٢١\١\٢٠١٧
ھاتنی سوپای
ئیسلام بۆ کوردستان.

ژیلوان شۆڕش محەمەد ساڵح
-
بەشی دووەم -
ڕۆژی دوو شەممە بوو لەشکرەکەی خالیدی کوڕی وەلید گەیشتە سنوری شاری
ھەولێر،خێوەتیان ھەڵداو کە ژمارەیان ٤٠٠٠٠
ھەزار سەرباز دەبوو،پاشای
ھەولێر ناوی چاتلیس بوو ئەم پاشایە زۆر سوار چاک بوو دەڵێن لە شەڕدا
زۆر فێڵباز بووە ئەم پاشایە خاوەنی ١٤٠٠٠ھەزار سوارە و پیادە بوە زۆر
جار یارمەتی کیسرای فاارسی داوە دژی ھەرقلی ڕۆم.
یەکەم ڕوو بەڕوو بوونەوەی سوپای چاتلیس و خالیدی کوڕی وەلید،کاتێک
چاتلیس بینی سوپای عەرەب لە نزیک قەڵای ھەولێر خێوەتیان ھەڵداوە،ھێرشی
کردە سەریان و شەڕ لە نێوانیاندا ڕووید،خالیدی کوڕی وەلید دەڵێت ئەمە
یەکەم شەڕە ئێمە دەیکەین لەگەڵ نەتەوەی کورد،داوام کرد لە سوپاکەم
دەستیان لێ نەپارێزن ئەگەر کوژراین شەھیدین جیگەمان بەھەشتە،ئەگەر
سەرکەوتین سەرو ماڵیان بۆ ئێوەیە ئێمە چەند ساڵێکە لە شەڕداین تەواو
شارەزای شەڕین،سوپای کورد لە سوپای کیسراو ڕۆم زیاتر نییە،دەڵێن شەڕێکی
ئێکجار گەورە دەستی پێکرد تەپوتۆزی سمی ئەسپەکان بەری خۆری گرتبو،بە
ھەزارەھا مرۆڤ کوژران چەندەھا دەست و قاچ بڕان چاوەکان کوێر کران،خوێن
و خۆڵ تێکەڵ بوو،ئەم شەڕە چەند ڕۆژێکی خایاند،ھەولێریەکان تا دوا
سەرباز جەنگان پاشا چاتلیس بە دەستی زرار کوڕی ئەزوەر کوژرا.
جا با بزانین زرار کوڕی ئەزوەر
کێیە: زرار لە دوای فەتحی مەککە
موسوڵمان بوو شاعیر بوو یەکێک بوو لە پیاو کوژەکان زۆر حەزی لە شەڕکردن
بوو دەڵێن زۆر بێ بەزەیی بوە،ھەر نەیارێکی خۆی بەردەست کەوتبێت بێ دوو
دڵی سەری بڕیوە،خۆشەویستی محمد بوە،محمد ووتویەتی زرار جیگەی لە دڵی
مندایە دەڵێن ناو ھێنانی بەس بوە بۆ ئەوەی ترس بچێتە دڵی دوژمنەکانی.
شەو بوو شەڕەکە کۆتایی پێ ھات ١٠٠٠ کوردی ھەولێری بە دیل گیراو بۆ ڕۆژی
دوایی ھێنایانە بەردەم خالیدی کوڕی وەلید پێی وتن ئیسلام بن،ئەوانیش
ڕازی نەبوون ووتیان دینی خۆمان ھەیە بۆیە خالید فەرمانی کرد ھەموویان
سەربڕن،دوایی سوپای ئیسلام سەرکەوتن بۆ ناو قەڵای ھەولێر،کەوتنە
تاڵانکردنی سەرو ماڵیان و لە پارەو ژن و کچ و منداڵ بێ ئەوەی تۆزێک
مرۆڤایەتی لەبەر چاو بگرن،وەک دەستکەوتی شەڕ ئەم کارە نا مرۆڤانەیان
دەرھەق بە خەڵکی ھەولێری بە شەرەف کردوو ناموس و شەرەفیان لەکەدار
کردن،ھەروەھا ھەرچی ژن و کچی کوردە وەک کەنیزەو غولام دەفرۆشران و
دەکڕدران لە بازاڕەکانی مەککەو مەدینەدا.
خالید دوایی خۆی ڕوی کردە قەڵای ھەولێر و ڕۆشتە ناو خەڵکەکەوە پێی وتن
ئەوەی ئیسلام نابێت دەبێت جزیە بدات یان ھەمووتان دەکوژین،ئیتر خەڵکەکە
ڕازی بوون بە جزیە دان،وەک و مێژوو نوسان دەگێڕنەوە دەڵێن خالید زۆر
دڵخۆش بووە بە موسوڵمان نەبونیان بە جزیە لەبەر ئەوەی جزیە وەک
سەرمایەیەکی ھەمیشەیی وابوە بۆیان خەرجی شەڕو ڕابواردنی خۆیانیان پێ
دابین کردوە،دوای تاڵانکردن و سوتاندن و لەکەدار کردنی شەرەف و ناموسی
تاکی کوردی ھەولێری ڕوو دەکاتە عبداللەی جندلی کە سوپایەک بەرێت و
ڕووبکاتە ھەرمۆتە بۆ داگیرکردنی.
سەرچاوەی ئەم نووسینانە لە گێڕانەوەی ئەبو تەبەریە:
(المستدرک
لحاکم، ج٣،
حدیس رقم).
ھەر تاکێکی کورد گومان ئەکات لەم مێژووە خوێناویەی سوپای ئیسلام
ئەتوانێت خۆی بەدوادا چوونێک بکات بۆ مێژووی ئیسلام لە نووسینەکانی
مێژوونوسە بەناو بانگەکانی ئیسلام کە ھەموو موسوڵمانێک شانازی بە بوونی
ئەم مێژوو نووسانەوە دەکەن،بەڵام گەورەترین کێشەی تاکی موسوڵمان ئەوەیە
ناگەڕێت و توێژینەوەیەک لە ئاینەکەی خۆی ناکات،خوێنەر نین و تەنھا
گوێگرن و ئەوەی دەیبیستن و دەیزانن،تەنھا ئەوەیە کە لە سەر زمانی مەلا
دەنگ دڕاوەکان لە میمبەری مزگەوتەکانەوە ئەیبیستن،زۆر دڵنیا بن تەواوی
نووسینەکانم لە سەرچاوەی ئیسلامییەوە وەرگرتووە و ئەتوانن خۆشتان بە
دوادا چوون بکەن و گوێگر نەبن و خوێنەر بن،ئێستاش کتێبێکم نووسیوە لە
سەر ژیانی تەواوی خەلیفەکانی ئیسلام تەواوی سەرچاوەکانم لە کتیبە
ئیسلامییەکانەوە وەرگرتووە،ئێستاش کتێبەکەم لە کتێبخانەی گشتی
سلێمانییە حەفتەی داھاتوو ژمارەی سپاردەی ئەدەنێ و بە خۆشحاڵییەوە
بڵاوی ئەکەمەوە،باس لە دڕندەیی و نا مرۆڤانەی زۆرینەی خەلیفەکانی
ئیسلام دەکات،تەمەن ڕێگەمان بدات تەواوی نووسینەکانم لە سەر مێژووی
ئیسلام بوونی کوردیش تەواو ئەکەم،تاکو تاکی کوردی بزانێت ئیسلام چەندێ
زیانبەخش بوە بۆ نەتەوەکەمان.
______________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/hatinisupayi.htm
zhilwanshilana@gmail.com
|