په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٤\٢٠١٥

هاوکێشە قۆڕەکان!

هیوا ناچار       

 

یەکێتی + ٣٠ی حوزەیران = رێگەی خۆشکرد بۆ تاکڕەویی!
پارتی + دیموکراسی = شتی وا نایخوا، ئەگەر نا بۆکس دەخۆی!
گۆڕان + بێدەنگیی لە دەسەڵات = دەنگدەرانی گەوجاند!
پەرلەمان + بۆکس وەشاندن = بازاڕی عەنتەران!
کۆمۆنیست / شیوعی + دەنگ هەڵنەبڕین لە ناو جەماوەر = جەماوەر ناتناسن!
لایەنە ئیسلامییەکان + بێدەنگیی لە داعش = ئێوەش داعشی ناوخۆن!
سەردانی پەرلەمان + بۆ لای لایەنەکان = پەرلەمانتاران دەرۆزەکەری حیزبن!
ماستاوچیەکانی حیزب + پیرۆزکردنی سەرکردە = نە سەرکردە و نە (گەل)یان، خۆش ناوێ!
بڕیاری حیزبیی + لەبری حوکمەت / پەرلەمان = پەرلەمان پێویستە خۆی (خۆی) دادگایی بکا!
سازانی حیزبیی + بۆ دریژکردنەوەی دووبارە سەرۆکی هەرێم = ناپاکیی لە گەل و نیشتیمان و یاسا و دیموکراسی!
بارزانی + گوێنەدان بە رەخنەی جەماوەر = هەڵەیەکی مێژوویی گەورە دەکا!
بارزانی + دەرکردنی راگەیاندنی ناپێویست = بەرەو جەنگی ناوخۆمان دەبات!
بارزانی + سێبارە دانیشتنەوە لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی = دەبی بە تاکڕەو!
بارزانی + پێداگریی لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی = سەیری مێژووی دیکتاتۆرەکان بکە!
بارزانی + وازهێنان لە پایەی سەرۆکی هەرێم = جێگای دەستخۆشییە!
بارزانی + ئەگەر لە خەمی هەرێمی کوردستانە = وازدەهێنم لە سەرۆکایەتی هەرێم!

 


١٧\٤\٢٠١٥

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک