٦\١٠\٢٠١٣
هاوکاریی حکومەتی
هەرێم بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بەردەوامە!
گرتووخانەی دۆڤەر -
بەریتانیا
ئیبراهیم
محەمەد پەنابەری کوردی عیراقی لە گرتووخانەی دەستبەسەری (دۆڤەر)ەوە بە
فیدراسیۆنی راگەیاند: ''ئەمرۆ کاتژمیر ٥ ئێوارە بە کاتی لەندەن لە
رێگای هێڵی ئاسمانیی مەلەکی ئەردەنەوە دیپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتیی
هەولێرم دەکەنەوە''.
ئیبراهیم ئەوەشی گوت: ''خەڵکی شاری کەرکوکم و ماوەی ١٤ساڵە لە ولاتی
بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم و خاوەنی منداڵێکی ٩ ساڵانم''.
ئیبراهیم گوتیشی: ''ناردنەوەی من بە زۆرەملێیە، داوادەکەم حکومەتی
هەرێم وەرمنەگرنەوە و ژیان و ئایندەم لێ تێکنەدەن''.
ئەم پەنابەرە لە کاتی ئیمزای مانگانەی پۆلیس دا دەستبەسەر دەکرێ و لە
ماوەیەکی کەمدا تیکتی پێ دەدرێ و پێی رادەگەیەنن حکومەتی هەرێم رازی
بووە بە وەرگرتنەوەت.
٦\١٠\٢٠١٣
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|