هاوڕێ فیدل کاسترۆ
{ئادیوس}...کاتێکی خۆش.

فه‌هد گرده‌وانی
هاوڕێم کاسترۆ ، ئه‌وانه‌ی ته‌نها چاویلکه‌ی ڕه‌شیان له چاوه و دژی
بوونی تۆ ده‌نووسن ، ناتوانن مێژووه‌کی راسته‌قینه بۆ نه‌وه‌که‌یان
تۆمار بکه‌ن و
کاره‌چاکه‌کانی
تۆ ناشاردرێته‌وه و به‌ری ڕۆژ به بێژینگ ناگیرێت . هاوڕێم له‌وکاته‌ی
تۆ هه‌یت و حکومڕانی کوبا ده‌که‌یت ، ئه‌مریکا که خۆی به که‌ڵه‌گا و
زه‌به‌لاحی دنیا داده‌نێت و جاڕی دیموکراتیه‌ت ده‌دات ، برسیایه‌تی
خسته سه‌ر وڵاته‌که‌ت و جارجاره رێگاش نادات ره‌وه‌ندی کوبایی
دانیشتووی ئه‌مریکا ڵاره‌وڵوول بۆ که‌سوکاریان ڕه‌وانه بکه‌نه‌وه که
مافێکی گشتی هه‌موو که‌سه که بتوانی یارمه‌تی دایک وباوکی و
که‌سوکاری بدات ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش که‌س له برسان له کوبای سه‌رفراز
نه‌مرد و نامریت ، به‌ڵام له‌ژێر ڵرده‌کان و له‌سه‌ر شۆسته‌کانی
به‌هه‌شتی { سه‌رمایه‌داری و ئیمڵریالیزمی ئه‌مریکی } ڕۆژانه برسیه‌ک
... نارکۆتیکێک[تریاک کێش] ... سه‌رخۆشێک[مه‌ی خۆرێک] ... بێماڵێک و
بێکارێک له‌ژێر ڵرده‌کان و له‌سه‌ر شۆسته‌کان و له‌ناو دارستانه‌کان
ره‌ق ده‌بنه‌وه و گیانیان ده‌به‌خه‌شنه ئه‌و به‌هه‌شته خۆشه‌ی
ئه‌مریکا . له‌گه‌ڵ برسی کردنی وڵاته‌که‌ت و رێگه‌نه‌دان به هاتنی
که‌لوڵه‌لی ڵیشه‌سازی و ته‌ندروستی ، که‌چی له وڵاته‌که‌ی تۆدا
ئازمایشکردنی نه‌خۆش و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش به خۆڕایی یه ، له
به‌هه‌شته سه‌رمایه‌دار و ئیمڵریالیزمه‌که‌ی ئه‌مریکاش خه‌ڵکی هاوار
هاواریه‌تی کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌وێت و بیمه‌ی نه‌بێت ناچێته لای
ڵزیشکان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی خۆی بکات و دکتۆره‌کانی
[ڵارێزگاری مافی مرۆڤ] بۆیان ناکرێت له‌ڕێی رزگارکردنی مرۆڤ چاره‌سه‌ری
نه‌خۆش بکات ئه‌گه‌ر بێت بیمه‌ی نه‌بێت و [کاش] ڵاره‌نه‌دات .
