حاجی و ئاواز.

فەرهاد کەریم
(زەردەشت ئاگرێک بەو ئاوە دابکا) تا چیتر( سەوزەلێ سەوزەلێ)*مان
بۆ نەلێن، منالانمان وەکو منالانی مۆزەمبیق لە زۆر شوێنی هەرێمە
ئازادەکەمان لە ژێر خێمە وانە دەخوێنن، گەورەکانیشمان رۆیشتن تا فێری
زانستی راوغ و بەرد هاویشتن بن، کورد کوشتن لە کۆماری خواو پێغەمبەران
ئاو خواردنەوەیە ،دەسەلاتی کوردی لە سەر ئاوازی تەوافق گۆرانی (تۆ لە
دووری ، من لە دوورم ، بەم جۆرە خۆشە دلداری)*مان
بۆ دەلێ ..ناوچە سنووریەکان مال وحالی خۆیان جێدلن لە ترسی تۆپ بارانی
حەسەن وح وسێن. لە ژێر رەحمەتی رۆکێتی فرۆکەکانی مەحەمەد ئابێ، وەکو
بلێی کورد کافرە و کوشتنی حەلالە ... منالانی دەستگێری شارەکەت
تینوویانە . ئاوی زمزم لە بیرمەکەن. گەر کاتیشتان هەبوو نوێژێکیش لە
عەرعەر بکەن. ئێمەش لە پێشوازی ئێوەی گەورە دەفەکانمان دەکوتین لەسەر
ئاوازی (ئەی خودا لەو ئاگر بارانە ، من بەبێ تۆ مالم وێرانە)*.
لەنگە و سەرکردە.
لەسەر دیواری بازاری لەنگەفرۆشەکان نووسراوە (هیوا، کار، بەخشین)
لەخۆڕا تووشی دلتەنگی هاتم، لە چرکەساتێک ملیۆنەها مایلم بری و
گەرامەوە شارەکەم پایەتەختی چاوزەقەکان. چ ببینم دروێنەی مافی
هاولاتیان و شەروال پیسی ئەو گەندەلستانە تاریکە و، فرکان فرکانێ و
پێشبرکێی یەکتر برینەوە و بخۆوبخۆ گوو بخۆیە . زەنگی تەلەفۆنەکەم
ئاگاداری کردەمەوە تۆزێ دوام خست تا بەسەرخۆم بێمەوە، لە کوێی
خۆشەویستەکەم؟، لە بازارە حەیاتەکەم. کەی دێیتەوە؟ رێگام بدە باکتێبە
جوان و رەنگینەکەی بێل کلینتۆن (GIVING)**
بدۆزمەوە و چوار دانەم گەر دەست کەوت. بینێرمەوە بۆجەنگەلستان بۆ چوار
سەرۆک تا رابەرانی ئێمە تۆزێک لە بەرێوەچوون و ئاستی وشیاری و بەکردار
مرۆڤدۆستانەی خۆیان بەرزکەنەوە. چییه ئازیزم تێکچووی؟ نە بە چاوی تۆ.
چی دەخۆی ئەمرۆ هەنگوینەکەم؟
گەر بکرێ تۆزێ گوو بۆ مافیاکانی ولاتەکەم.....
__________________________________________
* بە هیوام لە گەورەیی
ئەم گۆرانیە جوانانەم کەم نەکردبێتەوە لە دلەوە خۆشەویستن.
** بەخشین چۆن هەر یەک لە ئێمە
دەتوانێ جیهان بگۆرێت.
Farhad4Hamad@yahoo.com
|