نوستبوو دڵم نه‌ی ئه‌ویست به ئاگا بێ پێڵووه‌کانی وا لێک نابوو هه‌موو ته‌مه‌ن داخرابێ
عه‌یامێکه دڵم چیدی پێکی عه‌شق ناخواته‌وه و به وشه‌ی جوان خۆی مه‌ست ناکا زه‌مه‌نێکه دڵم چیتر له‌گه‌ڵ ترپه‌پێی هیچ کوڕێکدا سه‌ما ناکا.. دڵی من سوێندی خواردووه ئیتر بۆ خورتێ لێ نه‌دا و ڕۆحی شێتم ئازار نه‌دا
به‌ڵام ناکاو....؟ ده‌نگێ هات و سوێندی شکان به‌ڵام ناکاو؟ نۆتێ دڵمی خسته لێدان
من ئه‌پرسم: ئه‌ی ئاسمانی تار و به‌رین ئه‌م تروسکانه‌ی ڕوناهیت له کێ دزی؟ بۆ ته‌مه‌نم؟ من ئه‌پرسم: ئه‌ی که‌وکه‌بی سه‌رسپی و خه‌مگین ئه‌م نه‌رمه پێکه‌نین و خه‌ندانه‌ت له زاری کام گوڵ کردۆته‌وه؟ بۆ ته‌مه‌نم؟
من تێ ناگه‌م....حاڵی نابم ئه‌و که به‌هار ڕواندوێتی چۆن ئه‌توانێ گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی منی پایزی بدوێنێ؟ من نازانم بۆ هاتووه و له کام دورگه‌کانی خه‌مه‌وه ڕاسپێردراوه که ته‌نانه‌ت خه‌میشم لێ بتۆرێنێ؟
به‌س دڵنیام... ئه‌و هه‌ناسه‌ی دای به دڵم هه‌ڵیمژێ ئه‌و ده‌نگه‌ی توانی فرمێسک به چاوانم بڕژێ له خوێنی دڵ نوقمم ئه‌که‌ن
من دڵنیام هه‌ر ئه‌و وشه پڕ خه‌ندانه‌ی ده‌ستیان به پرچمدا هێنا ئه‌و شه‌پۆله هێمنانه‌ی بۆ که‌ناری چۆڵمی هێنا له ئامێزی ته‌نیاییدا توڕم ئه‌ده‌ن
هه‌نووک دڵم وا فێر بووه له باوه‌شی شیعرا بنوێ و به زمانێکی جوادا.. وه‌ک خۆی وه‌ک ئه‌و وه‌ک من بدوێ
به‌س دڵنیام ڕۆژێ دادێ نه ده‌نگی وه‌ک لایلایه ساوایی دڵ ئه‌لاوێنێ نه ئامێزی وه‌ک سنگی دایک واڵا ئه‌کا و بمخه‌وێنێ من دڵنیام ڕۆژێ دادێ ئه‌م دڵه‌ی من بۆ ئه‌به‌دی له‌سه‌ر سنگی تابوتێکدا له ئامێزی سوندریکێکدا ڕائه‌کشێنێ....
هۆڵندا
|