٢\٨\٢٠١٢
هاوڵاتى بەڕێز:
ئاو سامانێکى نیشتمانیی گەورەیە با بەفیڕۆى
نەدەین، بەڵام نەوت قەیناکە.

هیوا
رەش
ئەمجارە ناونیشانى بابەتەکەم هى خۆم نیە و بەڵکو لە دروشمى
بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو سەرچاوەى گرتووە، پێموایە دروشم و
ئامۆژگارییەکى زۆر جوانە، ئەگەر بێت و هەرکەس و ماڵێک پیادەى بکات
بێگومان کەمئاوى و وشکەساڵى کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەرمان نامێنێ و هیچ
دەڤەر و ناوچە و شار و شارۆچکە و گوند و گەڕەک و ماڵ و کەسێک بێئاوى
تەنگى پێهەڵناچنێ، بۆیە ئەرکى سەرشانى هەمو هەوڵاتییەکە پابەندیى بکا،
هەروەک چۆن پابەندیى بەفیڕۆ نەدانى ئاو ئەرکێکى نیشتمانى گەورەیە، لە
هەمان کاتدا داواکارم دەسەڵاتداران هەر ئامۆژگاریکەر نەبن و گوێ لە
ئامۆژگارى هاوڵاتییانیش بگرن.
من وەکو هاوڵاتییەک ڕوى دەم لە دەسەڵاتداران دەکەم و دەپرسم: ئایا
تەنها ئاو سامانێکى نیشتمانى گەورەیە یان نەوتیشششش؟ دەسەڵاتداران
ئامۆژگارى ئێمە دەکەن تا ئاو بە فیڕۆ نەدەین و ئێمەش ئامۆژگارى ئەوان
دەکەین نەوت بە فیڕۆ نەدەن، چونکە نەوتیش سامانێکى نیشتمانى و نەتەوەیى
مەزن و گەورەیە.
جا ئەگەر نەوتى خۆمان بۆ خۆمان بوایە و بە دادپەروەریى داهاتى نیشتمانى
بۆ گیرفانى خەڵک بوایە و حیزب لوشى نەکردایە، بە دڵناییەوە ئەوسا سوپاى
شەقوشڕى بەغداشتان بۆ خۆمان جێهێشتایە و بێئەوەى پێبزانن پەڕوباڵمان
دەکردن و دەسکەوتەکانیشمان دەهاویشتە خەزێنەى وەزارەتى پێشمەرگەکانى
ئێوەوە.
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|