١٩\۴\٢٠١٠
هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵ مالیکی یان عه‌لاوی.

مه‌هدی کاوانی
تا ئێستا کورد‌و پرسه سیاسیه‌کانیان، نه‌یان توانیوه خۆیان له ناو
نێوه‌ندێکی وه‌ها ببیننه‌وه و له سایه‌یا پرسی کورد پێ ببه‌نه پێشه‌وه.
له چوار ساڵی ڕابوردو و سه‌رده‌می پۆل بلێمه‌رو حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌یاد
عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالیکیدا ، کورد زیاتر خۆیان به‌شیعه‌کان به‌ستبۆوه
جا نازانین له به‌ر ڕکه‌به‌ری مێژووییه یان نه‌رمی شیعه‌کان بوو له
مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار‌و هه‌نه‌دێ له پۆسته‌کانی تر‌و قبوڵکردنی
بودجه‌ی 17% و نه‌رمی نواندن له مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت وگازو
کۆمپانیا بیانیه‌کانی هه‌رێم به تایبه‌تی له کێلگه‌ی نه‌وت و هه‌روه‌ها
مسه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌و به توندی قسه نه‌کردن له دژی جێبه‌جێکردنی
ماده‌ی 140. له بواری ڕاگه‌یاندنی کوردیش به به‌شه حیزبی و حکومه‌که‌ی
و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئازادیش زیاتر کار‌و کاردانه‌وه‌کانیان له گه‌ڵ
سونه‌کان تۆخ کردووه نه‌ک شیعه‌کان.
ئینگلیزه‌کان که مامۆستای دروست بوونی ده‌وله‌تی عیڕاق بوون و به
درێژایی سه‌رده‌می مه‌له‌کی هه‌موو تواناکانیان بۆ ئه‌وه وه‌گه‌ر ده‌خست
که هاوکیشه‌یه‌ک له گه‌ڵ سونه‌و شیعه‌کان پێک بهێنن و به درێژایی هه‌مان
ماوه‌دا زیاتر پالپشتی سونه‌کانیان ده‌کردو به بۆچوونی خۆم یه‌کێ له
هۆکاره‌کانی خستنه پاڵی ولایه‌تی موسڵ واته کوردستانی باشوور به
عیراقی دروستکراوه‌وه ، بۆ ڕاگرتنی هاوکێشه‌ی شیعه‌کان و سونه‌کانه‌وه
بووه.
ئه‌و بۆچوونه‌ی که به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامق لێره‌و له‌وێی بابه‌ته
بڵاوکراوه‌کانی وهه‌روه‌ها بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد‌و زۆر له ڕوناک
بیره کورد‌و غه‌یره کوریه‌کانیش قسه‌ی پێوه ده‌که‌ن وه‌ک بگوترێ به
دیدی ئه‌مه‌ریکیه‌کان کورد مه‌له‌ف بێت نه‌ک کێشه واته کاتێ که ئه‌وان
پێویستیان پێ بێ ، به سه‌ر نه‌یاره‌کانیاندا له ناوچه‌که به‌رز ده‌که‌نه‌وه
. کاتێ که باس له‌ڕێگا چاره‌سه‌ر بکرێ ، خۆی تیا ده‌دزنه‌وه‌و زیاتر
به کێشه‌یه‌کی ناو خۆیی و له ڕێگای ناوخۆ قسه له سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی
ده‌که‌ن . گه‌ر کار‌و کرده‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له ناوچه‌که بێنینه‌وه
پێش چاوی خۆمان ، ده‌بینین به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ک هه‌ر هیچ
شتێکی ئه‌و تۆیان به ئاقاری به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کێشه‌ی که‌رکوک و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان ، به قازانجی کورد نه‌کردووه ، به‌لکو
ده‌بینین له پێناو ڕازی کردنی سوننه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان به قه‌واره‌یه‌کی
به‌رزه‌وه بۆ ناو پڕۆسیسی سیاسی ، زیاتر گوشاریان خستۆته سه‌ر کورده‌کان
