
ستاندەر: داهاتووى پەكەكە و پژاك چۆن دەبینن؟ ئەى داهاتووى كورد و حكومەتى هەرێم لە باشوور؟ حاجى ئەحمەدى: ئه‌و پرسیاره زۆر به‌رفراوانه و ده‌توانێت له دیدارێکی تر دا به جودا وه‌لام بدرێته‌وه.
ستاندەر: بۆ تا ئێستا ئیشتان بۆ ئەوە نەكردووە كە پژاك وەك هێزێكى سەربەخۆ بناسێنن و تا ئێستا نەتانتوانیوە پژاك بە جییا لە پەكەكە پیشانبدەن. بۆ نمونە تا ئێستاش هەردووكتان هەر دەخرێنە خانەى تێرۆرەرەوە؟ حاجى ئەحمەدى: په‌ژاک له لایه‌ن هیچ ناوه‌ند، رێکخراوه یان ده‌وڵه‌تێکه‌وه له خانه‌ی تیرۆر دا ناگونجێندرێت جودا له ئێران و تورکیه. ئێمه هه‌وڵدانی خۆمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی که راستی بۆ هه‌موو لایه‌نێک نیشان بده‌ین به‌ڵام هیندێک جار هیندێک لایه‌ن به زانابوون نایانهه‌وى له‌و مژاره تێبگه‌ن و بۆ هیندێک ئامانجی هه‌رزان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن.
ستاندەر: دوا پرسیارم با تایبەت بێت بە تۆ. تۆ خۆت لە ئەوروپاییت و گەریلاكانیش لە قەندیل. تۆ بۆ لە ئەوروپاییت كاتى ئەوە نەهاتووە تۆش بێیتەوە شاخ؟ ئەى پێتوانییە لۆببى كورد لە ئەوروپا و ئەمریكا زۆر بێهێزە و پێویستە زیاتر هەوڵبدرێت بۆ گەیاندنى گوتارى كورد بە دەرەوە؟ حاجى ئەحمەدى: راسته من سه‌رۆکی په‌ژاکم به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکدا کار ده‌که‌م. به‌و پێیه مه‌جلیسی په‌ژاک کار و به‌رپرسیارێتی ئه‌ندامان ده‌ست نیشان ده‌کات و به پێی پێویست ره‌وانه‌ی شوێنی کاری ده‌کرێن. هه‌ر به‌و پێیه‌ش من هه‌نووکه له‌و ساحه‌یه‌دا کار ده‌که‌م و هه‌ر کاتێکیش به پێویست بزانرێت و بڕیار له‌سه‌ر بدرێت ئه‌وا شوێنی کار کردنه‌که‌م ده‌گوازمه‌وه. ئێمه وه‌ک په‌ژاک سیسته‌می کاری تاکه که‌سیمان ده‌رباز کردووه و هه‌ر کارێک له چوارچێوه‌ی سیسته‌م و به بڕیاری گشتی ئه‌نجام ده‌درێت.
|