ئه‌وانه‌ی بۆ ڕابواردن دێنه وڵاته‌که‌ی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوو
له‌ش فرۆش شه‌وی هه‌نگوینی به‌سه‌ربه‌رن ، بۆیان ده‌کرێت به چه‌ند
دۆلارێکی که‌م کۆستی دڵی خۆیان دابمرکێنن ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له
[لاسڤێگاس]ی ئه‌مریکای به‌هه‌شت له میوانخانه‌کان به که‌ته‌لۆگ داوای
ئه‌و سوزانیانه ده‌که‌ن ده‌بێت مرۆڤچه‌وسێنه‌ربن ئینجا ده‌توانن بۆ
چه‌ند سه‌عاتێک کۆستی دڵیان دابمرکێن و ره‌نگه له‌ش فرۆشه‌که‌ش
جۆره‌ها نه‌خۆشی هه‌بێت چونکه دڵی نایه‌ت کۆمه‌ڵێک ڵاره له‌خۆی بدات
و خۆی ئازمایش بکات . ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارانه‌ش له‌وێ ئه‌نجام ده‌دن
بایی خۆراکی منداڵانی برسی ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌مریکا ، ڵاره‌وڵوول
له قومار و رابواردن خه‌سار ده‌که‌ن و لو قوڕگی سه‌رمایه‌دار ده‌که‌ن
، له‌شکڕه‌کانی موسڵمانی سعودیا و وڵاتانی که‌نداو بۆ ئه‌وه‌ی کۆستی
دڵی خۆیان دابمرکێن ، له گازینۆی ئه‌هراماتی فیرعه‌ونه‌کان که
ده‌ستکرده له لاسڤێگاس ده‌به‌نه سه‌ر و ڕاده‌بوێرن و برسی و که‌ساسی
منداڵانی ژێر دیواره‌کانی که‌عبه و شه‌قامه‌کانی قاهیره و منداڵه
چاوڕه‌شه‌کانی فه‌له‌ستین با هه‌ر له‌برسان ره‌ق ببنه‌وه و بمرن
.ببینه ئه‌و عێراقه ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌ر وه‌کو گوندێکی دواکه‌وتووی
کوبایه له‌ژێر سه‌ری رژێمه دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژه‌کانی . خۆ تۆ
نه‌وتیشت نی یه هه‌تا به‌هه‌شت بۆ کوبی یه‌کان دابین بکه‌یت .
دکتۆره‌کانی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی بێده‌راماتی ئه‌فریقا و
ئه‌مریکای لاتینی بکات ده‌چن به‌خۆڕایی و به ڵووله‌کی که‌م خزمه‌تی
مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. هاوڕێ ئه‌و جاسوسانه‌ی که هه‌وڵی له‌ناوبردنی
تۆیان ده‌دا هه‌نووکه له‌که‌ی ڕه‌ش چۆن به نێوچه‌وانیان دیاره و
چه‌ند هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ن که تۆ بۆخۆت ماڵئاوایت له
ده‌سه‌ڵات و کورسی کرد و سه‌رۆکه‌کانی ئه‌وانیش به‌ده‌ستی خۆیان و به
یارمه‌تی نه‌یاره‌کانیان ده‌کوژران و له‌سه‌ر لاڵه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان
ریسواده‌کران و رووڕه‌شیان ئاشکرا ده‌کرا بۆ نموونه‌ش :
{{ جۆن که‌نه‌دی[ج.ف.ک] 29/5/1917 ــ 22/11/1963 سه‌رۆکی ئه‌مریکا 1961
ــ 1963 کوژرا. ریچارد نیکسون 9/1/1913 ــ 22/4/1914 سه‌رۆکی ئه‌مریکا
1969 ــ 1974 که‌تنی [ئابروو چوونی] واته‌رگه‌یت ... رۆناڵد ریگان
6/2/1911 ــ 5/6/2004 سه‌رۆکی ئه‌مریکا 1981 ــ 1989 تووشی نه‌خۆشی
{ئالزهایمر [ئالزایمه‌ر] }هات به‌ر له‌وه‌ی بمریت ... بیل کلینتۆن
19/8/1946 سه‌رۆکی ئه‌مریکا 1993 ــ 2001 که‌تنی [ئابروو چوونی] مۆنیکا
لیڤینسکی ... هتد}}. له به‌هه‌شتی ئیمڵریالیزم و هه‌ندێک
وڵاتانی ئه‌وڕوڵای ڵێشکه‌وتوو هه‌تا ئه‌مڕۆکه هه‌ندێک نه‌خوێنده‌واری
ماوه و چاره‌سه‌ری نه‌کراوه ، تۆش به‌و هه‌ژاری یه‌ی وڵاته‌ت
نه‌خوێنده‌واریت له وڵاته‌که‌ی خۆتدا نه‌هێشتووه و له جیهاندا به
ڵله‌ی یه‌که‌م داده‌نرێت .تۆ یارمه‌تی چه‌وساوه‌کانی ئه‌مریکای لاتین و
ئه‌فریقا و ئاسیا ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌وسانه‌وه رزگاریان بێت .
که‌چی ئه‌مریکا بۆ به‌ڕژه‌وه‌ندی و هه‌ڵمژینی داهاتی خه‌ڵکی ، وڵاتان
داگیرده‌کات و دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژ ده‌خاته سه‌ر کورسی . تۆ یارمه‌تی
خه‌ڵکی شیللی و ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی سه‌لفادۆر ئه‌له‌ندیت ده‌دا که‌چی
ئه‌مریکای ئیمڵریالیست یارمه‌تی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژی سه‌ربازی ڵینوشیتی
ده‌دا و خوێنی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ڕشت .
