په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٢\٢٠١٥

ھاتنەناوەوەی لەشکری تورک بۆ عێراق.

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د    

 
ئەوەی ‌بارودۆخە سیاسیەکانی ئەمڕۆ بخوێنێتەوە گەشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە ئەم شەڕەی عەرەب لە عیراق و سووریا بە داعشیشەوە دوو جەمسەری سەرەکی ھەیە ئەویش جەمسەری شیعە کە حکومەتی ئەسەد و ھاوپشتی ئێرانە وەک جەمسەرێک و جەمسەری دووەم بریتیە لە سونەکانی عیراق کە شەریکێکی ڕاستەقینە نین لە حکومەتی عیراق و ناوچەکانیان بە گورگان خوارد دراوە وەک ڕومادی و ئەو سێ گۆشەیەی کە ئەگاتەوە بە موسڵ و ئەم جەمسەری سونیەش پێک ھاتووە لە سونەکانی عیراق و حکومەتی تورکیا و سعودیە و قەتەر و کوێت، ئەوەبو شیعەکان ھێزی ( حشدی شعبی ) یان دروست کرد کە بە ڕاھێنانی سەربازی و یارمەتی چەکی ئێرانی و پێشڕەوایەتی ئێران ئەچێت بە ڕێوە، ئەم حەشدە شەعبیە کەسانی ڕەگەز پەرستی تا سەر ئێسقان دژ بە سوونە ناسراون و ئەوەبو کە تکریتیان ڕزگار کرد کەمتریان لە داعش نەکرد بەو شارەو ھەموویان وێران و تاڵان کرد، تا ئەوکاتەش کۆمەڵێک لە عەشایەرەسونەکانی دەوری کەرکووک و تکریت لەو حەشدە بەشدار بوون بەڵام کە ئەوەیان بینی کشانەوە و موچەکانیشیان بڕا، لە بەرانبەری ئەماندا سونەکانیش بیریان لە دروستکردنی ھێزێکی بەرانبەری ئەوان کردەوە بەناوی (الحشد الوطنی) کە ئێستا ژمارەیان ٨٦٠٠ کەس ئەبێت، ئەمانە فرسەتی ھاوکاریان بۆ ڕەخساوە لە دوولاوە و ھەر لایەکیش بە گوێرەی سیاسەت و بەرژەوەندی خۆی، لای یەکەمیان ئەمریکایە، ئەمریکا کاتێک ھەستی بە ترسناکی ئەو نا بەرانبەرییەی شیعەو سونە کرد لە ناوچەکەداو بینی کە حکومەتی شیعە دەربەستی بەرژەوەندیەکانی ئەوان نایەت و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئەبێ بە کلکی ئێران و خەریکی ھاوپەیمانیە لەگەڵ ئیران لە لایەک و لەگەل روسیاش لە لایەکی تر بۆیە بیری لەوە کردەوە لە بەرانبەریان سونەکان بەھێز بکات، لایەنی دووەم تورکیایە ئەمیش لەلایەک لە دژی ڕوسیاو لەلایەکی تریش ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر لەگەڵ حکومەتی تورکی و (الحشد الوطنی)دا بکەن لە ڕزگار کردنی موسڵ بە مەرجێ ئەوانیش دوایی شەڕی پەکەکەو یەپەجەیان بۆ بکەن و لە ناوچەکانی ئێستایان (حەسەکەو) (کۆبانێ) دەریان بپەڕێنن ھەربۆیە موچەی ئەو ھەشت ھەزارو شەشسەد کەسە لە لایەن تورکیاوە ئەدرێت بە بڕی ٥٠٠ دولار بۆ ھەر کەسێک و چەندین دەبابەو چەکی سوک و قورسیشی پێداون، ئەمانە جگە لە ھاوکاری سعودیەو قەتەریش کە وەعدی باشیان داوە بۆ ھاوکاریان.


پارتی دیموکراتی کوردستان وەک بێئاگا لەو زانیاریانەی سەرەوە باوەڕی بەوە کردووە کەئەو لەشکرەی تورکیا بە نیازی مەشق و ڕاھێنانی پێشمەرگەو ھاوکارەکانی ڕسیل نوجیفی ھاتون و کارەکەیان لەوێدا کۆتایی دێت، ھەروەھا لە میدیاکانیشەوە ئەوە ئەڵێنەوە کە گوایە بە ڕەزامەندی حکومەتی عیراقی ھاتووە، بەڵام حکومەتی عیراقی کەوتە ھەڕەشەی ئەو سەرپێچیەی تورکیا بەڵام تورکیا وەرەقەیەکی ھێناوەتە پێشەوە کە کاتی خۆی لەگەڵ ڕژێمی سەدام مۆری کردووە کە ھەریەکەیان ( عیراق و تورکیا ) بۆی ھەیە سنووری ئەوی تر ببەزێنن لە پێناوی قەڵاچۆکردنی نەیارەکانیان بەڵام تانەی حکومەتی عیراقی لەو رێکەوتنە ئەم خاڵانەی خوارەوە:


١- ئەو ڕێکەوتنە بۆ پانتایی ٢٥ کم چونە ناوەوەیە بەڵام تورکیا ١٠٠کم ھاتۆتە خاکی عیراقەوە.
٢- ئەو ڕێکەوتنە باسی ھاتن و گەڕانەوەیە نەک دروست کردنی لەشکرگە ( معسکر ).
٣- ئەو ڕێکەوتنە ھەڵئەوەشێتەوە چونکە باسی لە نەیارانی سەدام کردووە بەڵام ئیستە نەیارانی سەدام لەسەر حوکمن.


لە لایەکی ترەوە تورکیا جەخت لەسەر ئەوە ئەکاتەوە کە ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی دوای سەدام تازەکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ و ھەندێک لە بەندەکانی لێگۆڕاوە.


بەڵام بە گشتی ئەم ڕێکەوتنەی (الحشد الوطنی) و تورکیا و ھێنانی ھێزی تورکیا بە زەرەری کورد ئەشکێتەوەو ئەو واقعە بە چاوی خۆمان ئەیبینین لە دوای ڕزگارکردنی موسڵ، چونکە ئەوەتا ھەر ئێستا (ئەسیل نوجیفی) باس لەوە ئەکات کە زۆر ناوچە گوایە عەرەب نشینن و کورد و پێشمەرگە و پەکەکە عەرەبەکانیان دەرکردووە لەوناوچانە وەک (شەنگال) کە ئەو ئەڵێ (سنجار) و (حەسەکە) و (ڕەبیعە) و زۆر شوێنی تر و گوایە ئەمانە وەک عەرەبی سونە ئەوەیان پێ قبوڵ نیە.

 


ahmad.mohammad@asiacell.com

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک