په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

           هاوبەشتانم.

بێکه‌س خەلیل

هیچ شەو نییه‌ شینى کچانى شارەکەم
             ژوورى تەنیاییم پر ِنەکەن
خامه‌که‌م لەکارنەخەن و لێم زویر نەکەن
بە فرمێسکیان، یەکبەیەکى
      ڕووپەڕى هوڕێنەکانم لێ تەڕنەکەن
بە هاوار و ئاخوداخیان، گوێم کەڕ نەکەن
           لە نووسینەکانم دابرم نەکەن
هەموو شەوێ تا سپێده‌

               چرکە چرکە لەگەڵم دان

    خۆشى دڵم ڕاودەنێن و ڕاویان دەکەن
هەموو شەوێ کۆڵێ گریان دێ لاى ئەوان
      لەم گریانە بەشى منیشی لێدەدەن
هەموو شەوێ دێن پەیمانى هاورێیەتى
      نێوانى من و بێداریی نوێ دەکەن
کە ڕۆژ بۆوە لەگەڵم ژوان جێده‌هێڵن
       هەست بە خەجاڵەت بوون دەکەن
بەسەر شۆڕى کە ڕۆیشتن
               جا ماڵئاواییم لێدەکەن.


 

bekas_khalil@yahoo.com