١٨\٥\٢٠١٩
هانی کەس نادەین
شوێنی خۆی جێبهێڵی یان لێی بمێنتەوە.*

دەشتی جەمال
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆن سیاسه‌تمان ئه‌وه نییه هانی خه‌ڵک بده‌ین که‌شوێنی
خۆیان به‌جێ بهێڵن و ڕێگای په‌نابه‌ری بگرنه به‌ر، هاوکاتیش هانی که‌سیش
ناده‌ین به مانه‌وه له هه‌ڵومه‌رجێکدا که بژاردەی خه‌باتکردن
نابێته بژارده‌یه‌ک بۆ گۆڕینی دۆزەخێک که مرۆڤەکانی تێدا ڕاگیراوه.
به‌م جۆره‌ش له سه‌رێکه‌وه ئێمه پێویستمان به‌وه‌ها هاندان و
بانگه‌شه‌یه‌ک نییه تا خه‌ڵکی ڕوو له ژیانی په‌نابه‌ریی بکه‌ن، چونکه
هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی په‌نابه‌ری له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک و
له جیهانی ئه‌مڕۆدا، ئه‌وه‌نده ته‌وژمێکی بابه‌تیی و به‌رفراوانه که
پێویستی به بانگه‌شه‌بۆکردن نییه. به تایبه‌تیی په‌نابه‌ریی وه‌ک
دیارده‌یه‌کی سه‌رده‌م، ریشه‌ی له سیستەمی سه‌رمایه‌داریی و
ناکۆکیه‌کانیدایه، قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌کان، جه‌نگ و
پێکدادانی هێزه‌کان، تا داڕمانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا و نه‌مانی ئاسایش و
ژیان.. که له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته بۆرژوازییه‌کاندا
کردۆته گۆشه سه‌ره‌کییه‌کانی سیناریۆی ره‌ش له سه‌رده‌می ئیستاماندا،
شه‌پۆڵه‌کانی په‌نابه‌ریی و هه‌ڵهاتن له زێدی خۆی له پاڵ بێکاریی و
هه‌ژاریی و تێکچوونی ژێنگه و بلاوبوونه‌وه‌ی ده‌رد و نه‌خۆشیییدا
کردۆته دیارده‌یه‌کی هەمیشەیی له جیهانی ئه‌مڕۆدا، دیارده‌یه‌ک که
ئیتر پێوستی به هاندانی که‌س نییه تا رێچکه و سه‌ره‌ی بۆ بگرێ.
له سه‌رێکی تریشه‌وه ئێمه بڕوامان به ئازادیی هه‌ڵبژاردنی شوێنی
ژیان و نیشته‌جێبوون و کۆچ و گۆیزانه‌وه‌ی ژێانی هه‌ر تاکێکە، ئه‌مه
به مافی هه‌ر کەسێک ده‌زانین، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ش بە کاری خۆمان
نازانین که هانی که‌سان بده‌ین به مانه‌وه له شوێنی خۆیان، ئه‌ویش
به‌و بارەوە که مانه‌وه ببێته مایه‌ی ته‌حه‌مولکردنی هه‌زار و
یه‌ک مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه و کوشتار و برسێتیی و چه‌ندین ده‌رده‌سه‌ریی
تر، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئێمه به سیاسه‌تی خۆمانی ده‌زانین له‌م باره‌وه
ئه‌وەیه که:
یه‌که‌م: له ئاستێکی گشتیدا بانگه‌شه بۆ خه‌باتێکی شۆڕشگێرانه‌ی
چینایه‌تی ده‌که‌ین که ڕێگا چاره‌ی گۆڕینی دۆخی ئێستای کوردستان و له‌به‌ینبردنی
زه‌مینه‌کان وئه‌و هۆکاروهه‌لومه‌رجه ئالۆسکاوه‌ی که پاڵ به
خه‌ڵکه‌وه ده‌نێت به ناچاری ڕیگای په‌نابه‌ری بگرنه‌به‌ر، ده‌خاته‌به‌رپێی
خه‌لکی کوردستان و داواده‌که‌ین که هاوڵاتیانی کوردستان چ له‌ناوخۆی
کوردستان و چ له‌ده‌ره‌وه‌دا ئه‌م ڕیگایه به‌ڕیگای ڕزگاری له‌دۆخی
ناهه‌مواری ئێستا هه‌لبژێرن و وه‌ک ڕیزێکی خه‌باتکارانه یه‌کگرتوان
له ژێر ئالاکه‌یدا کۆببنه‌وه.
دووەم: له‌ئاستێکی تایبه‌تردا هه‌وڵده‌ده‌ین که کێشه‌و گرفته‌کانی سه‌رڕیگای
ژیانی ئاواره‌یی وپه‌نابه‌ری له‌سفر نزیک بکه‌ینه‌وه بۆئه‌مه‌ش جگه
له دانی ڕێنمایی وئامۆژگاری، ئه‌وه‌ی له‌توانماندابێت ده‌ستی هاوکاری
و کۆمه‌ک درێژده‌که‌ین تا ئه‌وانه‌ی ناچار کراون ڕیگای په‌نابه‌ری
بگرنه به‌ر به‌که‌مترین ده‌رده‌سه‌ری بگه‌نه که‌نارێکی ئارام و
لایەنی که‌م لە ژیانێکی ئاسۆده به‌هره‌مه‌ندبن.
مێژوی خه‌باتی فیدراسیۆن ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که‌ئێمه هه‌میشه به‌شێک
بووین له‌به‌ره‌یه‌کی چینایه‌تی وئینسانی که‌به‌رده‌وام تێکۆشاوه له
ریزی دژ به فه‌زای جه‌نگ وگێژاوی سیاسی ونائارامی کۆمه‌لایه‌تی، ئێمه
به‌شێک بوین له‌وخه‌باته‌ی که له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌دژی
زولم وسته‌مگه‌ری له‌ئارادایه. خه‌باتی به‌ره‌یه‌کی پێشکه‌وتنخواز که
گۆرینی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌ئاراسته‌ی ژیانێکی ئازاد‌و خۆشگوزه‌ران
و مرۆڤدۆستی کردۆته ئامانجی خۆی وبروای وایه ئه‌گه‌ر رۆژگاریک پارسه‌نگی
هیز له به‌رژه‌وه‌ندی چینی کڕیکارو خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش وئازادیخوازان
بگۆڕدرێ وکیشه سیاسی و ئابووری کۆمه‌لایه‌تیه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌دا
چاره‌سه‌ر بکریت که‌ئازادی وخۆشگوزه‌رانی ودابینکردنی ئه‌منیه‌ت سه‌قامگیربکات
وسیسته‌مێکی حکومرانی وا له‌سه‌رکاربێت که حورمه‌ت وکه‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان
بنه‌مای به‌ڕیوه‌بردنی ولات بێت، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ده‌کرێ دیارده‌ی
رووکردنه هانده‌ران به ڕێگای پر ده‌رده‌سه‌ری و تراژیدیای خه‌مناک که‌م
بکاته‌وه، به‌لکو مافی بینینی دنیا‌و سەفەرو هاتووچۆ قانونی بکاته‌وه
و وه‌ک مافێک تاکی کۆمه‌لگای لێ به‌هره‌مه‌ند بکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران سه‌رباری ئه‌وه ئه‌رکانه‌ی
بۆ خۆی داناوه كه وه‌لام به کیشه‌و گیروگرفته‌کانی په‌نابه‌ران
بداته‌وه، له‌یه‌که‌م رۆژی هه‌لبژارده‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر
تاکێکی کۆمه‌لگای کوردستانه‌وه هه‌وڵیداوه ڕینۆێنی دروست بخاته به‌رده‌م
په‌نابه‌ران وئاشنایان بکاته‌وه به مافه‌کانی خۆیان بۆ کۆێ بچن باشه
،چی بکه‌ن باشه وه چۆن نه‌که‌ونه به‌رده‌م یاری بانده قاچخچیه‌کان
وئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌کانه‌وه ده‌که‌ن.. له‌رابردوودا وه‌لامی
چه‌ندین ئیدعا و زانیاری ناڕاستمانداوه‌ته‌وه که گه‌یشتۆته به‌رده‌م
نۆێنه‌ران و هه‌لسوروانی فیدراسیۆن له ولاته جۆراجۆره‌کان به‌تایبه‌تی
وولاتی تورکیا ....هه‌روه‌ها فیدراسیۆن هه‌وڵده‌دات په‌نابه‌ران خۆیان
