٢٣\٥\٢٠١١
هاوڵاتیی
په‌ککه‌وتوو و نه‌خۆش و بودجه‌ی وڵات.

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر
هه‌موو مرۆڤه لاواز و که‌مئه‌ندام و به
ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌کان کاتێک ده‌سته‌وه‌ستان
ده‌بن بۆ خۆبه‌خێوکردنی خۆیان و منداڵه‌کانیان
یان خزمه‌تی خۆیان پێناکرێ ئه‌وکات ده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ
به‌رپرسیاریه‌تی ژیانیان ده‌گرێته ئه‌ستۆ
له ئابووریی
و داهاتی وڵات ئه‌وانه ده‌خرێنه
ریزی یه‌که‌مه‌وه بۆ دیارکردنی
خه‌رجیی ساڵانه‌یان وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانی
حکومه‌ت نه‌ک وه‌ک منه‌ت و فه‌قیرانه.
له وڵاتی سوێد
ئه‌م جۆره مرۆ ڤانه خه‌رجیی و خزمه‌تگوزارییان
زیاتر و زۆرتره له
خه‌ڵکی ئاسایی ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ژیریشیان له
ده‌ست داوه که لای ئێمه به شێت ناو ده‌برێن و زستانان له
شه‌قامه‌کانی شار ره‌ق ده‌بنه‌وه. مرۆڤێکی
به ته‌مه‌ن گه‌ر نه‌توانێ خۆی پاک بکاته‌وه
ئه‌رکی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ده‌وله‌ت بۆیه
بۆ ئه‌وه‌ی بێ عیزه‌ت
و زه‌لیل نه‌بێت هه‌ر که‌سێک
خزمه‌تی بکا گه‌ر که‌سی نزیکی خۆشی بن ده‌وڵه‌ت مووچه‌یان
ده‌داتێ تا منه‌ت نه‌که‌ن به‌سه‌ریدا.
به داخه‌وه ئه‌و
جۆره هاوڵاتییانه له هه‌رێمه‌که‌ی
ئێمه‌دا به ئاشکرا به شه‌قامه‌کاندا
بڵاوبوونه‌ته‌وه،
یان فڕێدراون ده‌ست له خه‌ڵکی پانده‌که‌نه‌وه‌و
به ناچاریی ده‌رۆزه
ده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ی دیمه‌نێکی
دزێو و خه‌ماویین..
هه‌موو ئه‌و خۆهه‌ڵکێسشانه‌ی حکومه‌تییش ده‌خه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه. هاوڵاتیانیش به گشتی تووشی
نائومێدیی و ره‌شبینیی
ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ زیاتر ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌و
هاوڵاتییانه‌یه که تووشی
نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن بوون
و زه‌لیلی سه‌ر جێگان و پێویستان به پاره‌یه‌کی
زۆر هه‌یه یان چاره‌سه‌ریان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کرێ،
رۆژانه ده‌یانبینین
له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه پاره‌یان
بۆ کۆده‌کرێته‌وه ئه‌وانیش به ده‌م گریانه‌وه
ده‌پاڕێنه‌وه له خه‌ڵکی،
من ده‌سخۆشیی له‌و که‌ناڵانه ده‌که‌م که
به‌و ئه‌رکه مرۆییه هه‌ڵده‌ستن، به‌ڵام
پرسیاره‌که لێره‌دایه تاکه‌ی ئه‌م شێوازه؟
کاتێک ئابووریی
هه‌رێم رۆژ به رۆژ
له هه‌ڵکشاندایه.. ئایا ئه‌م مرۆڤانه به‌شیان
نییه له داهات و بودجه‌ی وڵات‌دا؟
هه‌موو ئه‌م هاوڵاتییه نه‌خۆش
و داماوانه مافی خۆیانه له بودجه‌ی وڵات زۆرترین پاره‌یان بۆ
دابین بکرێ، به‌رپرسی یه‌که‌میش
خودی جه‌نابی کاک (مه‌سعود
بار‌رزانی)یه وه‌ک
سه‌رۆکی هه‌رێم، کاک به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکی
حوکه‌مه‌تی هه‌رێم، دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات و
پاشانیش سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان و ته‌نانه‌ت
ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامه‌نووسانیش
ئه‌رکی سه‌رشانیانه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا به یاسا
و سیسته‌م ئه‌م کێشه مرۆییه گه‌وره‌یه‌ی
هه‌رێم له رێگای بودجه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د
سابیر
|