٨\٥\٢٠١٠ هاوکێشه‌یه‌کی جیاواز له نێوان (من و دکتۆره عه‌تێ) و ( ئاوده‌ست)دا.
رووداو. ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵیی و نه‌بوونی منداڵ من و خێزانه‌که‌می پێچابۆوه، ئه‌وه‌ی پێمانکرا له ئه‌وروپادا له وڵاتی نه‌روێژ سه‌ردانی دکتۆره پیشه‌ییه‌کانی ئه‌و بواره‌مان کرد و تاڕاده‌یه‌ک وه‌ڵاممان وه‌ر گرته‌وه و زانیمان ده‌بێ که‌مێکیتر چاوه‌ڕێبین، له ته‌له‌فزوێنه‌کانی که‌ناڵ چار و ته‌له‌فزوێنی زاکرۆس چاومان به به‌ڕێز .. دکتۆره عه‌تێ حه‌مه سه‌عید ساڵح که‌وت، که له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کرن و کاره گرنگه‌کانی منداڵبوون ده‌ئاخفت و زۆر به سه‌لیقه و هۆشیارانه له پاک‌وخاوێنی ژن و مێرد ده‌دوا و په‌نجه‌ی ده‌نایه سه‌ر برینی پیسوپۆخڵی و به کارێکی خراپی داده‌نا بۆ منداڵبوون و شێوه‌ی شیکارێکی زانستییانه‌ی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کردنی سێکس له‌نێوان ژن و مێردا زۆر بوێرانه ده‌وروژاند و به کوردی ئازایانه ده‌دوا و شاره‌زاییه‌ک به قسه‌کانیه‌وه دیاربوو . .....
من له‌و ئێواره‌یه‌وه بڕیارمدا به‌خزمه‌ت ئه‌م بلیمه‌ته بگه‌م و بتوانێ وه‌ڵامێکی دروستمان بداته‌وه که ئێمه وه‌ک دوو لاوی ژن و مێرد بۆ کاری منداڵ بوونمان دواخراوه پێم خۆش‌بوو هۆکاره‌کانی دواخستنی مندڵبوونمان له‌ڕێگه‌ی زانستی ئه‌وێشه‌وه من و هاوسه‌ره‌که‌م پێکه‌وه گوێبیستی بین ، من وه‌ک هه‌موو پێداویسته‌کی ژیان منداڵ له هه‌موویان به‌ئازیزتر له‌به‌ر چاو ده‌گرم هاوسه‌ره‌که‌م له‌من زیاتر هه‌ر بۆیه سه‌رمان بۆ هه‌موو کو‌نێکدا ده‌کرد که هه‌والی چاره‌سه‌ری و بۆنی ئارامی لێوه بهاتایه، ئافره‌ت ئه‌وه‌نده میهره‌بانانه بۆ دونیای منداڵ ده‌ڕوانێ و پیاو که‌متر، من له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پاڵم دابوو به پشتی هاوسه‌ره‌که‌مه‌وه بۆیه .... له ڕێکه‌وتی 2010/02/28 من و خێزانه‌که‌م ملی قه‌ده‌رمان گرت و به‌ره و کوردستان به‌ڕێکه‌وتین، من لێره‌وه ئه‌وه‌نده دڵنیا بووم کات و ڕۆژم لای دکۆره عه‌تێ حه‌مه‌سه‌عید سالح م مسۆگه‌رکرد بۆ 2010/03/03 و کات له شه‌شی ئێواره، سه‌رتان نایه‌شێنم چیم بینی ئاوا به‌ڕاستگۆیانه‌وه بۆتان ده‌گێڕمه‌وه، هه‌ر چۆنێک بوو گه‌شتمه سلێمانی و تا 0303 چاوه‌ڕێ بووم، بۆ ڕۆژێ پێش کاته‌که‌مان ئێمه به‌ره‌و هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین و شه‌وه‌که‌ی له ماڵی ناسیاوێکی دڵسۆزمان ماینه‌وه و پێش کاتژمێر شه‌شی ئێواره ئێمه له شه‌قامه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌ی ڕزگاری که دکتۆره عه‌تێ عه‌یاده‌که‌ی له‌وێ دانابوو، کات هات و رۆی نزیک بووینه‌وه، خێزانم بانگ کرا بۆلای دکتۆره و منیش بۆ موخته‌به‌ر، واته هه‌ریه‌که‌مان به‌لایه‌کد ! من شێوه ڕه‌نگ پیاڵه‌یه‌کی قۆقزییان دا به ده‌ستمه‌وه و کابرای موخته‌به‌ر گوتی کاکه له‌و ئاوده‌ستانه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه سپێرمه‌که‌که‌تمان بۆ بکره ناو ئه‌و پیاڵه‌وه، من شه‌رمم