٢٥\١\٢٠٢٥
هاوکێشەی یەک بە
سی
واتە حکومەتی
ئیسرائیل سی جار
لە حەماس
تیرۆریستتر و دڕندەترە.

عامر سابیر
یەکەمین گۆڕینەوەی بارمتە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە ڕۆژی یەکشەمە
١٩/١/٢٠٢٥ ئەنجام درا. حەماس ٣ ژنی ئازاد کرد، لە بەرانبەردا ئیسرائیل
٩٠ ژن و منداڵی ئازاد کرد، کە ٢١ کەسیان مناڵ بوون وە ٦٩ کەسیان ژن
بوون. هیچ ماس میدیایەکی رۆژئاوا پرسیاری ئەوەی نەکرد کە ٢١ مناڵ و ئەو
هەموو ژنە بۆ لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا بوون.
بە پێی ڕێکەوتنیان بڕیارە ئیسرائیل لەبەرانبەر هەر بارمتەیەکی خۆیاندا
٣٠ بۆ ٥٠ کەسی فەلەستینی ئازاد بکات.
ئیسرائیل بەم هاوکێشەیە ئەیەوێ بە خەڵکی دونیا بڵێ کە ژیانی هەر تاکێکی
ئیسرائیل ٣٠ هێندەی عەرەبێکی فەلەستینییە، بەلام لەڕاستیدا ئەمە
دڕندەیی و تیرۆریستێتی زیاتری حکومەتی ئیسرائیل دەردەخات.
دووەم گۆڕینەوەی بارمتەکان لە ڕۆژی شەمە ٢٥/١/٢٠٢٥ دا دەبێت، کە گوایە
بڕیارە حەماس ٤ ژن و ئیسرائیل ١٢٠ بۆ ٢٠٠ ژن ومناڵی تر ئازاد بکات.
کە باراک ئۆباما هەڵبژێردرا بۆ سەرۆک لە ٢٠٠٨دا، دوو ڕۆژ پێش مەراسیمی
دەستبەکاربوونی لە ١٨/١/٢٠٠٩دا شەڕی ئیسرائیل و حەماس وەستا و ڕیککەوتن.
ئێستاش ڕۆژێک پێش مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ لە ١٩/١/٢٠٢٥دا
ئیسرائیل و حەماس، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بارمتەیان گۆڕییەوە.
سەرۆکەکانی ئەمریکا لە ئاهەنگی مەراسیمی دەستبەکاربوونیاندا، ئەیانەوێ
خۆیان بە ئاشتیخواز پێشان بدەن ، بەڵام دواتر تاوانی گەورە ئەنجام
ئەدەن. باراک ئۆباما لە کاتی دەسەڵاتیدا لە لیبیا و سوریا تاوانی
گەورەی خوڵقاند. وە لە یەکەم و دووەم ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی ترامپدا،
ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر کوشتن و جینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و ئەنها لە
دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٩ فەلەستینی کوژراوە و ٤٠ کەسی تریش بریندارکراوە
بەدەستی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل.
نۆرمان فینکەلستەین کە بە ڕەگەز جووە، مامۆستای زانکۆیە لە ئەمریکا و
چالاکوانێکی بەرجەستەیە و بەرگریکارێکی سەرسەختی کێشەی فەلەستین و
دانیشتوانەکەیەتی، ئەڵێ ئەو قسەیە پووچە کە ئەڵێن ئەمریکا دەسەڵاتی
بەسەر ئیسرائیلدا ناشکێ. تەنها بە تەلەفۆنێک ئەتواندرا ئەم جینۆسایدە
لە یەکەم ڕۆژەکانێوە بووەستێندرێ.
٢٢\١\٢٠٢٥
ماڵپهڕی عامر سابیر
|