هاوڕێم خه‌ڵکی موسڵمان له وڵاتی ئیسلامی ئێران به لێشاو ڕاده‌که‌ن و
ده‌یانه‌وێت هه‌وای ئازادی وه‌ربگرن .خه‌ڵکی له باکووری ئه‌فریقا بۆ
ئه‌وه‌ی کاری به‌ده‌ست بکه‌ویت ده‌بیته خۆراکی نه‌هه‌نگه‌کانی زه‌ریای
نێوان مه‌غریب و ئیسڵانیا ، که‌چی ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سانێک له
وڵاته‌که‌ی تۆ ڕابکات و بچیته ده‌ره‌وه ده‌هۆڵ و زوڕنا له دژی
حکومڕانیت لێده‌ده‌ن و ئیمڵریالیزمی ئه‌مریکا داوای مافی مرۆڤ ده‌کات .
ئه‌رنست هه‌مه‌نگوای[1898 ــ 1961] ساڵی [1954 خه‌ڵاتی نۆبڵی
وه‌رگرتووه] و گابریل گارسیا مارکیز [1928] ساڵی [1982 خه‌ڵاتی نۆبڵی
وه‌رگرتووه] دوو نووسه‌ری هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵن له ئه‌ده‌بدا ،
هاوڕێی تۆ بوون و میواندارایت ده‌کردن ، ئه‌وانه نووسین و شاکاری
به‌رزیان بۆ مرۆڤایه‌تی نووسیووه و هه‌رده‌م بۆ ماسمیدیای جیهانی باسی
تۆ و وڵاته‌که‌ت ده‌گێڕنه‌وه و راستی به جیهاندا ڕاده‌گه‌ینن ئه‌گه‌ر
بێت و به چاویلکه‌ی ره‌ش سه‌یری تێکۆشانی تۆ و وڵاته‌که‌ت نه‌کرێت
.چاو چاو هاوڕێ یه‌که‌م ... ئادیوس .
Fidel
Alejandro Castro Ruz
فیدل کاستۆ له 13/8/1926 یان 1927 له دایک
بووه و له ساڵی 1959 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست . له ساڵی 1965 بووه
سکرتێری ڵارتی کۆمۆنیستی کوبا . له‌گه‌ڵ راول کاستروی برای و چی
گیڤارای ئه‌رجه‌نتینی رێکخراوی گریلای 26 ی [یولیو] گه‌لاویژیان
دامه‌زراند. ڵاشان رژێمی باتیستا{16/1/1901 ــ 6/8/1973} یان رووخاند .
نزیکه‌ی 700 جار هه‌وڵی کوشتنی دراوه و نزیکه‌ی 10 سه‌رۆکی ئه‌مریکا
هه‌وڵی داوه له رێگای [سی.ئای.ئه‌ی] له‌ناوی به‌رن ،به‌ڵام کاسترۆ
سه‌ربه‌رزانه رزگاری بووه و هه‌نووکه‌ش نه‌خۆشی وای لێکرد ده‌ست له
کار بکێشیته‌وه. له ڵایزی [2005]ه‌وه دکتۆره‌کان به کاسترۆیان
گووتبوو که تووشی نه‌خۆشیه‌کی ترسناک بووه . کاسترۆ له رۆژی
19/2/2008 ده‌ستی له کار کێشایه‌وه و وازی له کورسی سه‌رۆکایه‌تی
هێنا . ره‌نگه راول کاسترۆ شوێنی ڵڕبکاته‌وه و کاروباری ده‌وڵه‌ت
بگریته ئه‌ستۆی خۆی . ئایا له‌ڵاش فیدل کاسترۆ ئایدۆلۆژیای
{{فیدلیزم}} ی شۆڕشگێر ده‌ژیت .ئایا خه‌ڵکی ئاسیا و ئه‌فریقا و
ئه‌وڕوڵا و ئه‌مریکا مه‌دالیای کاسترۆ له‌ته‌ک مه‌دالیای گیڤارا له
سینگی خۆیان هه‌ڵده‌واسن .
19/2/2008
ستۆکهۆڵم
|