هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی له‌هه‌رێمی كوردستاندا
زانا گه‌ڵاڵی
رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر
له‌سه‌ر یاسای باری كه‌سێتی به‌كۆی (٣٩) ده‌نگ به‌رامبه‌ر ٣٥ ده‌نگ
برگه‌ی فره‌ژنی به‌چه‌ند مه‌رجێك په‌سه‌ندكرا به‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی
زۆری له‌نیو راگه‌یاندنی كوردی و ناره‌زاییه‌كی زۆری له‌نێو ژنان و
رۆشنبیران دروستكرد، ریكخراوه‌كانی ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌هه‌وڵی
ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌دان و بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌وڵاتانی
ئه‌وروپا كه‌مپینیان پیكهیناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی و
پشتگیری زیاتر له‌ژنانی كورد، وابریاره ئه‌و پیشنیازانه ئاراسته‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان بكریت جا لیره‌دا پرسیاریك دیته
پیشه‌وه، ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ناره‌زاییه‌ی ئه‌مرۆ دروستبووه تا چه‌ند
ژنان گه‌شبینین به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له‌سه‌رۆكایه‌تی
هه‌ریم؟ ئایا ژنان تا چه‌ند بروایان به‌م یاسایه هه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر
بروایان پیی نییه هۆكار چییه كه‌هه‌ندی له‌كچان سه‌ر به‌هه‌وی
شووده‌كه‌ن؟ له‌كوردستاندا به‌هۆی ئه‌م رووداوانه‌ی كه له‌رابردوودا
به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هاتووه، یاخود جیهیشتنی گه‌نجانی كورد بۆ
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه تائیستاش به‌رده‌وامه به‌یه‌كی له‌هۆكاره‌كان
داده‌نری بۆ زیادبوونی قه‌یره كچ تۆ بڵیی وه‌ك هه‌ندی له‌بۆچوون
ده‌ڵین یاسای فره‌ژنی ده‌توانی چاره‌سه‌ری نه‌هیشتنی قه‌یره‌كچی بكات،
یاخود ریگای تر هه‌ن بۆ نه‌هیشتنی ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌م پرسیارانه
بوونه ده‌روازه‌ی گفتوگۆی ئێمه‌و چه‌ند ژنیكی دانیشتووی تاراوگه له‌م
گفتوگۆیه‌دا ئه‌وان به‌شیوه‌یه‌كی گشتیی یاسای فره‌ژنی دژ
به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌زانن و ده‌خوازن په‌رله‌مانی كوردستان
فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌بكات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشانهش بدات
كه‌ژنان به‌ره‌و چاره‌نووسیكی نادیار ده‌بات. قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی له ئێستادا كارێكی ئاساننیه.
سۆلاف خانه‌قینی به‌كالۆریۆس له‌زانسته سیاسییه‌كان زانكۆی بسكرود له نه‌رویج به هامانشیوه دژایه‌تی خۆی بۆ یاسای فره‌ژنی له كۆمه‌ڵگه دوپاتكرده‌وه دژ به مافه‌كانی ژنانی وه‌سف كرد‌و وتی : نه‌هێشتنی فره‌ژنی به كارێكی ئاسان نازانم له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌شی زۆری موسڵمان بێت دیارده‌ی فره‌ژنیش مێژوویه‌كی دووری هه‌بێت له‌ده‌ستوری كوردستانیش ڕێگه نه‌دراوه به داڕشتنی هه‌ریاسایه‌ك كه دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنیش بهڕۆژهك و دوو ڕۆژ ناكڕیت پێویستی به‌كات هه‌یه وڵاتێكی وه‌ك نه‌رویج ئه‌م یاسایانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن له وڵاته‌كه‌دا وا به ئاسانی نه‌هاتۆته‌دی، به‌ڵام نابێت بێ هیوابین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر هه‌ن ده‌كرێت ئێمه سوودی لێ ببینین یه‌كێ له‌مانه له وكاته‌ی پیاوێك ویستی ژنی دووه‌م بێنێت ژنان ئازاد بن كه داوای جیابوونه‌وه بكه‌ن له‌وكاته‌شدا كێشه‌ی ئابوری ده‌ور ده‌بینی بۆیه پێویسته له كاتی جیابوونه‌وه‌یان نیوه‌ی سامانی ئه‌م پیاوه بدرێته ژنه‌كه‌ی بۆ دابین كردنی ئایندهی ژیانی چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه كاری كردووه ماندوو بووه ژنیش به هه‌مان شیوه هاوكاری بووه له كاروو باری ناو ماڵ وه‌ك ئه‌و كاریكردووه له‌م حاڵه‌ته‌شدا كێشه‌كانی خێزان به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه ده‌چی و دیارده‌ی فره‌ژنیش به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چیت.
