په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠٢١

هاوڵاتییەکی تورک دەڵێ: گۆشت چییە؟ تامی گۆشتم بیرچۆتەوە.


رەزا ساڵح        

هـاوڵاتییەکی تـورکی خانـەنشین، کە تەمـەنی حەفـتا و پێـنج سـاڵە. وتی: تـامی گـۆشـتم لەبیرچـۆتـەوە! ئـەی پـارە چـییە؟

جێگـری پارتی گەلی کۆماری تورکیا (گورسال تەکین) لە ئەستەنبول سەردانی کومەڵێک خاوەن دوکـان و فـرۆشیاری کـرد. تا لە نـزیکەوە گـوێی لە کێشەکانیان بێت. لە نێـو ئەو هاوڵاتییانەی کە ناڕەزاییـان لە دۆخی نالەباری ئابووری و بەرزبـوونەوەی نـرخـەکان و سەخـتـبوونی بـژێـوی و گـوزەرانی ژیـانیان بە کـوێـرەوەری، دابەزیـنی بەهـای لـیرەی تـورکی دەربـڕین. پیـرەمـێردێکی تورکی خانەنشین بوو، کە تەمەنی حەفـتا و پێنج ساڵە. سکاڵای لە بـارەی کەمی مووچەکەی و گـرانی بـژیوی ژیان کرد. ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە تەمەنی (٣٠) ساڵیدا، خانەنشینیان کـرد. لە ئێستادا مانگانە (٣٠٠٠) هەزار لێرە وەردەگـرێـت. ئایا بـەم پـارەیە گـوزەران دەکـرێـت؟

 

 

پیرەمێردەکە هاواری کرد و وتی: "ناتـوانـم پارووی ژیـان بەدەست بهـێنم. گۆشت چییە؟ گوشـتم لەبـیرچـۆتـەوە! پـارەم لەبیرچـۆتـەوە! ژیـانـم تـاریـکە، نـاتـوانـم رێـکای خـۆم بـدۆزمـەوە!" پیـرەمـێردەکە جەخـتی لەوەش کـردەوە، کە ژیـانی خـۆی و خـێزانەکەی تێکچووە و بە کوێرەوەری سەردەنێنەوە. وتیشی:"بە درێـژایی حەفـتا و پێنج ساڵەی تەمەنی ژیانـم، وەک ئـەم رۆژە سەخـتانـەم نەبیـنیوە".

هـاوڵاتییەکی تری تورک، لە بارەی کارەساتی ژیـانییەوە وتی:"مـن مانگانە (٢٠٠٠) هـەزار لـیرە وەردەگـرم. لـەم پـارەیـە (١٤٠٠) لـیرەی لێـدەدەم بەکـرێ خانـوو. ئـەم هـاوڵاتییە تـورکەش جەخـتی لەوە کـردەوە و وتی:"هـەمـوان لە تورکـیادا، ئاگـاداری بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەکانن. بەڵام تەنیا توێـژێک نەبێت کە نازانن و ئاگایان لـێیان نییە، ئەوانەش ئەو کەسانەن کە لە دەسەڵاتـدارن و ئەم وڵاتـە بەڕێـوەدەبەن".

جـێگری پارتی گەلی کۆماری (گورسال تەکین) وتی:"بە تەمەنـەکـان لە تورکیادا، لە جیاتی ئەوەی کە بچـن بۆ گـازینۆکان و چـێشتخانـەکان، بەڵام بە هـۆی بێ پارەیی و گـرانی نـرخـەکـانەوە، ناتـوانـن بچـن بـۆ ئـەو شـوێنـانە. بە نـاچـاری روو لـە باخـچـە گـشتییەکـان دەکـەن".

راست دەکەن، تەنیا دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاگایان لە گرانی و بەرزبوونەوەی نرخەکان نییە و لە ژیانی کوێـرەوەریی هـەژاری زۆرینەی خـەڵکی نییە.

ئەردۆگـانی دیکـتاتـۆر و خـۆپـەرست و رەگـەزپـەرسـت و لەخـۆبـایی و قـورخکـردووی دەسەڵات و تاک بڕیاردەر، خـۆی و بنەمـاڵـەکەی و دەسەڵاتـدارانی رژێـمەکەی و پارتـە رەگەزپەرستەکەی، پارتی نـاداد و ناگەشەکردن. بە راست و چەپـدا، تەخشان و پەخشان بە پارەی گەلانی تورکیاوە دەکـەن و کـەس نیـیە بوێـرێت و رەخـنەیـان لـێبگـرێت. پیـان بـڵـێت ئێـوە دزن، پـارەی گەلـتـان دزیـوە. (ئەمـینە) ی ژنـی ئـەردۆگـان، تـەنیـا جـانتـا دەستییەکەی کە دروستکراوی فەرەنسایە و مارکەی (هـێرمیس)ە لە بازاڕێکی یابان بە (٦٧٠٠٠) هـەزار دۆلار کڕی. ئەی ناپـرسن ئەمینە خانـم، ئـەم پارەیەی لە کـوێ بوو؟ ئەمە بە ئاشکرا. بێگومان دزە گەورەکە، ئەردۆگـانی مـێردی ئـەم پارەیـەی لە پـارە و لە سامانی گەلی تورکیا و گەلی کوردمان لە باکووری کوردستان دزیـوە. دەبێت ئەمینە خانـم بە نهـێنی چـی دوڕ و گـەوهـەر و ئەڵـماس و زێـڕێـکی کـڕیبێـت؟

گـەلانی تـورکیا بـرسـیانـە و بە نەبـوونی سـەردەنێـنەوە. کەچـی ئەردۆگـانی بێ بـاک، ئەردۆگـانی خـوێـنڕێـژ و شەڕخـواز، بـۆ شـەڕی کـورد و شـەڕی وڵاتـانی هـاوسێ و هـەڕەشەکـردن لە ناوچـەکە، بە بەهـای چەندین ملیۆن دۆلار دوو کـۆمەڵە سستەمی رۆکـێتی (ئێس. ٤٠٠) ی لە رووسیا کڕی. مانگانەش بە ملیونان دولار، مـووچە بە جاشـە بەکـرێگـیراوەکـانی و بە تـیرۆریسـتانی داعـش لە سوریـا و لـیبیا دەدات.

 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک