هاوڕه‌گه‌زبازی
وه‌ک دیارده‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌کانیتردا.

د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
- به‌شی یه‌که‌م -
به‌ر له چوونه ناو ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌وه پێویسته ئاماژه به‌و
ڕاستییه بکرێت که هاوڕه‌گه‌زبازی Homosexuality به شێوه‌یه‌کی گشتی و
لهکهلتوره جیاجیاکاندا و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌وه وه‌ک
دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن سه‌یرئه‌کرێت و زۆر که‌سانیش هه‌ن بێز له
باسکردنی ئه‌که‌نه‌وه، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک تابو چاوی لێئه‌کرێت.
به‌ڵام نابێت له یادمان بچێت که چاوپۆشین له هه‌بوونی ئه‌و ڕاستییه
و پشتگوێخستنی و دورکردنه‌وه‌ی له لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه، به
هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ست و مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زبازی له‌لای ئه‌وانه‌ی
تیایاندا بوونی هه‌یه دانامرکێنێت و سنوربه‌ندی ناکات. من ده‌رک به‌و
خولیا و پاڵنه‌رانه ئه‌که‌م که ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
چه‌ندین سه‌ده که بوونه‌ته به‌ربه‌ست و ڕێگر له ڕێی ئاوڕدانه‌وه
له‌م بابه‌ته، که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به هه‌ر تاکێک
له ئێمه‌وه هه‌یه چونکه له ناو کۆمه‌ڵێکدا ئه‌ژێین و ئه‌و
که‌سانه‌ی مه‌یلی سێکسی هاوڕه‌گه‌زیان هه‌یه Gaysبه‌شێکن له‌و
کۆمه‌ڵه. بۆیه لێره‌دا به گرنگی ئه‌زانم بێخه‌مه ژێر باسه‌وه و
چه‌ند تیشکێک له ڕووی مێژووییه‌وه بخه‌مه سه‌ری، به‌تایبه‌ت له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا زۆرێک له لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و نوسینی
تایبه‌ت قورساییان خسته‌سه‌ر و بایه‌خیاندا به‌و دیارده‌یه که چیتر
وه‌ک دیارده‌یه‌کی شه‌رمهێنه‌ر و به عه‌یبوعار و جێگای نه‌فره‌تکردنی
خه‌ڵک نه‌ماوه له زۆرێک له وڵاتانی ڕۆژئاوادا و ته‌نانه‌ت له
هه‌ندێک له وڵاتانه‌ی له قۆناغی گه‌شه‌کردندان، به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ
ئه‌و تێڕوانینه‌ی که بۆی ئه‌کرا له ڕابوردوودا. تاوای لێهاتووه له
گه‌لێک له وڵاتاندا بایه‌خی زیادی پێئه‌درێت و مۆڵه‌تی کردنه‌وه‌ی
یانه و ڕێکخراوه‌ی تایبه‌ت به هاوڕه‌گه‌زبازان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی
ئه‌درێت، تا ئه‌گاته به‌ستنی کۆنفرانس و ئاهه‌نگێڕانی ساڵانه له
شاره گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا.
هاوڕه‌گه‌زبازی دیارده‌یه‌کی کۆنه له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤدایه و له
نێرینه و مێینه‌دا هه‌یه. له‌زۆرێک له شارستانییه کۆنه‌کاندا
هه‌بووه، وه‌ک شارستانییه‌کانی میزۆپۆتامیا و میسری کۆن و چین و
وڵاتی هیندستان و گریکدا. تێڕوانینی جۆراوجۆر بۆ دیارده‌ی
هاوڕه‌گه‌زبازی ئه‌کرا له‌و شارستی و کۆمه‌ڵگه جیوازانهدا. به‌ڵام
به‌گشتی وه‌ک دیارده‌یه‌کی نه‌فره‌تلێکراو و کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن
سهیرئهکرا به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئاینی ئیسلام و کریستیانه‌تی و
جوله‌که‌وه. مرۆڤی هاوڕه‌گه‌زباز له کۆمه‌ڵگه‌دا تا ئه‌مڕۆش به
چاوێکی سوک و بێ بایه‌خ سهیرئهکریت و به‌رده‌وام بێڕیزی و گاڵته‌ی
پیئهکرێت و نوکته‌ی ناشیاوی به‌سه‌ردا هه‌ڵئه‌درێت و له‌هیچ کۆڕ
وکۆمه‌ڵێکدا پێشوازی لێناکرێت و بیروڕای به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت چونکه
وه‌ک مرۆڤێکی ناشروست و لاده‌ر له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵ چاوی لیئهکرێت.
بۆیه به هۆی ئه‌و تێڕوانینه‌وه، به مامه‌ڵه‌ی ناشیاو و تونده‌وه
ڕوبه‌ڕوویان ئه‌بنه‌وه، هاوڕه‌گه‌زبازه‌کان به‌زۆری هه‌ستی
ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئه‌شارنه‌وه و باناچاری ملکه‌چی داب و نه‌ریتی
کۆمه‌ڵایه‌تی باوی سه‌رده‌م ئه‌بن و به‌ناچاری ملئهدهنه په‌یوه‌ندی
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی تردا و پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و ئاره‌زه‌ووی
ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پێشانئهدهن.
له زۆرێک له‌وڵاتاندا هاوڕه‌گه‌زبازان دووچاری سته‌مکاری و توندوتیژی
بونه‌ته‌وه تا ڕاده‌ی قڕکردنیان، هه‌روه‌ک له ئه‌ڵمانیا و ئه‌و
وڵاتانه‌ی که‌وتنه ژێر کۆنترۆڵی نازییه‌کانه‌وه له ساڵانی جه‌نگی
جیهانی دووه‌مدا، کاتێک نازییه‌کان شاڵاوی هۆڵۆکۆستیان به‌رپاکرد و
له‌پاڵ جوله‌که و قه‌ره‌ج و کۆمۆنیسته‌کاندا، هاوڕهگهزبازهکانیش
بونه قوربانی تیایدا. له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا چه‌ندین وڵات سزای مردن
ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی ئه‌که‌ن له نموونه‌ی ئێران و
عه‌ره‌بستانی سعودی.
له کوردستاندا، مرۆڤی هاوڕه‌گه‌زباز یان هه‌رکه‌سێکی تر کرده‌وه و
هه‌ڵسوکه‌وتی له ڕه‌گه‌زه‌ی خۆی جیاواز بێت و مه‌یلی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی
تر بکات ڕوبه‌ڕووی ناو و ناتۆره و تانوتی جۆراوجۆر ئه‌بێته‌وه که
زۆرمان به هۆی باوبوونیانهوه له‌ناو کۆمه‌ڵدا ئاشناین پێیان. بۆ
نموونه وشه‌ی هه‌تیوباز و منداڵباز بۆ که‌سی “بکه‌ر” و وشه‌ی هه‌تیو و
(…ده‌ر) بۆ که‌سی “بده‌ر” به‌کار ئه‌هێنرێن. ئه‌م ناولێنانه Labeling
زۆر باوه و له چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وت و دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی تاکه‌کان
سه‌رچاوه ئه‌گرێت و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی سوکایه‌تیکردن و بێڕێزی به‌و
که‌سانه ئه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌خات که‌تا چ ڕاده‌یه‌ک کۆمه‌ڵ
ئه‌و جۆره که‌سانه له رێزه‌کانی خۆی دورئه‌خاته‌وه و هه‌وڵی
پهراوێزکردنیان ئه‌دات. ئه‌گه‌ر بێت و که‌سی هاوڕه‌گه‌زباز
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نێگه‌تیڤ “بده‌ر” بێت له لای که‌سوکاری و
ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌رکه‌وێت و پێبزانرێت، ئه‌وا سه‌رشۆڕی و
عهیبوعارێکی گه‌وره‌یه و زۆرجاریش ڕووداوی گه‌وره‌ی لێئه‌که‌وێته‌وه
و ئه‌و که‌سه ئه‌بێته قوربانی به‌ده‌ستی که‌سوکاری. دیاره به هۆی
پیاو سالاری و نایه‌کسانی نێوان ژن و پیاودا له کۆمه‌ڵی ڕۆژهه‌ڵاتیدا،
دیارده‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی نێوان ژنان زیاتر په‌رده‌پۆشکراوه و
به‌ده‌گمه‌ن زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه و باسی لێوه‌ئه‌کرێت. ئه‌مانه‌ش
هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ نه‌بوونی ئامارێکی وورد له باره‌ی ڕێژه‌ی
هاوڕهگهزبازهکانهوه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له وڵاتانی
ڕۆژئاو و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا ئاماری وورد له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌ڵام به پێی مه‌زه‌نده‌کردنی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی، ڕێژه‌ی
ئه‌وانه‌ی که کاری هاوڕه‌گه‌زبازییان بۆ یه‌کجاریش بێت له ژیاندا
ئه‌نجامداوه 10% یه له سه‌ر ئاستی جیهاندا. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی تر
هه‌ن ئه‌و ڕێژه‌یه به‌دور له ڕاستییه‌وه ئه‌بینن پێیانوایه له
هاوڕهگهزبازهکانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌ڵام زۆربه‌ی
سه‌رچاوه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی له ژێر
5% دایه و ڕێژه‌ی هاوره‌گه‌زبازه ڕاسته‌قینه‌کان له 2% دا
تێپه‌ڕناکات.
یه‌که‌م پرسیار به بیردا بێت له‌باره‌ی هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه
ئه‌وه‌یه: چۆن مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زبازی له مرۆڤدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات؟
پێموایه له چوارچێوه‌ی پرسیاره‌که‌دا جۆره حکومدانێک هه‌یه که
هاوڕه‌گه‌زبازی دیارده‌یه‌که کۆمه‌ڵێک هۆکاری له پشته‌وه‌یه و
شلهژانێ هه‌ڵسوکه‌ته له لای ئه‌و جۆره مرۆڤانه و پێویستی به
ڕاڤه‌کردن و گه‌ڕان به‌دوای هۆکاره‌کانیدا هه‌یه. له کاتێکدا به‌پێی
لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا
ده‌رکه‌وتووه که هاوڕه‌گه‌زبازی حاڵه‌تێکی سایکۆڵۆجی و نادروست نییه
و که‌سی هاوڕه‌گه‌زباز هیچ پێویستییه‌کی به چاره‌سه‌ر له لایه‌ن
ده‌روونناس و پزیشکی تایبه‌ته‌وه نییه، مه‌گه‌ر دووچاری حاڵه‌تی
ده‌روونی له شیوه‌ی دڵه‌ڕاوکی و خه‌مۆکی بێت که به‌هۆی تێڕوانینی
خه‌ڵک به چاوی سوک و بێڕێزییه‌وه بۆی تیایدا ده‌رئه‌که‌وێت. به‌ڵام
له کۆتایی ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوودا و له چوارچێوه‌ی
پرۆژه‌یه‌ک که چوار ساڵی خایاند، له لایه‌ن ٣١ زانای
ده‌رونناسییه‌وه (له نیوانیاندا چه‌ند هاوڕه‌گه‌زباز هه‌بوون)
ئه‌نجامدرا، ده‌رکه‌وت که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نیه له نێوان
هاوڕه‌گه‌زبازی و کێشه ده‌روونییه‌کاندا و گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
که زۆربه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌کان هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێکی نادروست و نامۆیان
لا ده‌رناکه‌وێت و کاری ناڕه‌وا و جێ ڕیسواییان لێ ناوه‌شێته‌وه،
به‌ڵکو هاوشیوه‌ی تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵن له زۆر ڕووه‌وه.
