حاکم قادر ڕاست
ده‌کات یان نێچیرڤان بارزانی؟

یوسف کانیمارانی
ماوه‌یه‌که‌وله‌چه‌ند بۆنه‌ی جیاجیاداسه‌رۆکی حوکمه‌تی پێشووخۆیمان لێ
ئه‌کات به‌شه‌ریفی ممه‌که،هه‌رچه‌نده وابزانم ئێستا له مه‌که‌ش شه‌ریف
نه‌ماوه، قۆڵی لێهه‌ڵماڵیوه باسی کێشه حیزبی وحکومیه‌کانی هه‌رێم ئه‌کات
وڕه‌خنه‌یان لێده‌گرێت به‌ڵام چۆن ڕه‌خنه‌گرتنێک،ئه‌گه‌ر که‌سێک شاره‌زای
شه‌ش ساڵ حوکمڕانی ئه‌ونه‌بووبێت بێ ئاگایه له‌وڕاستیانه،سه‌رۆکی
حوکمه‌ت نازانێت هیچ بیانوویه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابیان له‌ژێربه‌رپرسیارێتی
کوشتنی سه‌دان ژن وکچی کوردستان له‌ژێرپه‌رده‌ی شه‌ره‌ف وشه‌هیدکردنی
چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس وهه‌ڵکوتانه‌سه‌رده‌یان ماڵ وباره‌گای حیزبی و
ڕێکخراوه جیاجیاکان بباته ده‌ره‌وه، سه‌رۆکی حوکمه‌ت له‌ماوه‌ی شه‌ش
ساڵ سه‌رۆکایه‌تی کردنی حوکمه‌تی هه‌رێم بۆجارێکیش نه‌هات ڕه‌خنه له
ده‌ستێوه‌ردانی حیزب بگرێت له‌کاروباری حوکمه‌ت، کاک نێچیروان ئه‌گه‌ر
پێی وایه خه‌ڵک به‌وچه‌ند لێدوانه‌ساده‌یه‌ی ئه‌وخه‌ڵکی ڕق هه‌ڵساوی
کوردستان له‌چڕوچاره‌یان ئارام بکاته‌وه زۆر به‌هه‌ڵه چووه،تاکه شه‌نسێک
که جه‌نابیان وحیزبه‌که‌ی هه‌یبووه کرانه‌وه‌ی یه‌کێتی بووه به‌ڕووی
ڕه‌خنه‌کانی خۆی وئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ش که یه‌کێتی کرد به‌دووله‌ته‌وه،
ئه‌گه‌ر کاک نێچیروان پێی وایه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوکمڕانی
ئه‌و ده‌زگای ئاسایش وپێشمه‌رگه هیچ گوێیان له‌ونه‌گرتووه خۆلایه‌نی
که‌م ناتوانێت ئه‌وه‌مان پێبڵێت که‌ده‌زگای پاراستنی حیزبه‌که‌ی خۆیشی
گوێی لێنه‌گرتووه!! بۆ کاتێک ده‌یه‌هاله‌که‌سوکاری بێسه‌روشوێن کراوه‌کانی
شه‌ڕی ناوخۆچونه‌به‌رده‌می په‌رله‌مانی کوردستان که‌به‌رپرسی یه‌که‌می
ئه‌وشوێنبزرکراوانه ده‌زگای پاراستن وزانیاری بووه، بۆ سه‌رۆکی حوکمه‌ت
نه‌هات ڕاشکاوانه ئه‌وه‌ی ئێستا حاکم قادر ئه‌یڵێت به‌خه‌ڵکی بڵێت، سه‌رۆکی
کابینه‌ی پێنج بیرچوو له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چه‌ندین لێدوانی ژه‌هراوی
له‌دژی کورده‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان وته‌نها بۆدڵخۆشکردنی
دوژمنانی کورد، ئه‌گه‌ر بتوانین پرسیاری ئه‌وه له‌سه‌رۆکی کابینه‌ی
پێنج بکه‌ین تاکوێ باوه‌ڕی به‌و قسانه‌ی خۆیه‌تی که باس له ده‌وڵه‌تی
کوردی وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئه‌کات؟له‌به‌رانبه‌ر ئێمه‌و میوانه
تورکه‌کانیشمان هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌بێت؟سه‌رۆکی حوکمه‌ت له‌وه ئه‌چێت
بیه‌وێت به‌و قسانه په‌رژینێک له‌ده‌وری پارته‌که‌ی لێبدات وبیپارێزیت
له‌و گۆڕانکاریانه‌ی که‌به‌خۆشی بێت یا نناخۆشی ئه‌بێت هه‌موو کون وکه‌له‌به‌رێکی
ئه‌ووڵاته بگرێته‌وه،دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ره‌سی به مۆڕاڵی خه‌ڵک
هێناوه له‌وه‌زیاتر خه‌ڵک گوێ بۆ هه‌موو دروشمێکی بریقه‌دار ناگرێت
وبه‌ر له‌جه‌نابیان که‌م گوێمان له ووشه ترشوخوێ کراوه‌کانی کاک جه‌وهه‌ر
نامیقی هاوسه‌نگه‌ری نه بووه، کاک نێچیر ئه‌گه‌ر باس له‌کرانه‌وه‌وگۆڕانکاری
ئه‌کات ئه‌بێت به‌رله‌هه‌رشتێک بیرله‌وه بکاته‌وه ئایه ئه‌و شیاوی
ئه‌و پۆسته یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌یه که له‌حیزب وحوکمه‌ت ئه‌یگرێته‌ده‌ست؟
گه‌نده‌ڵی له‌وێوه‌ده‌ستپێده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتبم هه‌واونه‌فه‌سی
براده‌رانی گۆڕان له‌که‌لله‌ی داوه‌وباشیش ئه‌وه ئه‌خوێنێته‌وه که
گۆڕانێک به‌خواستی خۆت بێت وخۆت چیت پێ‌باش بێت ئه‌وه بکه‌یت بێگوێ
دانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد خراپ نیه !! گرنگ ئه‌وه‌یه
ناوت هه‌بێت.
زۆرم پێخۆش بوو حاکم قادری له‌مه‌ڕخۆمان که‌سێکی شاره‌زای ئه‌و بواره
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی داوه‌ته‌وه به نێچیروان که ده‌ڵێت زیاتر له‌چوارساڵه
ئه‌وده‌زگایانه‌ی سه‌رچاوه‌ی ده‌یان کاری ناشیرن له‌کوردستان له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی
حوکمه‌تن ،به‌و مانایه‌ش سه‌رۆکی کابینه‌ی پێنج به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر
هه‌ر پێشێلکاریه‌ک ، ئه‌و لێدوانه‌ی کاک حاکمیش ئه‌گه‌ر ڕاستبێت ئه‌وه‌ده‌رده‌خات
که‌هه‌موو ئه‌وڕه‌شه‌کوژییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌مێینه‌ی کوردکراوه‌وئیهان
کردن ولێدانی چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوسی کورد له‌ئه‌ستۆی بێتوانایی سه‌رۆکی
کابینه‌ی پێنج بووه، به‌ڵام پێویستمان به‌لێدوانی زیاتره بۆئه‌وه‌ی
بزانین حاکم ڕاست ده‌کات یان سه‌رۆکی حوکمه‌ت،وه‌ک عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت(
ڤاهرالنڤر) ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت ناکرێت حاکم درۆزن بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
حاکمیش خۆی به‌شێک نه‌بێت له گه‌نده‌ڵی..
فه‌ره‌نسا
saman175@hotmail.com
|