٢۴\١\٢٠١٠
هاتووم
تێکه‌ڵ به تۆفانی تۆ بم.

کازم قادر
ئه‌ی بێحه‌وسه‌ڵه‌ترین
پیاوی دونیا..ئه‌و هه‌موو نائومێدییه‌ت له کوێ بوو..!
زه‌حمه‌ت نه‌بێت پێکێکم له‌و زه‌ریایه به‌رێ،با له‌م شادییه درۆیه
ڕه‌هابم
ته‌نها یه‌ک قومم به‌رێ..با ئێره‌یی نه‌مکوژێت
ئاخر ئێره‌یی ده‌مکوژێت،تۆ له زه‌ریای عه‌به‌ستدا باڵه‌وباڵ سه‌وڵ
لێده‌یت و
من له نێو ئه‌م شادییه پیسه‌دا قوڵپ قوڵپ بڕشێمه‌وه...!
تۆ له یاخی بوونتدا به سه‌ر ئه‌م چاخی زه‌لکاوه‌دا له باڵ ده‌یت و
بڕۆی..
بڕۆی بۆ سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی دی و بۆ سه‌ر شانۆیه‌کی دی و له‌وێ سه‌مایه‌کی
دی به‌که‌یت
له‌وێ شادییه‌کی دی بژیت..بڕۆیت و ڕه‌ها له زنجیر‌و ته‌وقه‌کانی ئه‌م
ئازادییه ساخته‌یه!
ده‌خوازم پێکێک له‌و ژه‌هره بخۆمه‌وه
من که مه‌ستی ئه‌م تلیاکه نه‌بم
من که داشێک نه‌بم له گه‌مه‌یه
بێباکم..با هیچ ئومێدێکی درۆم نه‌بێت.
دڵۆپێک له‌و زه‌ریایه‌م به‌رێ،با شه‌جه‌ره‌م بچێته‌وه سه‌ر تۆ
با تێکه‌ڵ به تۆفانی تۆبم
ئه‌و تۆفانه‌ی نیازێکی له‌م سفره‌ی تاعونه‌دا نییه
ئه‌و تۆفانه‌ی نیازی ته‌نها ڕاماڵینه..ڕاماڵین..
چۆڕێک له‌و قه‌سیده‌ی نه‌فره‌ته‌م پێببه‌خشه
با له ڕیتوالی ئه‌م شاره حه‌شیش کێشه ڕه‌هابم
چوون ده‌زانم ئه‌م شاره که‌ڕنه‌ڤاڵی ئه‌م شادییه ساخته‌یه ده‌یکوژێت
و
چوون ده‌زانم..ته‌ره‌بوونی تۆ بێجگه‌ی دووباڵ بۆ فڕینێکی ناکۆتا چیتر
نییه
غه‌ریبیی تۆ هه‌ڵهاتن بوو له‌م زه‌لکاوه
هه‌ڵهاتن بوو له ڕه‌شبه‌ڵه‌کی ئه‌و خێڵه‌ی
له سه‌ر که‌لاکی یه‌کتر شادی ده‌که‌ن
له کاسه‌ی سه‌ری یه‌کتریدا پێکی تلیاکی سه‌رکه‌وتنیان ده‌خۆنه‌وه
تۆ که خه‌نجه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتنت ده‌بینی
سه‌ری ئه‌و ڕمانه‌ی خوێنیان له بار ده‌چوو
ئه‌و جه‌نگانه‌ی خوێنیان له بار ده‌چوو
ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی خوێنیان له بار ده‌چوو...
نه‌تده‌توانی باوه‌ڕ نه‌که‌ی..ئه‌م وازییه چ دۆڕانێکی گه‌وره‌یه
تۆ که ئه‌م ڕۆژی حه‌شره‌ت ده‌بینی
که دۆزه‌خی دۆڕان و سه‌رکه‌وتنه‌کانت ده‌بینی
چیت بکردایه تاکو فه‌نا نه‌بوویتایه!
