یاشێخ
هه‌واڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی دواخستنی مانگرتنی مامۆستایانی کوردستان بۆ 25/10/2008به‌قازانجی بزووتنه‌وه‌که‌یان ته‌واونابێت. چوونکه یه‌کێتی مامۆستایان وه‌ک ئه‌و باڵنده‌یه ره‌فتار ده‌که‌ن که پێی ده‌وترێت(شوان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه)که هه‌رچه‌ند هه‌نگاوێک ده‌فڕێت و ده‌ڕوات ئنجا ده‌نیشێته‌وه به‌و جۆره شوانه‌که‌ش دوای ده‌که‌وێت به‌نیازی گرتنی به‌ڵام کاتێک ده‌زانێت له رانه‌مه‌ره‌که‌ی دوورده‌که‌وێته‌وه و مه‌ڕه‌کانی به گورگانخواردووده‌بن.
واته‌یه‌کێتی مامۆستایان به‌رده‌وام له‌مماته‌ڵه‌کردندایه به بزووتنه‌وه‌ی مانگرتنی مامۆستایان تا له‌خه‌باتوتێکۆشانیان دووربخاته‌وه له‌به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کانیانو لێهاتوانه خواسته‌کانیان کفنودفن بکات. به‌ڵێ له‌جیاتی پشتیوانی کردنی له خواسته‌کانی مامۆستایان هه‌ڵده‌ستێت به‌ساردکردنه‌وه‌ی مامۆستایان له بڕیاری مانگرتنه‌که‌یان له‌ڕێگای دواخستنی واده‌ی مانگرتنه‌که‌ی مامۆستایان. ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره یه‌کێتی مامۆستایان ئه‌ومانگرتنه دواده‌خات.بێگومان دواخستنی واده‌ی مانگرتنه‌که ئه‌مجاره‌شیان بۆماوه‌ی 17رۆژێک به‌جۆرێک که نوێنه‌ری مامۆستایانی مانگرتوانیشیان قانع پێ‌کردبوو ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که‌هه‌رجاره‌ی ئه‌و یه‌کێتی مامۆستایانه به‌ڵێنو وه‌عدی سافولووس و فڕوفێڵاوی ده‌دات که‌گوایه به‌شداری ده‌کات له‌مانگرتن ئه‌گه‌ر خواسته‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێت له‌ماوه‌یه‌ی دیاریکراودا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌کێتیه بڕوای به‌خواستی مامۆستایان هه‌یه بۆچی به‌بێ ئه‌ملاولا به‌شداریناکاتو واز له‌و ره‌فتاره‌ی ناهێنێت که‌وه‌ک که‌ری ناوجۆگه هه‌رئه‌مبه‌روئه‌وبه‌رێتی هاکا بورکانولافاوی مامۆستایانی مانگرتوو رایان ده‌ماڵێت دره‌نگ یانزوو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مامۆستایانی مانگرتوو بتووانن هێنده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ویه‌کێتیه دارده‌سته‌ی ده‌ستی رژێمی گه‌نده‌ڵ هاوکاری ده‌که‌ن نیوهێنده له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناوچه‌کانی تر‌و مامۆستایانی زانکۆکان په‌یوه‌ندیو واده‌ی مانگرتنه‌کانیان هاوئاهه‌نگبکه‌ن ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتووترده‌بن. ئه‌وه‌تا مامۆستایانی ناوچه‌ی که‌لار که‌وتوونه‌ته به‌رهه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنو هه‌رئێستاش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه که‌مانگرتن ده‌ستپێده‌که‌ن ئه‌گه‌رداواکاریه‌کانیان جێبه‌جێنه‌کرێت. له‌ولاشه‌وه مامۆستایانی زانکۆی دهۆک و کۆلیژه‌کانی ناوچه‌ی سۆران که‌وتونه‌ته مانگرتن. ده‌ئێوه‌ش مامۆستایانی به‌ڕێز له‌چاوه‌روانی چیدان. پێویست ناکات چیتر ده‌سته‌مۆی به‌ڵێنی فریوده‌رانه‌ی یه‌کێتی مامۆستایان بن به‌ڵکو خۆتان بڕیارده‌رو هه‌رخۆشتان جێبه‌جێکه‌ریبن.
مامۆستایانی کوردستان ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بن که یه‌کێتی مامۆستایان هه‌وڵه‌کانی له‌دواخستنی مانگرتنه‌که‌تان به‌مه‌به‌ستی:
1- ده‌سته‌مۆکردنی بزووتنه‌وه‌که‌تانو فه‌راهه‌م کردنی کاتی له‌باروپێویست بۆکاربه‌ده‌ستان تا بتوانن به‌ئاسانترین شێوه چۆکتان پێدابده‌ن.
2- نانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکه‌و چه‌ندبه‌ره‌کیو نادڵنیایی له نێوانتانداو له‌چاوه‌ڕونی هێشتنه‌وه‌تان که واتان لێده‌کات خاوببنه‌وه‌و خه‌مساردببن به‌رامبه‌ر به‌داواکردنی خواسته‌کانتان.
3- نه‌توانن هاوئاهه‌نگیه‌ک سازبده‌ن له‌گه‌ڵ باقی مامۆستایانی تری کوردستان‌و بزووتنه‌وه ئعترازیه‌کانی تری کوردستان.
4- نه‌توانن سوودمه‌ندبن له ناکۆکیه‌کانی ناوده‌زگاکانی ئه‌و رژێمه‌و حزبه‌کانیان( که‌به‌مدوایینه‌زیاترقوڵبۆته‌وه) به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی خواسته‌کانتان.
5- پاشه‌کشه پێکردنتان له مانگرتن له‌رێگای دواخستنی واده‌ی ده‌ست به‌مانگرتنه‌که‌تان به‌بیانووی بڕوبیانووی جه‌ژنو ره‌مه‌زان. وه‌یان ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌کرا ئه‌وه یه‌کێتی مامۆستایانیش گوایه به‌شدارده‌بێت له‌مانگرتندا.
بۆیه‌ئه‌رکی ده‌ستبه‌جیی ته‌واوی مامۆستایانی سه‌ربه‌رزوخۆڕاگره که‌هه‌نگاوی خۆیان بنێنن بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی پیلانی فڕتوفێڵاوی یه‌کێتی مامۆستایان که‌ده‌وری شێریکی ساخته ده‌بینێت نه‌ک پشتیوانیکردن له ئێوه. چوونکه گه‌ر به‌ڕاستی نوێنه‌رو یه‌کێتی ئێوه‌بوایه‌ده بوایه‌له‌هه‌وڵی به‌رزراگرتنی خواسته‌کانتاندابوایه به‌رووی ده‌سه‌ڵاتداراندابه‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانیان له‌ڕێگای تووندکردنه‌وه‌ی گووڕوتوانای مانگرتنه‌کانتان نه‌ک شێواندنیو به‌لارێبردنیدا.له‌چاوه‌ڕونیدا مانه‌وه‌تان ته‌نها خزمه‌ت به‌ناحه‌زانتان ده‌کات له‌سه‌رحسابی بزووتنه‌وه دیموکراتیک‌و ئاشتی خوازانه‌که‌تان زینده‌به‌چاڵکردنی خواسته‌کانتان که‌ناکرێت ده‌ستبه‌رداری ببن چوونکه سه‌رچاوه‌ی قووتی خۆتان‌و خێزانه‌کانتانه. له‌هه‌مانکاتدا توانابه‌خشی گوڕوتوانای به‌رده‌وام بوونتانه له‌سه‌رکارکردنتان. ئه‌و ملنه‌دانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پڕله‌گه‌نده‌ڵی به‌خواسته‌کانتان له‌کاتێکدایه که ده‌رماڵه‌ی ئه‌ندازیارانیان گه‌راندۆته‌وه که ئه‌وه‌ش دوومانای هه‌یه، یه‌کێکیان ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌وانه حکوومه‌تی تویژگه‌لێکن له بورژوازی که به‌چاره‌کیکی ئێوه هیلاک وماندوو نابن‌و له‌ئێوه‌یان زیاتر پێده‌درێت به‌ده‌رماڵه‌ی گه‌رێنراوه‌ش بۆیان. هۆیه‌که‌ی تریشیان بۆ به‌که‌م بایه‌خ سه‌یرکردنی بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێوه‌یه له‌کاتێکدا ژماره‌ی ئه‌ندازیاران نیو هێندی ژماره‌ی ئێوه‌نیه که‌چی به‌ئاسانی ئه‌وکاره‌ی بۆ ئه‌نجامداون له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌که‌یان. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ئێوه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌ک نین وه‌ک ئه‌ندازیاران وه‌کارێکی قورستریش ده‌که‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیراندا. ئه‌گه‌رچی توێژگه‌لێکیش له‌نێو ئه‌ندازیارانیش وه‌ک پێویست ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ماسیه گه‌وره‌کان ماسیه بچووکه‌کان قووت ده‌ده‌ن. بۆیه سه‌ده‌ها و بگره‌زیاتریش له ئه‌ندازیارانی تازه ده‌رچووی کۆلیجه‌کانهه‌ن که بێکارن یان مه‌مره‌ومه‌ژی ده‌ژین.
که‌وایه ده‌بێ هه‌رچی له‌توانامانداهه‌یه بخه‌ینه هه‌ڵسوراندن بۆ گردوکۆکردنی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان وه مسۆگه‌رکردنی هاوپشتیان بۆیه‌کتر.
|