ئه‌م یاسایه پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنانه.
شیلان سندی ماسته‌ر له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی ئۆسلۆ به‌پێویستیزانی ورده‌كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خاڵ به خاڵی لای خه‌ڵكی كودستان ڕوون و ئاشكرابێت تا بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌رله‌مان دانیشتوون كێن نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن و تاچه‌ند شایه‌نی ئه‌م نوێنهرایهتیهن، وتیشی : هه‌ر یاسایه‌ك ده‌ربچێت له هه‌ر ولاتێكی دیموكراتی سه‌باره‌ت به ژنان یان گه‌نجان یان هه‌ر توێژێكی تری كۆمه‌ڵگه و له‌سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت داوا له‌سه‌ر جه‌م ڕیكخراوه‌كانی پهیوهسخت به یاساكه بۆ نموونه ژنان بكات كه بیروبۆچوونه‌كان و داواكارییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو دوای شرۆڤه‌كردنی سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان،بۆچوونی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراو كه‌سانی ئازادیخواز‌و حكومه‌تیش ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌كرێت تاله‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت . شیلان سندی هه‌موار كردنی ئه‌م یاسایه‌ی به بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو دانا وتی ئێمه چاوه‌ڕوانی یاسایه‌كی ڕادیكاڵ بووین له په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك ئه‌م یاسایه، چونكه په‌رله‌مانی كوردستان توانیویه‌تی هه‌نگاوی پێشكه‌وتوو بنێت له‌وانه كوشتنی ژنی وه‌ك تاوانی گه‌وره دانا بۆیه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنانه .
ده‌ستكاری كردنی هه‌ندێ خاڵ كه له قورئاندا به قه تعی هاتوه.
وته‌بێژێك به ناوی خوشكانی یه‌كگرتوو له نه‌رویج كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بدرێت ده‌ڵیت : ئیمه ئه م بابه‌ته زۆر به گرنگ ده‌زانین، بۆیه باسكردن وبریاردان له‌سه‌ری بهشتیكی ئاسانی نازانیین بهتاییبه تی ده‌ستكاری كردنی هه‌ندێ خاڵ كه له قورئاندا به قه تعی هاتوه گۆرانكاری له وخاڵانه ئاسان نییه، بۆیه ئه‌مرۆ زۆر به پێویستی نازانیین باسكردن له و یاسایه ،هه روهها دیارده‌یه‌كی گه‌وره ودیارنییه له ناو گه‌له‌كه‌ماندا مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی،هه‌روه‌ها خاڵی گرنگتر زۆره كه باسیبكرێت ئه مرۆ له په رله ماندا .
شووكردن به پیاوی ژندار هه‌رگیز ئومێد‌و ئاره‌زووی هیچ ژن و كچێك نییه.
لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌ین ئه‌ی ئه‌گه‌ر كچان دژی یاسای فره‌ژنین هۆی چییه وه‌ك ده‌بینرێت هه‌ندێك له كچان ئاماده‌ن سه‌ر به هه‌وێ شوو بكه‌ن ؟ خوڵیا حسێن ده‌ڵیت : به‌ڕای من شووكردن به پیاوی ژندار هه‌رگیز ئومێد‌و ئاره‌زووی هیچ ژن و كچێك نییه، به‌ڵام كاتێك ڕێسای كۆن داب و نه‌ریتی سه‌پاو پێداگریی و ڕۆژانه له نرخی مرۆڤانه‌ی ژنان كه‌م ده‌كاته‌وه ژنانیش هه‌ندێكجار ئه‌م ڕێسایانه وه‌ك شتێكی ئاسایی قبوڵده‌كات و بێ ئاگا ده‌بێت له مافه‌كانی خۆی وه‌ك مرۆڤێك له‌و كاتانه‌دا به دواكه‌وتن و ڕازی بون به‌داب و نه‌ریتی سه‌پاو ده‌بێته به‌شیك له ژیانی ڕۆژانه‌یان . ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه ده‌بێ بڵێن ئه‌مه هه‌ڵوێست و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ژنانه‌یه ده‌بێ ڕێزی بگرین به‌ڵكوو كاری كه‌سانی به ئاگا و ڕێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و وشیار كردنه‌وه‌ی ژنان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له مافه مرۆڤییه‌كانی خۆیان به ئاگابن و خۆیان به یه‌كسانی ببینن له ڕیزی مرۆڤایه‌تی .