تۆ هیچت له‌م کاسه‌ی تاعونه‌دا نه‌بوو..نا
وه‌ک خه‌ڵکی بیابان و ڕه‌شه‌با بیت
ته‌نها لم له ده‌سته‌کانت ده‌ڕژاو
ته‌نها لم له ڕۆخسارت ده‌ڕژاو
ته‌نها لم..لم..له پێڵاوه‌کانت هاژه‌ی ده‌هات
وه‌ک میوانی سه‌ر ئه‌م سفره‌ی ژه‌هره نه‌بیت
بۆنی گوڵ و دارستانت ده‌هات
بۆنی کێڵگه‌و نانی گه‌رم له ده‌ست و په‌نجه گه‌رمه‌کانت
ڕۆخسارت زه‌ریای میهرو هه‌تاو.
ده‌تگوت له سه‌ر ئه‌ستێره‌ی نووره‌وه دا‌به‌زیوی
تۆ ئه‌زیزم ئه‌ی ڕوناکیی..
تۆ بۆنی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤت لێده‌هات
چاوه‌کانت پڕبوون له پشکۆو ژیله‌مۆی دڵنیایی
هاتووم به هاوڕێیه‌تیم قاییل بیت..
تۆ ئه‌ی کڵپه‌ی ئاگر
ئه‌ی بورکان..
ئه‌ی ئێش و ژانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له نێو کاسه‌ی سه‌رتدا
ئه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن هه‌ر ڕۆژه‌و له سوچێکی دڵی ئه‌م زه‌مینه غه‌مگین
و په‌رێشانه‌دا
تۆ ئه‌ی ڕۆخساری تاڵ و ڕه‌شی ئه‌م چاخه شه‌وه‌زه‌نگه
تامی تاڵ و سیمای ڕه‌شی هه‌ژاریی له ژه‌هر ده‌چیت
ئه‌و ده‌ستانه‌ی هه‌میشه پڕن له کولێره‌و نانی گه‌رم
بۆ کوچه‌و کۆڵانه برسی و دۆزه‌خییه‌کانی شار.
من ده‌خوازم وه‌ک تۆ غه‌مگین بم،وه‌ک تۆ بیابانگه‌ڕ
چ ده‌بێت وه‌ک تۆ خۆڵ له ڕۆخسارم بخشێت و
خۆڵ له ده‌ستم بڕژێت و
خۆڵ..خۆڵ..پێڵاوه‌کانم پڕ بکات
بۆچی نا ئه‌ی خۆره‌تاو..
که من هاژه‌م دێت له عه‌شقی ڕه‌هابوون
که من بروسکه‌م دێت له پچڕانی زنجیر
لرفه‌م دێت وه‌ک ئه‌و پیره که‌شتییه پرچ سپییه
به نێو چه‌ته‌کانی زه‌ریادا گه‌نم بۆ دورگه‌یه‌کی برسی ده‌بات
بۆچی نا..که من هه‌رگیز به‌م باڵه کورتانه‌وه ڕانه‌هاتم بفڕ‌م
چ بکه‌م که نه‌متوانی باوه‌ڕ به جوانی و حه‌قیقه‌تی هیچ دیوارێک بکه‌م
نه ده‌ستم له چنینی نه‌خشه دۆزه‌خییه‌کانی زه‌ریاو زه‌مین و
ئاسماندا هه‌بوو
نه له چه‌قاندنی ئاڵایه‌کدا که سنور بۆ فڕینی نه‌وره‌سه‌کان دیاری
ده‌کات.
ده‌خوازم وه‌ک تۆ ته‌نها بم..وه‌ک تۆ غه‌ریب
وه‌ک تۆ..ئه‌و وێڵگه‌ڕه‌ی به بیابانه‌کانی موسته‌حیلدا وێڵه
تۆ..وه‌ک ئه‌و عاشقه‌ی به دوای عه‌شقی موسته‌حیلدا
سه‌ری به تاشه به‌ردی ئاگریندا ده‌کێشێت
(حه‌قته نێوت بنێم بیابانگه‌ڕ..خه‌ڵکی وڵاتی بیابان..مرۆڤی خۆڵ و ڕه‌شه‌با)
تۆ که هیچ ئاره‌زوویه‌کت له‌م کاسه‌ی تلیاکه‌دا نییه
حه‌قته نێوت بنێم نه‌وه‌ی مرۆڤ
تۆ جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤیت..