ئیراده بنۆێنن و ڕێکخراو و یه‌کگرتویان بکات به ئاسۆیه‌کی مرۆڤ
دۆستانه‌و وسیاسی ، تا بتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن وه خۆشیان وه‌ک
هێزێکی کاریگه‌ر بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانیان بێنه مه‌یدان، ده‌وریان هه‌بێت
له ئالۆگۆڕه سیاسی وکۆمه‌لایه‌تیه‌کانی کوردستان، چونکه سه‌رئه‌نجام
هه‌رئاڵوگۆڕێک له‌باشبوونی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان به‌دڵنیایه‌وه ده‌ستکه‌وتێکه
بۆ که‌مکردنه‌وه ی رووکردنه هاندەران و دیارده‌ی په‌نابه‌ری . زیاتر
له‌مانه‌ش فیدراسیۆن هه‌ولده‌دات په‌نابه‌ران له وکۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه بزانن و به‌شێک
بن له‌وجولانه‌وه ناره‌زایتیانه‌ی کریکاران وحیزب و رێکخراوه چه‌پ
وکۆمۆنیسته‌کان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی راسیستی و نه‌ژاد په‌رستانه و
سیاسه‌تی سک هه‌لگوشین.
ڕاستی ئه‌وه‌یه تا کوردستان له نیو قه‌یران و سه‌رگه‌ردانی و پشیوی
کۆمه‌لایه‌تی و نادیاری چاره‌نوسیدا بخولێته‌وه، به‌ده‌ر له ویستی
ئیمه که‌سانێک هه‌ن که نائومید ده‌کرین و ڕێگای واقعی خۆیان وون ده‌که‌ن
به ناچار بۆ رزگار بوون له ودۆخه ،رێگای هانده‌ران هه‌لده‌بژیرن و
ئیمه‌ش ئه‌رک و به‌رنامه‌ی ئەوپەری چالاكمان ئه‌وه‌یه هاوکاریان بکه‌ین
و وه‌لام به پیداویستیه‌کانیان بده‌ینه‌وه‌و له پالیاندا رابوه‌ستین.
، ڕێگه‌یان پینیشانبده‌ین كه نه‌که‌ونه ده‌ست ئه‌و بانده‌قاچخچی
ویژدان مردوانه تا ده‌ستیان ببڕن و فێڵیان لی بکه‌ن، ناچار نه‌بن
ڕێگای سه‌ختی ده‌ریاو زه‌ریاو که‌شتی مه‌رگ هه‌لبژیرن وخۆیان و خیزان و
مناڵه‌کانیان بخه‌نه به‌رده‌م ڕیسک و مه‌ترسی ، حورمه‌ت وکەسایەتیان
نه‌شکێنن.. ئه‌وکه‌سانه به ئاسانترین شێوه وکه‌م ده‌رده‌سه‌رترین
ڕێگا مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن له وولاتانی ئه‌وروپا. هه‌ر بۆیه
بلاوکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی فیدراسیۆن بۆ گه‌یشتن به‌که‌نه‌دا به
ڕێگای سپانسۆر، هه‌ولێکه له‌و راستایه‌دا.
___________________________________________
* ئەو
وتارە وەڵامێکە بۆ خوێنەرێکی ''بۆ پێشەوە'' کە لە بەرامبەر
بڵاوبوونەوەی بابەتێکی نوێنەری فیدراسیۆن له توركیا لە ژمارەی پێشووی
''بۆ پێشەوە''دا دەڵێت: "هانی خەڵک دەدەن بۆ دەرچوون، هەروەها
قاچاغچێکان سوودمەند دەبن لەو کارە، قاچاغچێکان خواخوای قسەیەکیانە لە
ڕۆژنامەیەکەوە، دوو ئەوەندەی تری پێوە دەنێن بە قازانجی خۆیان. حیزبی
سیاسی خوازیاری هاتنە دەرەوەی خەڵک نییە لەو شوێنەی بە شوێنی کاری
سیاسی خۆی دەزانێت، بەڵکوو ڕێگای خەباتیان نیشان دەدات.
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|