هاشوهووشی هه‌موو لیسته‌کان سه‌لکێک توور ناهێنێ بۆ خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان.
لیستی په‌نجاوپێنج و لیستی نه‌وشێروان و لیستی چوار حیزبه‌که باس له پێشێلکاریی و ساخته‌ی ده‌سه‌ڵات (یه‌کێتی و پارتی)ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی بیست‌وپێنجی ته‌مووز.. چونکه به‌رامبه‌ر لیستی کوردستانیی دۆڕاون، ئه‌گه‌ر لیستی کوردستانییش بیدۆڕاندبا ئه‌وا ئه‌ویش باسی له پێشێلکاریی لیسته‌کانیتر ده‌کرد، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و لیستانه هیچیان راستگۆ نین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان و چه‌نده‌ی بۆیان بکرێ فرتوفێڵ له میلله‌ت ده‌که‌ن، بۆیه خه‌لکی کوردستان به‌گشتی و خه‌لکه هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌که به تایبه‌تیی بۆیان گرنگ نییه کێ درچووه یان کێ ده‌رده‌چێ چونکه بۆ ئه‌وان هه‌ر (به روبه‌ی قورقوره ده‌بێ) و هه‌ر ئه‌و ژیانه سه‌خته ده‌بێ که ئێستا تێیدانه، ئه‌گه‌ر به‌شدارییشیان کردووه له هه‌ڵبژاردن ئه‌وا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان - جگه له‌هه‌ندێک خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵات - له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا ژیان له‌به‌رده‌ستی حیزبه‌کانه له‌ترسی بڕینی بژێوی ژیانیان ده‌نگیان به یه‌کێک له لیسته‌کان داوه، ده‌نا هه‌موو که‌سێک ئه‌وه ده‌زانێ که هیچ یه‌کێک له‌و لیستانه نوێنه‌ری گه‌ل نین.. چونکه ئه‌وانه نه به‌دوای دابینکردنی ژیان و گوزه‌رانێکی شایسته به خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ن نه به‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ کوردستانه‌وه‌ن. که‌واته هاشوهوشی هه‌موو لیسته‌کان سه‌لکێک توور ناهێنێ بۆ خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان و ئه‌وه ته‌نیا له‌پێناو ده‌سه‌لاتی خۆپه‌رستانه و چاوچنۆکانه‌ی به‌رپرسه حیزبیی و حکومییه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندووبوونی خه‌ڵک چه‌نده‌ی بۆیان بکرێ دزینی سامانی گه‌ل له‌نێو ده‌ستوور و یاساکانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بچه‌سپێنن و هه‌ر خۆیان بۆ خۆیان به ره‌وای بزانن.
ئه‌مڕۆ ٢٧\٧\٢٠٠٩
|