هانایەک لە خوێندکارانى پۆلى شەشەمى ئامادەیى
پێنجوێنەوە.
بۆ بەڕێز وەزیرى پەروەردەوە ولایەنەبەرپرسەکانى بوارى پەروەردە.
سڵاوى پەروەردەوزانست
..
بەڕێزان ئێمە وەکو خوێندکارانى پۆلى شەشەمى ئامادەیى لەخوێندنگەى
ئامادەیى پێنجوێنەوەلەشارۆچکەى پێنجوێن هاناتان بۆدەهێنین
وداوالەبەڕێزتان دەکەین کەچارەسەرێکى کێشەکانمان بۆبدۆزنەوە،چونکە
گەروابڕوات و بێ چارەسەربمێنینەوە ئەوا ئاییندەیەکى ڕەش چاوەڕێمانە
بۆیە والەخوارەوە بەچەندخاڵێک هەندێ لەگرفتە هەنوکەییەکانمانتان
بۆدەستنیشان دەکەین بەهیواى بەهاناوە هاتنتان :
1-وانزیکەى یەک مانگى خوێندنى ساڵى 2009-2010 تێپەڕدەبێت بەڵام تاکو
ئێستا ئێمەى خوێندکارانى پۆلى شەشەم لەم شارەدا تەنها یەک وانەمان
لەوانەکانى زمانى ئینگلیزى وفیزیا خوێندوەوبابەتى کیمیاش تاکو ئێستا
هەرنەخوێندراوە وهیچ مامۆستایەک خۆى ناکاتە خاوەنى.
2-لەئامادەییەکەماندا 8 مامۆستامان هەیەوخوێندنیش بە8 مامۆستا
لەئامادەییەکدا کە 500خوێنکارى هەبێت بەباشى بەڕێوە ناچێت وکەم وکورتى
زۆرى تێدایە ،بۆیە گەرفریاى ئەم ئامادەییە نەکەون ئەواخوێنکاران
وئامادەییەکەش خۆتان خۆش .
3-سەرەڕاى کەمى مامۆستا چەندمامۆستایەکیشمان دانراون بۆکارى سەرژمێرى
کردن کەیەکێکیان بەڕێوەبەرەکەمانە .
4-لەگەڵ کردنەوەى پەروەردە لەشارەکەماندا وتمان ئیترکێشەیەک نامێنێت
بەناوى کێشەى پەروەردەوە بەڵام بەداخەوە کێشەکان هێندەى تر زیادى
کردوزۆربەکەمى مامۆستا لەخوێندنگەکەماندا دەمێنێتەوە ئەویش بەهۆى بێ
شوێنى بۆمانەوەوبەکەم سەیرکردنیان لەلایەن بەرپرسانى پەروەردەى
شارەکەوە .
5-داواکارین بۆڕاست ودروستى ئەم کێشانەوبەدواداچونى زیاترتان بەزوویى
لیژنەیەک دروستبکەن وسەردانێکى ناوچەکە بکەن وخۆتان بەچاوى خۆتان حاڵى
پەروەردە لەم شارەدا ببینن وڕاپرسیەک بکەن لەناو خوێنکاران وکەس
وکاریشیاندا لەسەرپرۆسەى پەروەردەلە شارەکەدا وکەمتەرخەمى بەرپرسانى
پەروەردەى پێنجوێن کەهێندەى سەرقاڵى کارى سیا سى وسەردانکردنى
بارەگاحیزبیەکانن نیو هێندە بەلاى کارى خۆیاندا ناچن وبونەتەڕێگریش
لەبەردەم کەسانى شارەزادا.
لەکۆتاییدا دووبارە داوا لەبەڕێز وەزیرى پەروەردەدەکەین کەبەزوویى
بەهانامانەوە بێن گەرنا ئەوا بەناچارى واز لەخوێندن دەهێنین یاخود
بۆتەواوکردنى خوێندن ڕوولەشارەکانى تردەکەین کەئەوەى دوەمیان زۆرینەمان
توانامان بەسەریدا ناشکێت.
هەربژین بۆسەرخستنى پرۆسەى پەروەدەوفێرکردن.
_________________________
تێبینى:
گەرپێویست بکات ئەوا سەرجەم
خوێندکاران ئامادەی کۆکردنەوەى ئیمزان بۆ ئەو مەبەستە.
دەستەیەک لە خوێندکارانى پۆلى شەشەمى ئامادەیى لە شارۆچکەى پێنجوێن
dabanqader@yahoo.com
|