تا وه‌کو نه‌رمی له ناوچه‌که ببینن و زۆر کێشه بۆ سوننه‌کان دروست
نه‌که‌ن . کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان ، خوێندنه‌وه‌یان زۆر زۆر که‌مه
بۆ مێژووی هێزی سیاسی ناوچه‌که‌و ئێستایاندا. ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وله‌تی عیڕاقه‌وه ، سێ قه‌له‌مڕه‌وی به‌هێزی
ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌که ،خۆیان نیشان داوه. 1- قه‌له‌مڕه‌وی حوکمی
سوننه که میسر‌و وڵاتانی که‌نداو به فراوانی داکۆکیان له باڵاده‌ستی
سوننه‌کان ده‌کرد له عیراق،2- قه‌له‌مڕه‌وی حوکمی شیعه‌که ئێران و
سوریا له پشتیانه‌وه بوون ، به هه‌موو توانایه‌کیان داکۆکیان له
شیعه‌کان ده‌کرد.3- قه‌له‌مره‌وی ئینگلیزه‌کانی پیشترو ئه‌مه‌ریکای
ئێستا که ده‌یانه‌وێ هاوسه‌نگی شیعه‌و سوننه‌کان به هه‌ر نرخێکه‌وه
بێت بپارێزن تاوه‌کو له ڕێگایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له تیکڕای
ناوچه‌که له لایه‌که‌وه پاریزراو بێت له لایه‌کی تریش ئه‌گه‌ر
ببینن هه‌ندێ خه‌له‌ل له ناوچه‌که دروست ببێت مه‌له‌فی کوردی وه‌ک چه‌کی
گوشار له دژی هه‌ر لایه‌ک به‌کار بینن . 4_ هێزی چواره‌م و هه‌ره
لاواز که له ناوچه‌که خۆی به‌ده‌رده‌خا کورده‌کانن و نازانن به چ
لایه‌کدا بئاڵێن چونکه به دریژایی تاقی کردنه‌وه‌ی میژوویی ، لایه‌نه
ئیقلیمیه‌کان ئینکاریان له بچووکترین مافی کوردان کردووه‌و لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ش
ته‌نیا بۆ سازش کردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر جار‌و بار کێشه‌ی کورد به‌رز
ده‌که‌نه‌وه.
ئێستاش دیمه‌نه‌کان وه‌ک دووباره کردنه‌وه‌ی
پیشتره و به ڕه‌نگی سه‌رده‌م ، خۆی نیشان ده‌دا.
له‌وه‌تی سه‌دام حوسین ڕووخاوه قه‌له‌مره‌وی ئێران له ناوچه‌که رۆژ
به‌دوای ڕۆژ له زیاد بووندایه. مه‌له‌فی عیڕاقی و ئه‌فگانی بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان
وه‌ک وه‌رته‌یه‌کی لێ هاتووه‌و تا بڵێیت موکه‌لفه‌و ئه‌وان به دوای
ڕێگا چاره‌سه‌رێکی گونجاو ده‌گه‌ڕێن که نه‌شیش بسوتێ نه که‌باب و به
ئاسانی له بن باری ده‌رچن. به‌و باره‌ی ئێستا ، لێی گه‌ڕێن و هێزه‌کانیان
له عیڕاق بکێشنه‌وه ، مانای باڵاده‌ست بوونی ئێران و شیعه‌کانه به
سه‌ر عیڕاق که لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان شتی وا قبوڵ ناکرێ . له‌و نێوه‌نده‌دا
هه‌ر ده‌بێ ڕوو له کوردان و ڕازی کردنیان به که‌مترین داخوازیه‌کانیان
بکه‌ن و له گه‌ڵ سوننه‌کان ڕێکیان خه‌ن تا وه‌کو هاوکێشه‌که‌ی جاران
بپارێزن . لیسته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی که 90% هێزه علمانیه عیڕاقیه
بێ کورده‌کانی و 90%ی سوننه‌و تورکمان و ئیدی له ده‌وریان ئاڵاوه، که
ئه‌مه‌ریکیه‌کان به هه‌موو توانایه‌کیان پالپشتیان لێ ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌یه‌و به بۆچونی خۆشمه‌وه بۆ له مه‌و دوا ئه‌و لیسته‌و ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش
له گه‌ڵی هه‌موو توانای خۆیان بۆ ئه‌وه وه‌گه‌ر ده‌خه‌ن که کورد
بچیته ناو هاوپه‌یمانێتیان .