ئه‌ی شه‌پۆل که خۆت به که‌ناره‌کانی مه‌رگدا ده‌ده‌یت
که که‌شتییه‌کانی جه‌نگ و دوکه‌ڵ و باروت وێران ده‌که‌یت..
دوورگه‌کانی زیندان نغرۆ ده‌که‌یت.
تۆ ئه‌ی به‌نده‌ری حه‌قیقه‌ت..
ئه‌و که‌شتییه‌ی نه‌خشه‌ی هیچ سنورێکت نییه
که نه‌خشه‌که‌ت له به‌ر پێی منداڵێک‌دا تووڕ هه‌ڵدا میزی ده‌کرد
که‌شتی بێپه‌رچه‌م که ئاڵاکه‌ت له ئاوده‌ستێکدا به‌جێهێشت
له گه‌وڕێکدا فڕێتدا..نغرۆی میزو ته‌رس و ته‌پاڵه بوو
تۆ ئه‌ی که‌شتی بێپه‌رچه‌م و نه‌خشه‌ی دیلێتیی
(خه‌ونی مه‌زنی سه‌رمه‌دیی من)
که‌شتی پڕ له گه‌نم بۆ کێڵگه‌و دوورگه‌ی کێشوه‌ره‌کانی برسێتیی
تۆ ئه‌ی کێڵگه‌و ده‌شتایی بێسنوری گه‌نم
تروسکه‌و مژده‌ی نانی گه‌رم بۆ منداڵێک
له به‌ر ده‌رکه‌و له بازاڕی فرۆشیدا
بۆنی نانی گه‌رم ده‌کات و تامی ژه‌هراوی برسێتیی ده‌یژاکێنێت
تۆ ئه‌ی جه‌وهه‌ری ڕه‌هابوون ڕۆژێک دادێت دوات ده‌که‌وین
له‌نێو له‌پی ده‌سته گه‌رمه‌کانتدا
ڕۆحی شه‌که‌ت و که‌نه‌فته‌مان له ڕوناکیی هه‌ڵده‌کێشین
له ئاوێنه‌ی ڕۆخسارتدا وێنه‌ی ته‌ڵخمان
له چاوتدا دوا قریشکه‌و گه‌شانه‌وه.
ئه‌ی دواهه‌مین قه‌سیده‌ی زینده‌گی..
که من پارچه‌یه‌کت به گۆرانی و سرود ده‌که‌م
دڵۆپێکت له سه‌ر تاشه‌به‌ردێکی ئاگرین ده‌نوسم و وه‌ک دواهه‌مین
پیرۆزه‌یی
وه‌ک دواهه‌مین ملوانکه‌یه‌ک..
شتێک که منی بێحه‌وسه‌ڵه قاییل ده‌کات
له گه‌ردنی ده‌روازه‌ی شاری ده‌ده‌م
ئه‌ی ئه‌و قسیده‌یه‌ی گوێم له ناڵه‌و قریشکه‌ته
ڕۆژێک ژیان ده‌مه‌ت پێوه ده‌نێت..
ڕۆژێک ده‌م ده‌نێین به گه‌روته‌وه
ئه‌ی شمشاڵی ئه‌ڤین که له دونیایه‌کی تره‌وه چریکه‌ت دێت
که له به‌رزاییه‌کانه‌وه ده‌قیژێنیت
مه‌حکومین..هه‌ر ده‌بێت ده‌م بنێین به فواره‌ی ئاوازته‌وه.
تۆ ئه‌ی سه‌رزه‌مینی بێپه‌رچه‌م و سنور بۆ ڕه‌هابوون
پێم بێژه ئه‌و باڵه زه‌مین پۆشانه‌ت بۆ فڕین له کوێ بوو
ده‌ته‌وێت له کوێی ئه‌م زه‌مینه زنجیر ڕێژه‌دا به ڕه‌هایی فڕین بگه‌یت
له کوێی ئه‌م چاخه کوێره‌دا..له کام سوچی ئه‌م سه‌رزه‌مینه کۆیله‌یه‌دا
له باڵ بده‌یت!
ده‌زانم ئه‌زیزم ده‌زانم..
تۆ دبێژیت ئاڵای ڕه‌شیان بۆ خۆیان و باڵه‌کانم بۆ خۆم
دیواری(چین)یان بۆ خۆیان و باڵه‌کانت بۆ خۆت.
تۆ...له نێوه‌ڕاستی شاردا خودات کوشت..شکۆی خودات به چۆکدا هێنا
له نێو ئاپۆره‌ی زیکره‌کاندا قاقا پێده‌که‌نیت
قاقای تۆ هه‌ره‌سی به خودا هێنا.
تۆ..هه‌میشه قاقا ده‌گریایت
هه‌میشه..هۆن هۆن پێده‌که‌نیت.
تۆ عاشقترین پیاوی دونیا بووی
چونکه هه‌رگیز دڵدارێکت نه‌بوو
چونکه هه‌رگیز ڕێت نه‌ده‌که‌وته کوچه‌وبازاڕه‌کانی عه‌شق
تۆ هه‌میشه ته‌نها بووی..ته‌نها
ته‌نها غه‌ریبیی له ڕۆخسارت ده‌ڕژاو
ته‌نها ئاسه‌واری پیاسه‌ی غه‌مگینی غه‌ریبێک
له شوێنپێی پێڵاوه‌کانت به‌جێ ده‌ما
تۆ له‌و شاعیره شیعر نوسانه نه‌بوویت
(شاعیرانی ئه‌هلی بازاڕ..ده‌ڵاڵانی عه‌شق و شیعر‌و خۆشه‌ویستی)
له بازاڕدا عه‌شق بکه‌یت،له بازاڕدا به دوای نرخی خۆشه‌ویستیدا بگه‌ڕێیت
تۆ که به بازاڕدا ده‌ڕۆیشتی ده‌ستت ده‌خسته سه‌ر لوتت
ده‌تگوت ئێره سه‌رزه‌مینی تاعونه..تاعون
ئێره دراوسێی دۆزه‌خه..دۆزه‌خ
به نرکه‌وه ده‌تگوت:(وه‌ک نرکه‌نرکی برێنێک له بنده‌ستی مه‌رگدا)
خودایه ئه‌م کوێر خانه‌یه‌ت بۆچییه
ئه‌م ئه‌هلی دۆزه‌خه..ئه‌م پارچه‌یه‌ی دۆزه‌خ بۆچی لێره..!
من چیتر به‌م ته‌وقانه‌وه سه‌ما ناکه‌م
به‌و مێخانه‌وه له سه‌ر له‌پی ده‌ستم چه‌قێنراوه،ده‌ست گوشین چ
مانایه‌کی هه‌یه
ئاشتی و ئێواره باشی چی که خوێن له په‌نجه‌کانم بڕژێت
ئازادی چی..هێشتا که‌سێک هه‌بێت خاچ و مێخه‌کانی دروست بکات..!
وه‌ک مه‌سیح پڕم له عه‌سقی فه‌نابوون
(مه‌سیح)ێک ڕه‌گی ده‌چێته‌وه سه‌ر بورکان و نوور..
(مه‌سیح)ێک له مێژه جه‌سته‌ی موتوربه‌ی بزماره‌و
ڕۆحی ته‌نها خودا‌و دۆزه‌خ و تاریکی تێدا نییه..
ببینن..توێ توێی بزه‌کانی لێوم هه‌ڵده‌نه‌وه
چ برینی جه‌سته‌ی مه‌سیح هه‌یه،چ ده‌لاقه‌ی زه‌خمی بزمار هه‌یه.. له‌وێدایه.
11.01.2010
Kazmkader72@yahoo.com
|