سولاف خانه‌قینی بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێت: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌وێته سه‌رئاستی ڕۆشنبیری و باری ئابووری ئه‌وكچه ، بۆیه پێویسته هه‌وڵی به سه‌ربه‌خۆ كردنی كچ و دابینكردنی كار بدرێت بۆ كچان كه ئایندهی ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌ش نیم كه خۆشه‌ویستی ڕۆڵی هه‌بێت له شووكردن به پیاوی ژن دار ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆلی هه‌یه ، نوێنه‌ری خوشكان یه‌كگرتوو ده‌ڵێت : جیاوازی هه یه له‌به‌ینی وڵاتێكی وه‌ك ئه و‌روپا وڵاتێكی وه ك كوردستان كه ده‌یان ساڵ له‌نه‌هامه‌تی و شه‌رو كوشتاردا بووه كه به پێی ئاماری تازه ژنان 2تا 3 جار به‌رامبه‌ر به پیاوان زۆرن ، بۆیه له لایه ن هه ندێكیانه وه به دڵیانه له لایه كی تر مافی زۆرێك له ژنان ده خورێت بۆ یه باشتره به پیی بارودۆخی كوردستان ئه ویاسایه هه موار بكرێت مافی هیچ كه سێك نه خورێت.
ئه‌وژنانه‌ی بۆ ئێمه دووان له‌م ڕیپۆرتاژه‌دا ئه‌و ده‌نگانه ڕهددهكهنهوه كه پێیانوایه فره‌ژنی چاره‌سه‌ره بۆ دیارده‌ی قه‌یره‌كچی نوێنه‌ری خوشكانی یه‌كگرتوو له نه‌رویج ده‌ڵیت : ئه‌م یاسایه له ئه‌مرۆدا به بروای ئێمه نابێته چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشانه . شیلان سندی ده‌رباره‌ی شووكردنی كج سه‌ر به‌هه‌وێ ، یاخود ئه‌و بۆ چوونانه‌ی كه پێیانوایه ئه‌م یاسایه ده‌بێته جارهسهرێك بۆ گهورهكچان ده‌ڵیت : ڕاسته كچ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ترسێك له ئایندهی خۆی ده‌بێت ئه‌ویش بههۆیهی كه له كوردستان به‌شیك له ژنان پشت به ئابووری پیاو ده‌به‌ستێت بۆ بژێوی ژیانی ناچارن هه‌ندێ له‌م كجانه سه‌ر به‌هه‌وێ شووبكهن ئه‌گه‌رچی به‌بێ ویستی خۆیانه بۆیهپێشنیازدهكهم په‌رله‌مانی كوردستان له بری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه به یاسای فره‌ژنی ، باههوڵی دابینكردنی كاربدات بۆ ژنان و ئایندهی ژیانیان بۆ دابینبكات . ده‌رباره‌ی كۆچكردنی گه‌نجانیش بۆ هه‌نده‌ران ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته لێكۆلینه‌وه له هۆكاره‌كانی ئه‌م زیزبوونه‌ی گه‌نج له نیشتیمانی خۆی بكات هه‌وڵی جاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بدات به‌و شیوه‌یه‌ی كه گه‌نجان خۆیان ده‌یانه‌وێ نه‌ك به یاسای فره‌ژنی .
