په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

هاوڵاتیانى هەڵەبجە یادى 16ى سێ ناکەنەوە .


شوان سدیق     


لە ساڵ یادى بیستەمین ساڵ ڕۆژى کیمیا بارانکردنى شارى هەڵەبجەدا، هەموو ساڵێک لە (16_3) دا یادى ئەم ڕۆژە دەکرێتـەوە، بۆ ڕێزلێنان لە گیانى ئەو قوربانیانەى کە لەم ڕۆژەدا بەبێ تاوان شەهیکران، بێگومان هاوڵاتیانى ئەم شارە نایانە وێت هاو شێوەى ساڵانى تر یادى ئەم ڕۆژە بکرێتەوە، پێم وایە یاد کردنەوە جکە لە بە بیرهێنا نەوەى تراژیدیا ناخۆشەکانى ڕابڕدوو، هیچ سودێکى ئەو تۆ بە هاوڵاتیانى هەڵەبجە ناگەیەنێت، دەیان ساڵە بەڵێن و گفتى جیاجیا لەم یادەدا هاو شێوەى سورەتە ئاینیەکان و زەنگى کڵێسا بێ دەنگەکان دووبارە دەبێتەوە، کەچى نیو هێندەى ئەو بەڵێن و گفتانەى کەو تراون کار نەکراوە بۆ گۆڕینى سیماى شارو باشتر کردنى گوزەرانى هاوڵاتیانى ئەم شارە، ئەگەر ئێستا گەڕانێک بکەین بەناو شاردا ئاسەوارى کاولکارى ڕژێمى عێراقى عەرەبى پێوە دیارە و ساڕێژ نەبووە، تا هەنووکەش خانوو بینایەکى زۆرت بەرچاو دەکەوێت چاک نەکراو نەتەوە، هەرکە سێکیش کارى بۆ کرابێت لەسەر بنەماى حیزب حیزبێنە خزم گەراییە و ئەو کەسەش لایەنى پارتێک یان خێڵێکى دەست ڕۆشتوو نەبێت، هیچى بۆ نەکراوە و کوردى قسە نەستەق گووتەنى: هەردەبێ ئاو لە دەسکەواندا بکوتێت، گەنجانى شار بێبەش کراون لە مافە سەرەتایەکانى ژیانیان، توشى دوو دڵیەک و ڕەشبینیەک هاتون، نازانن خۆیان بە چیەوە سەرقاڵ کەن ڕوو لە کوێ بکەن، بە ساڵاچوانیش هاو شێوەى گەنجان گرفتیان هەیە، ئەوانەى تا دوێنێ لە ترسى تۆپ و تەیارەى دەسەڵاتى پێشوو خۆیان دە شاردەوە، ئەمڕۆ ژیانیان لێ تاڵ بووە بەدەست نەخۆشیە جۆراو جۆرەکانەوە شەو ڕۆژ دەکەنەوە، هیچ هیوا یەکیان بەیاد کردنەوە و قسەى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆى کوردى نەماوە، جگە لەوەى چاوەڕێی مەرگێکى هەتا هەتاین و ماڵ ئاواى لە ژیان و شار بکەن، هاوڵاتیانى ئەمڕۆى هەڵەبجە بێ نازن و هاوارى ژیان دەکەن چاوەڕێن کەسێک لایەنێک ئاوڕیان لێ بداتەوە، لەدواى بیست ساڵ ئاوڕ لێ نەدانەوە، زۆربەى شەقام کۆڵان و گەڕەکەکان وەک خۆى ماوتەوە، چیتر پێوسیتیان بە وە نیە پڕوپاگندە و قسەى سواو لە ڕۆژێکدا، جگە لە بەبیر هێنانەوەى ئازارەکانى خەڵکى هەڵەبجە هیچ مانایەکى تر نابەخشێت، دووبارە هەڵەبجە پێویستى بە بنیادنان و چاکترکردنى گوزەرانى هاوڵاتیانە، نەک ئاهەنگ و کۆڕگێڕان و پیشاندانى وێنەى دیکۆمێنت لەبەرچاوى کەسانى بیانى و خەڵکى دەور و بەردا !

 

 


s.halabjaee@yahoo.com