ئه‌وه‌ی په‌که‌که به دریژایی ئه‌و8_10 ساڵه‌ی پیش‌تر کردوویه‌تی که
دیالۆکی له گه‌ڵ تورکه‌کان پێ باشتر بووه له ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ته‌واوی
ڕۆژئاوا، پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشوور بووه. واته ده‌سه‌ڵاتی
کوردی باشور یه‌که‌م جار ته‌ماشای زه‌ینی ڕۆژ ئاوا‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکیه
حیزبایه‌تیه‌که‌ی خۆیان کردووه که خۆی له گه‌ڵدا ڕێک خه‌ن ، ئینجا
ویستویانه له گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی ده‌ورو به‌ر کار‌و کاردانه‌وه
بکه‌ن و له ڕێگاشیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر کێشه‌ی کوردیان له ناوچه‌که
ئالۆزتر کردووه. ئه‌گه‌ر به‌راوردی نێوانی سیاسه‌تی په‌که‌که‌و ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێم بکه‌ین به تایبه‌تی دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان . ده‌بینین هی
یه‌که‌م به سه‌قامگیر تر خۆی نیشان داوه . له ڕێگای دیالۆکی تورکان
و کوردان ، کێشه‌ی کورد له ناو ئه‌و هه‌موو دژه کورده له تورکیا ،
سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هیناوه‌و ئێستاکه که‌م نینه له سیاسه‌تمه‌دارانی
تورک و جه‌ماوه‌ریان که خوازیاری ئه‌وه‌ن کیشه‌که دوور له ده‌ستێوه‌ردانی
ده‌ره‌وه به ئاشتی چاره‌سه‌ر بکرێ . که‌چی به دیوه‌که‌ی هه‌ریم سه‌ره
داوێکی ئه‌و دۆستانه‌ی سوننه‌ی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه حوکم
به‌ده‌ست ، نه‌هاتۆته پێشه‌وه. به‌ڵی تا ئێستاشی له گه‌ڵدابێ سوننه‌کان
هی ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به دیدی سه‌دام حوسێن ته‌ماشای
کورد ده‌که‌ن که کاردانه‌وه‌ی وه‌ها زیاتر به قازانجی ئێران وزه‌ره‌ری
مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ئاڵۆزبوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌که‌وێته‌وه
. به مه‌زنده‌ی خۆم ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر هه‌موو هێلکه‌کانی
نه‌خستبایه ناو سه‌به‌ته‌ی شیعه‌کانه‌وه ، ده‌بوایه حیواری ئاشتی و
برایه‌تی له گه‌ڵ سوننه‌کانی عیڕاق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و زمانی لێک
تێگه‌یشتنی بدۆزیبایه‌وه . ده‌بوایه خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بوونایه بۆ
ئه‌و له یه‌کنزیک بوونه‌وه‌یه نه‌ک ئه‌مه‌ریکیه‌کان ناچاریان بکه‌ن
به که‌مترین داخوازی ئه‌و کاره‌یان پێ بکه‌ن . کورد ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌لوێستیکی
مام ناوه‌ندیش خۆی هێشتبایه‌وه ، ڕقه‌به‌ری سوننه‌کان له ڕۆژگارێکی
وه‌ک ئه‌مڕۆمان به‌و توندیه نه‌ده‌بوو ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی به
هه‌ر هۆکارێکه‌وه بووبێ پێچه‌وانه‌ی ته‌یار که‌وتن و زیاتر خۆیان دا
به لای شیعه‌کان و له ڕێگایه‌وه زیاتر خۆیان بچووکتر کرده‌وه .
ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌لوێستی شیعه‌و سوننه‌کان بکه‌ین له سه‌ر داخوازی
کوردان و ماده‌ی 140، به سه‌ره داوێک جیاوازیه‌کی ئه‌و تۆ له
نێوانیان به‌دی ناکرێ. ته‌نیا له ده‌ربڕینه‌کانیانه‌وه نه‌بێت . شیعه‌کان
له سونه‌کان دبلۆماسیانه ئاخاوتن ده‌ده‌ن و به قسه نه‌رێیان نیه‌و
به کرداریش هه‌ر هه‌مووی نه‌رێیه. به‌ڵام هی سوننه‌کان به قسه‌و
کردار هه‌ر هه‌مووی نه‌رێیه . واته ئه‌گه‌ر خوردی که‌ینه‌وه‌و مادامه‌کینێ
هه‌نگاوی به‌کردار کردنی بۆ ناکرێ وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌ر هه‌مووی
بکاته نه‌رێ.