ڕابه‌ری ده‌روونشیکاری سیگمۆند فرۆید له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت:
“به دڵنییاییه‌وه هاوڕه‌گه‌زبازی
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جێگای سه‌رنج نییه، به‌ڵام حاڵه‌تێکیش نییه که
جێگای شه‌رم و سه‌رشۆڕی بێت و ناکرێتیش بیخه‌ینه خانه‌ی
نه‌خۆشییه‌کانه‌وه. ئێمه وه‌ک جیوازییهک له کاری سێکسیدا دایئه‌نێن
که به هۆی چه‌پاندنی گه‌شه‌ی سێکسی ڕووئه‌دات. زۆر له گه‌وره
ناوداران و که‌سانی مه‌زن له سه‌رده‌می کۆن و نوێ‌دا هاوڕهگهزبازبوون
له‌وانه: ئیفلاتوون، مایکل ئه‌نجیلۆ، لیوناردو داڤینشی و چه‌ندینی
تریش.”
بێجگه له‌وانه‌ی فرۆید ناویانی هێناون، ئه‌دیبی به ناوبانگی ئینگلیز
ئوسکار وایڵد، ئه‌دیبی فه‌ره‌نسی مارسیل بروست، شاعیری ناسراوی
فه‌ره‌نسی ئارتور ڕامبۆ، شاعیری ئیسپانی فیردریکۆ لۆرکا، میوزیشنی
به‌ناوبانگی ڕوسی چایکۆفسکی و هونه‌رمه‌ندی ئینگلیزی ناودار ئهلتن
جۆن، هه‌موویان هاوڕه‌گه‌زباز بوون.
پێویسته هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه باس له‌و ڕه‌هه‌ند و کارتێکردنانه
بکه‌ین که ئه‌بنه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی مه‌یل و ئاره‌زووکردنی مرۆڤ بۆ
ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی نه‌ک ڕه‌گه‌زی جیاواز، که ئه‌مه‌ش هه‌ڵسوکه‌وتی
سێکسی تاکه‌که‌س دیاری ئه‌کات. بۆیه توێژنه‌وه‌ی زۆر ئه‌نجامدراوه
به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه که ڕێی تێئه‌چێت
برێتی بن له کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی فیسیۆڵۆجی و سایکۆڵۆجی و ژینگه‌یی
کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕه‌هه‌نده فیسیۆڵۆجییهکان پێئه‌چێت زیاتر په‌یوه‌ندی
به پێکهاته‌ی مێشک و هۆرمۆنه‌کانه‌وه هه‌بێت. سه‌باره‌ت به
ڕه‌هه‌نده سایکۆڵۆجی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، تا ئێستا به‌ڕوونی
ده‌رنه‌که‌وتوون سه‌رباری چه‌ندین توژێنهوهی زانیستی له
باره‌یانه‌وه. به‌ڵام چه‌ند دیراسه‌تێکی سایکۆڵۆجی، هاوڕه‌گه‌ز بازی
ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکاری په‌یوه‌ند به نه‌ستی مرۆڤه‌وه.
ئه‌مانه‌ی خۆراوه چه‌ند هۆکارێکن له‌وانه:
• کاتێک مرۆڤ له منداڵی‌دا بێ
به‌زییانه له لایه‌ن دایک و باوکه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ
ئه‌کرێت و دووچاری مامه‌ڵه‌ی توندوتیژ ئه‌بێت، له ئه‌نجامدا
به‌دوای ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌دا که لێی بێبه‌شکراوه
ئه‌گه‌ڕێت له‌لای هه‌رکه‌سێکی تر چ له هاوڕێ نزیکه‌کانی یان
که‌سانی تری ده‌وروبه‌ری له هاوکار و هاوپێشه‌کانی.
• کاتێک مرۆڤ له منداڵی‌دا
ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌کرێته سه‌ر، ئه‌م حاڵه‌ته وا له‌و که‌سه
ئه‌کات توشی داخراوه‌یی و گۆشه‌گیری بێت، یانیش یه‌کبوون له‌گه‌ڵ
که‌سی ده‌ستدرێژیکه‌ر و نزیکبوونه‌وه لێی و گرێدانی په‌یوه‌ندی
زیاتر له نیوانیاندا. هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندی مه‌یلی سێکسی به یه‌که‌م ئه‌زموونی مرۆڤه‌وه ئه‌که‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به کچان حاڵه‌ته‌که جیاوازه، چونکه کچ که
ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌کرێته سه‌ری، توشی تۆقاندن ئه‌بێت که
ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕقی له هه‌موو پێاوێک ببێته‌وه.
• له‌وانه‌یه که‌سانێک چێژ له
هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌رگرن کاتێک هه‌ست به‌و چێژه ناکه‌ن له
ڕه‌گه‌زی جیاوازدا، واتا کاتێک مرۆڤ له ئه‌زموونی سێکسیدا توشی
که‌سێکی ساردوسڕ له سێکسدا ئه‌بێت و ئاره‌زووی سێکسی تێر نابێت.
• حاڵه‌تی چه‌پاندن له ئه‌نجامی ڕێ
نه‌دان بهتێکهڵاوبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له کۆمه‌ڵگه خێڵه‌کی و
ئاینییه داخراوه‌کاندا. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی
به‌ڕواڵه‌ت وه‌ک شتێکی نه‌فره‌تلێکراو ده‌بینرێت و به‌هه‌موو جۆرێک
دژایه‌تی ئه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه له‌و جۆره
کۆمه‌لگه‌یانه‌دا زیاتر بڵاوه.
ڕاوبۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی و سروشتی ئه‌و جۆره
په‌یوه‌ندیه له‌ئارادایه، زۆرجار ڕاڤه‌کردنه‌کان له‌وباره‌یه‌وه له
پێکدادان و تێکهڵاویدان به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاڕاسته و ده‌سپێکه
تێۆرییه‌ی ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌و بواره‌دا ئه‌کۆڵنه‌وه. هه‌روه‌ها
له‌ده‌رئه‌نجامی پاڵهنهره تایبه‌تییه‌کانی هاوڕه‌گه‌زبازه‌کان و
ئه‌و بارودۆخه‌ی که کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر حاڵه‌ته جیاجیاکان و
پله‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو لای هاوڕه‌گه‌زبازی. هه‌ندێک له‌و
ڕاڤه‌کردنانه پشت ئه‌به‌ستن به‌بنه‌ما فیسیۆلۆجی و گۆڕانکاری
لههۆرمۆنهکاندا و هه‌ندێکی تریان له‌سه‌ر بنه‌مای سایکۆلۆجی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن (وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکراوه).
کۆمه‌ڵه‌ی سایکۆڵۆجی ئه‌مریکی APA له پێشاندا هاوڕه‌گه‌زبازی به
شڵه‌ژانی ده‌روونییه‌وه گرێئهدا، به‌ڵام له ساڵی 1973 وه ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌یه هاوڕه‌گه‌ز بازی له ڕێنمایی ده‌ستنیشانکردن و ئاماری
شڵه‌ژانه ئه‌قڵییه‌کان (DSMIVR) دا ده‌رکرد و داوای له ده‌رووناسان
کرد که چیتر هه‌ڵنه‌سن به چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ ئه‌و
هاوڕهگهزبازانهی خوازیاری گۆڕینی ئاڕاسته سهکسییهکانیانن، چونکه
ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پێوایه که ئه‌و جۆره کاری چارسه‌ریه بێهوده‌یه.
ماویه‌تی
سیدنی
selah.germian@yahoo.com.au
|