په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٧\٢٠١٢

هاوڵاتیانی سوێد، بانگهێشتی حکومەتی عێراقی دەکەن

چاوێکی خێرا به‌ رێکەو‌تننامەکانی نێوان عێراق و سوێددا بخشێننه‌وه‌.

 


گروپی Aktion Mot deportation لە نامەیەکیاندا کە ئاڕاستەی حکومه‌تی عێراق یان کردوەو وێنەی نێراوە بۆ فیدراسیۆن داوا دەکەن" ئێمه‌ هاوڵاتیان و په‌نابه‌ران له‌ ووڵاتی سوید، بانگهێشتان ده‌که‌ین، چاوێکی خێرا به‌و ڕێکه‌تننامەیه‌دا بخشێننه‌وه‌ که‌ له ‌دانوستانی نێوان عێراق و سوێددا بڕیای لەسەر دراوە، به ‌په‌له پڕۆسه‌ی دیپۆرتی زۆرملێی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویده‌وه‌ بۆ عێراق ڕاگرن، چونکه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین که‌ ناکرێ چاره‌سه‌ری مرۆڤه‌کان‌ به‌و شێوازە بکرێت".

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە"ته‌نیا سوید یه‌کێکه‌ له‌و کەم ووڵاتانه‌ی که‌ په‌نابه‌ران ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کاته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای دڵنیایی له‌لایه‌ن عێراق و پشتڕاستکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌، به‌وه‌ی ناتوانرێ گرنتی سه‌لامه‌تی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بدرێت. بڕیاره‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵ له‌ سویده‌ بۆ عێراق له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ به‌ کرده‌وه‌ ده‌ست پێبکات".


لە کۆتایدا نامەکەدا دەڵێن"تکایه‌ گوێ به‌م بانگه‌وازه‌مان بده‌ن که ‌له‌لایه‌ن‌ که‌سانێکه‌وه‌ داواکراوه‌،‌ جگه‌ له‌ مامه‌ڵه‌یه‌کی مرۆڤانه‌ی په‌نابه‌ران، وه‌ داخوازی په‌نابه‌ری له‌ ووڵاته‌که‌مانا زیاترمان ناوێت. ئێوه‌ش دەتوانن باشتر نیشان بدەن".

 

 

١٠\٧\٢٠١٢ - سوێد

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی


تەواوی نامەکە لە خوارەوە بخۆێننەوە:


To the government of Iraq.
 


We، citizens and refugees in Sweden، urge you to quickly renegotiate the agreement between Iraq and Sweden، to immediately cease the forced deportations of Iraqi refugees from Sweden to Iraq. There are many of us who do not agree with this practice and who think it is unworthy to treat human beings this way.

Sweden is one of only a few countries that keep deporting people to Iraq، despite affirmations from Iraq as well as the UN that their safety can not be guaranteed. The next mass deportation will take place already in the coming week.

Please heed this plea from people who want nothing more than a humane treatment of any refugee seeking refuge in our country. You can make a difference!

Sincerely،
Aktion Mot deportation
Sweden


http://aktionmotdeportation.se
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک