٢٧\۴\٢٠١٠
هاژه عوسمان:
به ویستی خۆم ناتوانم به‌رنامه‌که‌م
پێشکه‌ش بکه‌م.

سازدانی: ئاشتی گه‌رمیانی
حه‌ز
و ئاره‌زووه‌کانی له راگه‌یاندنی
کوردی‌دا.. خه‌ونه‌کان زۆرن به‌ڵام..
خاتوو
هاژه عوسمان ئه‌و خانم و که‌سایه‌تی یه
راگه‌یاندنه‌ی که ماوه‌ی هه‌فت ساڵه له
بواری راگه‌یاندا کار ده‌کات، هه‌ر له رادیۆی
مه‌ده‌نیه‌ت وه تا ده‌گاته رادیۆی گه‌لی
کوردستان و پاشان سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستان وێستگه‌ی کاره
هونه‌رییه‌کانێتی ، که‌م جار وه زۆر جار مرۆڤێک ده‌بینیت ناسک وه هه‌ستێکی
به‌رز بۆ کاری هونه‌ری وه بۆ راگه‌یاندنی کوردی کار بکات له بواری
دروست کردنی راگه‌یاندندا وه بنه‌مایه‌ک بێت بۆ دروست کردنی ئه‌و
جیهانه‌ی که مرۆڤ خۆی پێویستی ده‌بێت ، به‌لام زۆر جاریش مرۆڤ هه‌رخۆی
بیر ده‌کاته‌وه که تا چه‌ند جێگا‌و رێگای خۆتی تیادا ده‌که‌یته‌وه ،
وه تاچه‌ند له ته‌له‌فزیونێک کاره هونه‌ری یه‌کانی خۆت جێبه‌جێ ده‌که‌یت،
تا چه‌ند بواره‌که رێگا ده‌دات به‌و جیهانه راگه‌یاندن و ئه‌ده‌بی یه‌ی
که مرۆڤ خۆی تیادا ده‌دۆزێته‌وه.. من بۆ زیاتر و ووردتر
له‌و دونیا هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌دا خاتوو هاژه‌م
ورووژاند به‌و خه‌ونانه‌ی که باسی لێوه ده‌که‌ین.
ئاشتی گه‌رمیانی:
خاتوو هاژه راگه‌یاندن چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌رێزتان؟
هاژه عوسمان:
راگه‌یاندن ئه‌و دونیایه که خه‌ونێکی مندالییم
بوو ویستومه و به‌رده‌وامیش ده‌مه‌وێ که خۆمی تیادا بدۆزمه‌وه، و
له رێگای راگه‌یاندنه‌وه بتوانم ئه‌و حه‌ز
و ئاره‌زوه‌ی که هه‌مه یاخوود ئه‌و په‌یامه‌ی که ده‌مه‌وێت به هه‌موو
که‌سێکی پێشکه‌وتووخواز که دونیای راگه‌یاندنی به‌لاوه جوان بێت بیگه‌یه‌نم،
هه‌ر بۆیه توانیوومه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێکی که‌میش
بێت بیگه‌یه‌نم به‌و که‌سانه‌ی که له دونیای خۆمدا ده‌مه‌وێت
بیانخوێنمه‌وه.
ئاشتی گه‌رمیانی:
تا چه‌ند خه‌ونه‌کانی به‌رێزتان جێبه‌جێ
بوون له‌ناو کاری راگه‌یاندندا یان له ده‌زگای راگه‌یاندندا؟
هاژه عوسمان:
ئه‌و خه‌ونانه‌ی که من خه‌ونم پێوه ده‌بینی ئه‌و جیهان و په‌ره‌دایسه
نه‌بوو که بۆچوونه‌کان نزیک بکاته‌وه له خۆی و وورده‌کاریی
له‌ناو راگه‌یاندا دروست بکات.. من به دونیایه‌کی ره‌نگاوره‌نگه‌وه
پێم هه‌ڵگرت بۆ ناو جیهانی راگه‌یاندن، به‌ڵام
به‌داخه‌وه سنووری کارکردن و قبوولکردنی بیر‌ورا زۆر کورت و ته‌نگه .
ئاشتی گه‌رمیانی:
کاری رۆژانه .. داواکارییه‌کان چین که
له‌و خانمانه‌ی له بواری راگه‌یاندندا
کار ده‌که‌ن و داوا ده‌کرێن؟
هاژه عوسمان:
زۆر جار که کارێک داوا ده‌که‌ن ویستی من نییه؟ ئه‌وان داوایان له من
هه‌یه، بواری داهێنانی من ده‌کوژن به‌و را
و بۆچوونانه‌ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه، بۆ
نموونه له ئه‌نجامدانی کارێک‌دا بۆچوونه‌کان
هی من نین من بۆچوونی خۆم هه‌یه به‌ڵام
ئه‌وان رێگا ناده‌ن که خانمان پێش بکه‌ون.
ئاشتی گه‌رمیانی:
بۆچی خانمانمان .. هه‌ر ماوه‌یه‌کی کورت له جێگایه‌ک کار ده‌که‌ن
دواتر واز ده‌هێنن؟
هاژه عوسمان:
ئه‌و په‌یامه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێ نایه‌ڵن و رێگا ناده‌ن..
ده‌ستخۆشیکردن نییه له‌و بواره‌دا و
زۆر جار بۆ مه‌رامه‌کانیان پێویستیان نامێنێ.
ئاشتی گه‌رمیانی:
ماندوێتی یه‌کی زۆر و هاوکارییه‌کی
که‌م، خزمه‌تێکی زۆر و پێزانینیکی که‌م.. به‌ره‌و
کام روو ده‌ڕوات؟
هاژه عوسمان:
به‌رپرسانی ده‌زگایه‌کان دهتڕوووخێنن..
وێرانت ده‌که‌ن، رێگا ناده‌ن و ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کت هه‌بێ یان
پێشنیارێکت هه‌بێ ئه‌وا به کۆنترۆڵی کۆنترۆڵدا
تێناپه‌رێت و رێگا ناده‌ن چونکه بیرکردنه‌وه‌کانی خۆیان ته‌نگ
و بێ سنووره. بۆیه ماندووبوونه‌کانمان
بێ به‌رانبه‌ره، پێزانینه‌کان که‌من به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات
که خزمه‌تکردن که‌م بێت له راگه‌یاندنی کوردی‌دا، ئه‌وان رێگرن ؟
هه‌ر کات خه‌ونه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن که جیهانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ریی
پڕ بێ له کاری داهێنان و تازه‌گه‌ریی و
هاوچه‌رخێتیی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵام
کاڵه مرۆڤێک هه‌ن به‌هۆی جۆره دروستبوونی رۆژگارێکه‌وه بوون به
رێنیشانده‌ری راگه‌یاندنی کوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا.. ئیدی قات و
بۆینباغ بۆ ئه‌وان و داهێنانیش بۆ ئه‌و
مرۆڤانه‌ی که ویستیانه تازه‌گه‌رییه‌ک
دروست بکه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
سلێمانی
|