٢\١٢\٢٠٢٣
هاندانی منداڵانی
ئارەزوومەندی نووسینی چیڕۆک.

رەزا سـاڵح
چیڕۆکی
منداڵان، رۆڵێکی گرنگی لە فـێرکردن بە ئاسانی و لە پەروەردەکردنی دروست
و لە ئـاراسـتەکـردنی راسـت و لە دەروون ئاسـوودەیی و لە خـۆشی و شادیی
منـداڵانـدا هـەیە. هـۆکـارێکی گرنگە بۆ گەشـەکـردنی زەیـن و هـۆش هـزر
و زمـان و کەسایەتـیی هـاوسەنگی منـداڵان. چیڕۆکی منـداڵان، دەرگـاکانی
ژیـان بە هـەمـوو جـوانییەکـانییەوە لەسەر منـداڵان دەکاتەوە. گەشبین و
هـیواخـواز و ئازادیخـواز متمـانە بەخۆیان دەکات.
چـۆن هـانی منـداڵەکانتان دەدەن بۆ نووسینی چیڕۆک؟
(پـیکسلـیز) دەڵـێت: "بۆ ئەوەی منـداڵان بتوانن چیرۆک بنووسن، پێویستە
لە سەرەتادا بە خوێندنەوەی چیڕۆکی جۆراوجـۆر، بەپێی تەمەن و
ئارەزووەکانیان دەستـپێبکەن".
لەبـەر گـرنـگی رۆڵی چیڕۆک لە فـێرکـردن و لە پـەروەردەکـردنـدا،
پەروەردەکاران و ستافی مامۆستایان، حەزدەکـەن، کـە منـداڵان فـێری
شارەزایی چیڕۆکـنووسـین بـکەن. چونکە چیڕۆک شێوازێکی بەسوودە، بۆ ئەوەی
منـداڵان بیرۆکەکانیان رێکبخەن و لە لە چیڕۆکـدا دایـانبڕێـژن و زمـانی
نووسراو بەکاربهـێن، بۆ گەیانـدنیـان بە منـداڵان.
چـوونە ناو جیهـانی نووسینی چیڕۆک بۆ منـداڵان، نەک هـەر بـۆ منـداڵان
بەڵکـو بـۆ گەورەکانیش کارێکی ئاسان نیـیە. چونکە نووسینی چیڕۆک
پێـویسی بە بەهـرە و بە زمـان پاراوی و بە مانـدووبـوون هـەیە. پێویستە
هـەنگاو بە هـەنگاو دەست پێـبکات.
نووسینی چیڕۆک لە لایـەن منـداڵانەوە، رێگەیەکی خۆش و داهـێنەرانەیە،
لە بـواری رێزمان و رێنووس و زمان بە گشتی. بەڵام زانینی چۆنیەتی
دەستپێکردن بە نووسینی چیرۆکـێک زۆر جار قورسترین بەشە. باشتر وایە، لە
سەرەتاوە هـانی منـداڵان بـدەین بـۆ نووسینی کـورتە چیڕۆک.
بە کورتی باس لە بنەما سەرەکییەکان نووسینی چیڕۆک لە لایەن منـداڵانەوە
دەکەین:
١ـ خوێنـدنەوەی چیڕۆکی منداڵان: بۆ ئەوەی منـداڵان ببن بە چیڕۆکنووس،
پێویستە چیڕۆکی زۆر بخـوێنـدنەوە. تا لە شـێواز و لە ئامـانج و لە
زمـان و لە پێویستییەکانی نووسینی چیڕۆک بۆ منـداڵان بـزانن. پێویستە
دایکان و باوکان و مامۆسـتاکان، ئـەو پەرتووکانەیان بۆ دابین بکەن، کە
بە پێی تەمەنی منداڵان، چیرۆکی خۆش و ئاسانیان لەخـۆگرتـوون. چونکە تا
منـداڵان زیاتر خـوو بە خوێنـدنەوە بگـرن، زیاتر فـێردەبن و زۆرزانتر
دەبـن و ئاسۆی خەیـاڵ و بیـر و هـزریان فـراوانـتر دەبێت. زمـانیان
پاراوتـر دەبێت. منداڵان لە سەرەتاشەوە ئەوە تێدەگەن، کە هەر نووسەرێکی
منـداڵان شێواز و تەکـنیکی جیـاوازی لە نووسینی چیڕۆکـدا هـەیە.