خولیا حسێن ده‌ڵێت : ئه‌وده‌ستانه‌ی له‌په‌رله‌مان به‌رزكراوه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندبوونیان به‌م یاسایه باشده‌زانن هۆكاری زیادبوونی كچ له كۆمه‌ڵگه به‌یاسای فره‌ژنی چاره‌سه‌ر نابێت . سه‌باره‌ت به ناوی گه‌وره كچ ده‌ڵێت : گهورهكچ ، ژن ، بێوه‌ژن ، هه‌موو ئه‌م ناوانه یه‌ك ناوی گشتی پێك ده‌هێنن كه ئه‌ویش ژنه ژنیش یانی مرۆڤ،ئه‌وانیتر و جیاكردنه‌وه‌و ناو به‌خشن و جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ژێر هه‌ر نازناوێكی تر ته‌نیا كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی مرۆڤانه‌ی ئێمه‌ی ژنه له كۆمه‌ڵگه‌ی پیاو سالاریدا .
ههڵهڵه محمد شریف له‌باره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ژنی دووه‌م دێنن ده‌ڵیت: زۆربه‌ی كات ئه‌وكه‌سانه ئاماده‌نین كچانێك بخوازن له سه‌رووی ٣٠ ساڵان بێت بۆیه یاسای فره‌ژنی به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ناتوانێت ببێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یره‌كچی .
نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی له پێكهێنانی خێزان.
له یاسا هه‌مواركراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به ڕێگه‌دان بۆ پێكهێنانی خێزان بۆ كچان ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ بۆ كوڕ ١٨ ساڵ ده‌ستنیشانكراوه ئه‌وژنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه دووان به یاسایه‌كی دژ به یه‌كسانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆن وه‌سف كرد ، شیلان سندی ده‌ڵێت : ئه‌م بڕیاره له پڕه‌نسیپی یه‌كسانییه‌وه سه‌یرده‌كه‌م ، ده‌رچوونی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه جێگه‌ی داخه‌و جیاوازی ڕه‌گه‌زییه له نێوان كوڕ‌و كچ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كچ نییه له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی ژیانی هاوسه‌ری پێكبهێنێت، به‌ڵكو له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویستی به خوێندن و خۆ ڕۆشنبیركردن و هه‌وڵدانه بۆ خۆدۆزینه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا. بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه له خوێندن و دروستبوونی چه‌ندین كێشه له ژیانیدا ، شیلان وتیشی: نه‌گونجاوه له وڵاتێك ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی هاوسه‌ری پێبدرێت كه چی له هه‌مان وڵات‌دا ڕێگه‌ی ده‌نگدانی لێبگیرێت و به‌مناڵ سه‌یر بكرێت .
سۆلاف خانه‌قینی ده‌ڵیت : له وڵاتێكی وه‌ك نه‌رویج پێكهێنانی خێزان له ته‌مه‌نی ١٨ساڵی ڕێگه‌ی پێدراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوڕێك و كچێك پێیان خۆشبێت خێزان پێك‌بێنن له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی به‌ومه‌رجه‌ی دایك و باوك ڕه‌زامه‌ندبن، دواتر ئاڕاسته‌ی شای نه‌رویج ده‌كرێت له‌وكاته‌ش ئه‌گه‌ری ڕهتكردنههی زۆركه‌مه، شوكردنی كچ له‌م ته‌مه‌نه كه جیابێت له‌گه‌ڵ كوڕ دژی بنه‌ماكانی یه‌كسانییه و له هه‌مانكاتیشدا هاندانێكه بۆدووركهتنهوهی كچ له خوێندن نه‌گه‌یشتن به‌مافه‌كانی خۆی چونكه مرۆڤی خوار ١٨ ساڵ زووتر له‌لایه‌ن دایك و باوك یان كه‌سانیتر ده‌توانرێت بڕوای پێبهێنرێت به‌دور كهتنهوهی له خوێندن و پێكهێنانی خێزان یان هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تری ژیان به‌مه‌ش له‌دواڕۆژدا ئه‌گه‌ری په‌شیمان بوونه‌وه‌ی زیاتره له‌سه‌ركه‌وتنی جگه له‌مه چ زانستێك ده‌ریده‌خات كه خۆناسینی كج له پێش كوڕه‌وه بێت بۆیه من نازانم له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌نگ بۆ ئه‌م یاسایه دراوه تۆبڵێی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ولاتانی دراوسێ نه‌بێ ؟
خولیا حسێن بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌ڵیت: به‌یاساكردنی ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتی بۆ كوڕان له ١٨ ساڵیدا و بۆ كچانیش له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵیدا جۆرێكیتره له‌به‌رقه‌راركردنی نایه‌كسانی نێو ژنان و پیاو ئه‌گینا پێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی كامڵبوونی مرۆڤ چ جیاوازییه‌كی هه‌یه .