ده‌کرد ئاوا ئه‌و به‌و بوێریه‌وه ده‌ڵێ کاکه زوو وه‌ره‌وه شه‌هوه‌ته‌که‌تمان بۆ بێنه با ڕه‌وانه‌ی که‌ین بۆ تاقیگاکه، من به پرسیار ئاوده‌سته‌که‌م دۆزیه‌وه، به‌ڵام کام ئاوده‌ست؛ ده‌تگوت ڕۆژی حه‌شره و بۆ سه‌ره‌ی لێپرسینه‌وه وه‌ستاوین، من له‌دوای هه‌موویانه‌وه بووم، ده‌بوو له‌و ئاوده‌سته‌دا من خۆم خاڵی بکه‌مه‌وه و ئه‌و سپێرمه‌ی به‌رمه‌وه بۆ تاقیگه، له دڵی خۆمدا دکتۆره عه‌تێم ده‌هێایه پیش خۆم و قسه‌کانیم به‌راورد ده‌کرد که چۆن له‌باره‌ی پاک‌وخاوێنی ده‌دوا و هۆکاره‌کانی پیسوپۆخڵی بۆ چه‌ند زیان ده‌گه‌ڕانده‌وه و چه‌ند ئازایانه له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتن واته له کاتی جووتبوونی ژن و مێردا چه‌ند قاره‌مانانه له‌و دونیایه‌ی ده‌ڕوانی و ئارامی و خاوێنی و خۆشه‌یستی هه‌وینی بوون ،ئه‌وانه‌ی وه‌ستابوون هه‌ر خه‌ڵبه‌خه‌ڵبیان بوو و بۆڵه‌یان لێوه‌ده‌هات، که‌سیان وه‌ک من بوێر نه‌بوون، هه‌ر که سه‌رره‌ی من هات بۆ ناو ئاوده‌سته‌که، وه‌خت بوو هێڵنج بده‌م و له باتی سپێرم ڕشانه‌وه‌که‌م بۆ تاقیگه‌که بڕوات، ئارامم گرت و به و ئازیزانه‌م گوت به‌خوا من ناتوانم له شوێنێکی وادا به‌و پیسیه‌وه ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌م، خه‌یاڵم بۆ دواوه گه‌ڕایه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نه‌رویجیم بیرکه‌وته‌وه که یه‌که‌م جار رۆیشتم بۆ ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه، له گێڕانه‌وه ناته‌ت، ئاخێکم هه‌ڵڕشت و به‌راوردی ئه‌و پارانه‌م کرد که من و ئه‌م به‌سته‌زمانانه به کرێکاریی ماندووبوون په‌یدای ده‌که‌ین و له‌م ئاوده‌سته‌ی دکتۆره عه‌تێ دا دایده‌نێین. زانیم یاسای ته‌ندروستیش له‌م وڵاته‌دا نوستووه، به‌ئاگا هاتمه‌وه و وه‌ک سمۆره‌یه‌کی به هه‌ڵبه‌ز نه‌مده‌زانی بۆ کام لا بڕۆم. له براده‌رێکم پرسی مزگه‌وت له‌م ناوه‌دا هه‌یه ....! براده‌ره گوتی بۆ ؟ گوتم هه‌روا.
نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ی من گێڕانه‌وه‌یه‌که
بۆ ئه‌و قسه نابه‌راوردییانه‌ی دکتۆره عه‌تیه که پاک‌وخاوێنی باشه،
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ئه‌وه‌نده به گرنگی ده‌زانن ئاوڕێک له
ئاوده‌سته‌کان بده‌نه‌وه و پاشان له ده‌روون و باره
سایکۆلۆژییه‌کانی خه‌ڵک بکۆڵێنه‌وه و ئاوڕێک له من و ئاوده‌ست و
ده‌ستپه‌ڕه‌که‌م بده‌نه‌وه... وه‌ڵامم وه‌رگرت دوای خه‌رجکردنی هه‌فت
سه‌د دۆلار من دکتۆره عه‌تێم نه‌بینی، خێزانم ده‌یگێڕایه‌وه
ئه‌وه‌نده لێیی ده‌ترسام نه‌وێرام ئه‌و قسانه‌ی له دڵمدا بوون
بیکه‌م، ئه‌وه‌نده به‌په‌له قسه‌ی ده‌کرد هه‌ر نه‌مزانی گوتی چی،
پاشان دواین ئێواره واته ڕێکه‌وتی 2010 03 04 کاتی بۆ داناین
هه‌ردوکمان ببینێ ، به‌داخه‌وه تا 11ی شه‌و من و هاوسه‌ره‌که‌م
چاوه‌ڕێمان کرد نه‌هات، نه‌هات و هه‌ر نه‌هات. هه‌ر ئه‌و
به‌سه‌رهاته‌شم وای لێکردم چیڕۆکی خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م و عه‌تێ و
ئاوده‌سته‌که‌ی وه‌کو خۆی بیگێڕمه‌وه.
نه‌روێژ
|