٢ـ هەڵـبژاردنی بیـرۆکە: گـرنگە کە منـداڵان پێش ئـەوەی دەست بە
نووسینی چیڕۆک بکەن، بیرۆکەیان هەبێت، لەسەر جۆری چیرۆکەکانیان.
بەهـرەی دۆزینەوەی بیرۆکەی باش بۆ چیرۆک ئاسان نییە و بیرکردنەوەی وردی
دەوێت. دەتوانن بۆ بەهـرەی بیرۆکە سـوود لە سەرەتـا یا کۆتـایی هەنـدێک
لەو چیڕۆکانە وەربگـرن کە خـوێنـدوویانەتەوە. منـداڵان ئەنـدێـشەیەکی
فـراوانیـان هـەیە، دەزانـن کە چـۆن لە رێـگەی چـالاکـییەکـانی نووسینی
داهێنەرانەوە پەرە بە بەهـرەکانیـان بـدەن.
٣ـ ئامـانج لە نووسینی چیڕۆک: زۆر گرنگ و پێویستە منـداڵان ئەوە بـزانن،
کە پێش دەستپێکـردنیان بە نووسین، ئامانجـیان لە چیڕۆکەکانیان چـییە؟
بۆ کێی دەنووسـن؟ و بـۆچی دەینـووسـن؟هـەمـوو چیڕۆکـێک مەبەسـتـێک یا
پەیـامـێک لەخـۆدەگـرێـت، کە نووسەر دەیەوێت بە خوێنەرانی بگەیەنێت.
ئەو چیرۆکانە ریالیزمی بن، یا ئەفسانەیی بن. خوێنەران دەیانەوێـت سوود
و ئەزمـوون لە ئامـانجی و ئەو چیڕۆکانە وەبگـرن.
٤ـ دانانی پـلان و نەخـشەی نووسینی چیڕۆک: پێویستە منـداڵان نەخـشەی
نووسینی چیڕۆکەکانیان دابنـێن، دەتوانن هـێڵکارییەکیان بۆ رووداوەکانی
چیرۆکەکانیان هەبێت. هـەنگاو بە هـەنگاو ئـەم هـێڵکارییـە
جـێبەجـێـبکەن. وەک، چـۆن دەست بە نووسینی چیڕۆکەکانیان بکەن و چۆن
کۆتاییان پێبهـێنن. ئەوەش بزانن کە هەموو چیڕۆکـێکی بـاش بۆ منـداڵان،
سـەرەتـا و ناوەڕاسـت و کۆتـاییـان هـەیە.
٥ـ پاڵەوان و کارەکتەرەکانی چیرۆک: چیرۆک بەبێ کارەکتەر نابێت. پێویستە
منداڵانی چیرۆکنووس. کارکتەری سەرەکیی چیرۆکەکانیان بە باشی دیارییـان
بکەن و دیزاینیان بکەن، لەگەڵ رۆڵ و ئەرکەکان و تەمەن و توانایاندا
بگونـێن. ئەوە کارەکتەرەکانـن کە ژیان دەخەنەبەر چیرۆکەکان. ئەوانن
رووداوەکان بەرەو پێـشەوە دەبەن. کێشە و کردار دەهـێننە ناو ملمـلانێ و
شەڕەکەوە. مەرجـیش نییە کە کارەکان لـۆژیـکی بن. زۆربـەی چیڕۆکەکانی
منـداڵان، پاڵەوانی سەرەکییان (کـوڕ یا کـچی باشـن) و
دژەبەرەکانـیشـیان (کەسی خراپـن). کارەکتەری پاڵپشتی هەردوولاشیان هەیە.
بۆ کورتە چـێرۆک ژمارەی کارەکـتەرەکان کەمـترن. پاڵەوان و
کارەکتەرەکانی چیڕۆکی منـداڵان، مـرۆڤـن، یا ئاژەڵ و باڵـندە و
زینـدەوەر و شـتی تـرن. منداڵان هەمیشە لەگەڵ سەرکەوتنی پاڵەوانەکاندان،
ئەگەر لە پێناوی باشی و ئـازادی و ئاشتی و خێرخوازی و مـرۆڤـایەتیـدا
خەبات بکەن.
٦ـ ملمـلانێ لە چیڕۆک: پێویسـتە دایکان و باوکان و مامۆستاکان،
یارمـەتیی منـداڵان بـدەن، بۆ تێگەیشـتن لە چەمکی ململانێ لە چیڕۆکـدا.