ئه‌وه‌ی ئێستاکه ده‌بینرێ ، ئایا کورد له گه‌ڵ عه‌لاوی یان مالیکی
حکومه‌ت پێک دێنێ؟ به مه‌زنده‌ی من زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به زیاتر
دروینه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری پۆسته‌کانه به تایبه‌تی له مه‌ڕ پۆستی سه‌رۆک
کۆمار‌و پۆسته گرنگه‌کانی تر نه‌ک خوێندنه‌وه‌ی هاوکیشه سیاسیه‌کان و
کامه‌یان بۆ کورد باش بێت . لایه‌نی مالیکی نه له موسڵ وه نه له
که‌رکوک کورسیه‌کیان نه‌هێنا که‌چی عه‌لاوی 26 کورسی هێنا که‌واته
پرسی کورد زیاتر عه‌لاوی و سوننه‌کان ده‌گرێته‌وه نه‌ک شیعه‌کان ، ده‌بوایه
کورد پێش ئه‌وه‌ی شتی وای به‌سه‌ردا فه‌ڕز بکرێت ، خوێندنه‌وه‌ی وه‌های
هه‌بوایه. به بۆچوونی خۆم مالیکی بۆ ئه‌و خوله‌ش بڕیار له سه‌ر ئه‌وه
ده‌دات که پۆسته‌کانی کوردان به سه‌رکۆماریش گۆڕانیان به سه‌ر نه‌یه‌ت
و زیاد له‌وه‌ش به گۆته‌ی بریقه‌دار دیسان ده‌یه‌وێ کوردان له ڕێ
لابدا به‌وه‌ی ئه‌وان له دژی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ناوه‌ستن. هه‌ر
هه‌مووشی بۆ ئه‌وه‌یه تا وه‌کو عه‌لاوی نه‌توانێ حکومه‌ت پێک بهێنێ .
له‌وانه‌یه هه‌وله‌کانی خۆی بۆ لایه‌نه عه‌ره‌به‌کانی تری ناو لیسته‌که‌ی
عه‌لاویش ببات ، تا نه‌توانن حکومه‌ت پێک بهێنن . بێ‌شک ڕژێمی ئێرانیش
له مسه‌له‌ی وه‌هادا ، ده‌سباریان بۆ ده‌گرن . به مه‌زنده‌ی من یه‌کیه‌تی
ئه‌گه‌ر پۆسته‌که‌ی سه‌ر کۆمار بۆ مام جه‌لال زامن بکات ، زیاتر
خوازیاری خۆڕێکخستنه‌وه‌یان ده‌بن له گه‌ڵ مالیکی و پارتیش به ئاشکه‌را
ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌و پۆسته بۆ مام جه‌لال بێت وژێراو ژێره‌که‌شی خوا ده‌زانی
چۆنچۆنیه.
ئه‌گه‌ر خۆبه‌ستنه‌وه‌ی لایه‌نی سیاسی کوردی زیاتر بۆ داخوازی کورده‌کان
بێت نه‌ک پۆسته‌کان و ئه‌هل و سه‌هله‌کیش له گه‌ڵ عه‌لاوی و سوننه‌کان
بکه‌ن ، به دوایه‌وه حیوارێکی ئاشتیانه له گه‌ڵ وڵاته سوننه‌کان
بکه‌ن و عه‌لاویش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت ، دواتر ئه‌و دوژمنکاریه‌ی
سوننه‌کان و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نده‌ک کاڵتر ده‌بێت . ڕقه‌به‌رایه‌تی
کوردی و سوننه به بۆچوونی خۆم ، زیاتر له به‌رشیعه‌و ئێرانیه‌کانه
. چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا له سه‌ر به‌ره‌ی کورد‌و شیعه ، چه‌ند
وتارێکم نووسی که به‌ره‌ی وه‌ها له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئاماژه‌ی ئێستامه‌وه
به قازانجی کوردان ناکه‌وێته‌وه . کورد کێشه‌ی له گه‌ڵ سوننه‌کانه‌و
هه‌ر ده‌بێ له ڕێگای ئه‌وانه‌وه به خراپ بێ یان چاک دایلۆک بکات .
دایلۆکی کوردان و شیعه له سه‌ر ماده‌ی 140 و هی تره‌وه مادامه‌کینێ
ئه‌وان له‌ناو ئه‌و تێکه‌ڵاویه دا نینه ، هیچ به هیچ ناکات . عه‌لاویش
ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاینده نێوه‌ندێکی گونجاوتر ده‌بێت
چونکه له ئه‌مه‌ریکیه‌کان نزیکه‌و سوننه‌کانیش زیاتر به گوێی ئه‌و
ده‌که‌ن نه‌ک مالیکی و نزیکه‌ی 20 کورسی شیعه‌ش له ناو لیسته‌که‌ی
دانه‌و په‌یوه‌ندیشی له گه‌ڵ میسر‌و وڵاتانی که‌نداو باشه . بۆیه من
چه‌ند باره‌ی ده‌که‌مه‌وه کورد له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و سوننه‌کان ده‌توانن
کێشه‌کانیان زیاتر یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
02/04/2010
mahdikawani@yahoo.co.uk
|