هه‌ڵاله مه‌حه‌مه‌د ئه‌م یاسا هه‌مواركراوه به باش نازانێت و وه‌ك خۆی دڵیت له‌م ته‌مه‌نه ناتوانێ خۆی و ژیان و ده‌ورو به‌ر بناسێ ، بۆیه لێره‌دا هه‌ست به بۆشاییه‌كی خێزانداری ده‌كرێت و له هه‌مانكاتیشدا له خوێندن بێبه‌ری ده‌بێت و كه واته ئه‌مه‌ش خاڵێكی مه‌ترسیداره .
سود وه‌رگرتن له یاسای وڵاتان.
ئاخۆ بۆ ئێمه‌ی كورد تاچه‌ند پێویسته سوود له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگرین بۆ داڕشتنی یاساكانی وڵات به گشتی یاسای كه‌سێتی به‌تایبه‌تی ؟
هه‌ڵاڵه محمد شریف ماسته‌ر له دراساتی خۆرهه‌ڵاتی ناوین زانكۆی باشوری دانیمارك ده‌ڵیت : كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه ئێستا له قۆناغی بونیاتنانداین، پێویسته سوود له ئه‌زموون و یاساكانی ولاتانی پێشكه‌وتوو وه‌رگرین وه پێشنیازده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا شرۆڤه‌ی ئه‌زموونی وڵاتی توركیا‌و وڵاتی تونس بكه‌ن، چونكه له وڵاتی تونس مافه‌كانی ژن تاڕاده‌یه‌كی زۆر پارێزراوه بزانن ئاخۆ به قه‌ده‌غه‌كردنی یاسای فره‌ژنی له وڵاتێكی وه‌ك توركیا كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاین موسڵمانن وه‌ك كوردستان تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوونه‌و شرۆڤه‌ی سیستمی یاسای فره‌ژنی له‌وڵاتی تونس ئه‌وانیش تاچه‌ند ڕووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه یان تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوونه .
خوڵیا ده‌ڵێت پێم وایه یاسای كه‌سێتی بۆ هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌بێ به یه‌ك پێوانه بپێورێ ( كه ئه‌ویش پێوانه‌ی یه‌كسانییه ) یه‌كسانی مرۆڤه‌كان له بواری سیاسی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی كه من خوازیاری ئه‌م یاسایه‌م كه یه‌كسانی هه‌موو مرۆڤێك به نرخ ڕاده‌گرێ . جا ئه‌م یاسایه له‌منداڵدانی هه‌ر وڵاتێك له‌دایك ببێت من پێشوازی لێده‌كه‌م
كاروانی ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له‌م باره‌یه‌وه خولیا حسێن نوسه‌رو شاعیر و هه‌ڵسوڕاو له ڕێكخراوی ئازادی ژنانی عراق كۆمیته‌ی كه‌نه‌دا ده‌ڵیت : من تا ئه‌وڕاده‌یه گه‌شبینم كه هه‌موو مرۆڤێكی یه‌كسانیخواز هه‌موو ڕێكخراو‌و حزبه‌كانی خۆیان به لایه‌نگری یه‌كسانی ده‌زانن ده‌نگ هه‌ڵبرن و بێنه‌ڕیزی هه‌موو ئه‌و ژنه ئازادی خوازانه‌ی چ له ناو ڕێكخراوه‌كانی ژنان چ به تاك و سه‌ربه‌خۆ هاتونه‌ته ده‌نگ له دژی ئه‌و بڕیاره وا خه‌ریكه به‌كۆیله‌كردنی ژنان به ڕه‌سمی ده‌ناسێته‌وه ... من پێموایه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ بین ئه‌م بڕیاره پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا شتێكی نامۆ و تازه نییه كه ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ك زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی تر بسه‌پێندرێ و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ژنان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له دژی ئه‌م بڕیاره گوێ لێ نه‌گیرێ و ئیراده‌یان پێشێل بكرێ، به‌ڵام ئه‌مه مانه‌ی ئه‌وه نییه ئێمه‌ی ئازادیخوازن بێ ده‌نگ ده‌بین ئێمه له كه‌مپینی دژی ئه‌م بڕیاره به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌نگی ئازادیخوازانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه كاروانی ئێمه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .
|