هـانیان بـدەن بۆ دروستکردنی ململانێ لە چیڕۆکەکانیانـدا. توانای
سەرکەوتنی پاڵەوانەکان لەململانێـدا دەردەکەوێت. ململانێیەکانیش نابێـت
درێـژ و بـێزارکەربـن.
٧ـ زمـان لە چیڕۆکی منـداڵان: بێگـومـان زمـان گـرنگـترین فـاکـتەر و
کـۆڵـەکەیە لە چیڕۆکی منداڵانـدا. نووسینی چیڕۆکی منـداڵان، بە
زمـانێکی پەتی و پـاراو و شیرینی کوردیمـان. بە بەکـارهـێنانی وشـەی
ئاسـان و واتـازانـراو و رسـتەی کـورت. مـەرجی چیڕۆکی باش و سەرکەوتووی
منداڵانە. بە داخەوە بەشێکی زۆری منداڵانی کوردمان، بە هـۆی ئـەوەی کە
لە تەمـەنـێکی بچـووکـدا ناخـوێـننەوە و نانـووسـن، یان بە زۆری بە
هـۆی ئـەوەی کە دەوڵەتـانی داگیرکەری کوردسـتان، بە تـۆبـزی و بە
زۆرداری، لە قـوتابخـانەدا زمانی خۆیان بەسەر منـداڵانی کوردمان
سەپـانـدوون و خـوێنـدنیشیان بە زمانی کوردی قـەدەغـەکـردوون. هـۆی
سەرکـیی لاوازی منـداڵانی کوردمانە لە زمـانی کوردیـدا. لایەکی کەشەوە،
دوو رێنـووس و نەبوونی زمانێکی ستانـداردی یەکگرتووی کوردی، هـۆیەکی
تری لاوازیی خوێندنەوە و نووسینی منداڵەکانمانە بە زمانی کوردی.
٨ـ کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان: کات و شوێن دوو رەگەزی سەرەکین لە
چیرۆکدا. بەبێ کـات و شـوێن لێکـدانەوە بۆ رووداوەکان ناکرێت. چونکە
کات و شوێـن رۆڵـێکی گرنگیان هـەیە لە بنیاتنان و لە ریـزبەنـدیی
رووداوەکانی چیرۆک. بۆیە پێویستە کات و شوێنی رووداوەکان دیاریـبکەن،
کات ئەو ماوەیەیە کە رووداوەکانی چیرۆکەکان تێیاندا روویان داوە یا
روودەدەن، وەک: بەهار، هاوین، شەو، رۆژ، رابردوو، ئێستا، داهاتوو، ...هـتد.
شوێنیش ئەو چـوارچـێوەیەیە کە رووداوەکان تێـیدا روویان داوە یا
روودەدەن، وەک: ماڵێکی ئاوەدان، قـوتابخانە، پارکێک، سەیرانگایەک،
دارستانێکی ئەفـسووناوی، ئەشکەوتێک، زەوی، بۆشایی ئاسمان، دەریا،
گوندێک، شارێک، کوردستان، کەرکوک، یا وڵاتێکی کە،... هـتد. پێویستە
منداڵانی چیرۆکنووس، پێش دەستپێکـردن بە نووسین، لە خەیـاڵ و
هـۆشیانـدا، کـات و شـوێـنی روودەوەکـانی چیڕۆکەکـانیان دیـاری بـکەن.
٩ـ دیالـۆگ لە چیڕۆکی منـداڵانـدا: دیالـۆگ یەکـێکە لە کـۆڵەکەکانی
بنیاتـنانی چیڕۆکی منـداڵان. دیالـۆگ بـریتییە لە گـفتوگـۆ لە نێوان
دوو کارەکتەر یا زیاتردا، مرۆڤ بن، یا ئاژەڵ و باڵندە و رووەک و
زیندەوەر و شتی تر. منداڵانی چیرۆکنووس، دەتوانن سوود لە ئەزمـوونی
چیڕۆکنووسانی تر وەربگـرن.
١٠ـ خاڵی وەرچەرخان لە چیرۆکی منداڵان: بە زۆری خاڵی وەرچەرخان لە
ناوەڕاستی چیڕۆکی منداڵان دایە. یارمەتیـدەرە بۆ ئەوەی چیڕۆکەکە
سەرنجـڕاکێش بێت. دەکرێت وەرچەرخـان، ساتێکی دۆزینـەوە بێـت، یان
کاتـێک بێـت کە کارەکـتەرێک، هـێزێکی لە تـوانـابەدەری تـرسناک
بـدۆزێتـەوە. واتە کارێـکی کـوتـوپـڕ و چـاوەڕوان نەکـراوە.
١١ـ دانانی خاڵبەندی لە شوێنئ خۆیاندا: پێویستە منداڵانی چیڕۆکنووس،
فـێری دانانی خاڵبەندییەکانـبن لە شوێنی راستییاندا.
١٢ـ نووسینی چیڕۆک لە ئینتەرنێتـدا: دایکان و باوکان دەتـوانـن،
ئیمـێڵێک بو منـداڵە چیڕۆکنووسەکانیان بکەنەوە، بۆ ئەوەی چیرۆکەکانیان
لە ئینتەر ێتدا بنووسن. چونکە نووسـین لە ئینـتەرنێـت دا، خـۆشی و شادی
و شارەزایی بە منـداڵان دەبەخـشـێـت.
١٣ـ پیاچـوونەوە بە رەشـنووسی چیڕۆک: دوای ئـەوەی کە منـداڵانی
چیڕۆکـنووس، لە نووسینی رەشنووسی چیڕۆکەکانیان دەبنەوە، پێویستە
دووبارە و سێبارە بە وردی بە چیڕۆکەکانیاندا بچـنەوە، دوایش بیانـدەن
بە دایک و باوکیان یان بە مامۆستاکانیان یان بە چیرۆکنووسێکی گەورە بۆ
منداڵان، بۆ ئەوەی لە هەموو روویەکەوە، سەرنج و تێـبینییەکانیان
دەرەبـارەی چیڕۆکەکانیان دەربـڕن و هەڵـەکانیان بـژاربکەن. سوودیش لە
رەخـنە و لە پێشنیار و لە رێنماییەکـانیان وەربگـرن.
١٤ـ هـانـدان و پیـرۆزبـایی و دەستخـۆشی: دایـکان و باوکان و
مامۆسـتاکان، رۆڵـێکی سەرەکی و گرنگـیان هـەیە، لە هانـدان و لە
پشتگیریکردن و رێنمایکردنی منداڵەکانیان و قـوتابییەکانیان. لە نووسین
و درێـژەدان بە ئـەو چیڕۆک و هـۆنـراوە و پەخـشانانەی کە منـداڵەکانیان
دەیانووسن. هانـدانیش شێوازیان زۆرە. هانـدانەکە گەر خەڵاتێک بێـت، یا
پیرۆزبایی و ئافـەرین و دەستخۆشی و چەپڵەلێـدان بێت. دەست کـێشان بە
دەستا بێت. مایەی دڵخۆشی و پێـزانین و رێـزن بۆ منداڵانی نووسەر.
دەکرێت زیاتر هـانیان بدەن بۆ ئـەوەی چیڕۆک یا هـۆنـراوەکـانیان بۆ
گـۆڤـارەکانی منـداڵان بنێـرن بـۆ بڵاوکـردنەوە.
پێویستە ئەوەش بڵـێین هەرگـیز نابێت، گاڵـتە بە نووسینەکانی منـداڵان
بکەن، یان پێیان پـێبکەنـن و تەریـقـیان بـکەنەوە.
١٥ـ کۆتـاییەکی دڵخۆشکەر و هـیوابەخـش: پێویستە منـداڵان ئەوەش بـزانـن،
پێویستە کۆتـایی چیڕۆکەکانیان بە چـارەسەرکـردنی کـێشەکان کۆتاییان بێت.
کۆتاییەکانیشیان بە گەشبینی و بەهـیوابەخـشین و بە سەرکەوتن و بە خۆشی
کۆتاییان بێت. هەرگیز نابێـت کۆتـایییەکانی چیڕۆکی منـداڵان، بە
کارەساتی تـراژیـدیا و بە رەشـبینی و بە نائـومیـدی و شکـستی و ناخـۆشی
کۆتـاییان بێـت.
هـیچ بە دووریشی مەزانـن، کە لەنێـوان منـداڵانی ئەمـڕۆی
ئارەزوومەنـدانی نووسینی چیڕۆک، لە داهـاتـوودا چیڕۆکـنووس و
رۆمـانـنووسی باشیان تێـدا هـەڵـبکەوێـت.
٢٠٢٣ - نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|